فـــەیســـبــوك و خــەڵــك

Saturday, 12.13.2014, 12:00

1278 بینراوە






لەمساڵدا" لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوکدا دەیان هاوڕێ و چالاکوانی مەدەنی و ئەوانەی هەمیشە خەمخۆر و دڵسۆزن بۆ نیشتمان و نەتەوەکەی نیگەرانن بەوەی لەدیوارەکانی فەیسبوکەوە وشەی نادروست و قسەی نەشیاویان بۆ ڕەوانە دەکرێت و دەگوترێ ، بەتایبەت ئەوانەی لەبوارە جیاجیاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی بەتایبەت مێدیایی خزمەت دەکەن. هەڵبەت ئەوەی لێرەدا دێت پەیامێکە بۆ ئەوکەسانەی لایانداوە لە ئاست مرۆڤایەتی تا بەخۆیاندا بچنەوەو ڕینمایەکانی فەیسبوک بخوێنەوە و زانیاری بزانن چۆن و بۆچی فەیسبوك وەك تۆڕێکی کۆمەڵایەتی کراوەیە لەسەر ئاستی جیهان !؟
ئەوانەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بەتایبەت فەیسبوك بەخراپ بەکار دێنن ، بێبەرین لەوەی خۆیان بەخاوەن بەشی کۆمەڵگای کوردی دەزانن ، کە لەپشتی ناوێکی ناڕاستەوە دەستێوەردان دەکەن لەوەی کۆمەڵێك خەڵکی دڵسۆز لێك بترازێنن و ئاستی ئەرکەکانیان بە ئاقارێکی تردا ببرێت و بێزاری تەنگ هەڵچنێت تا ئەرکە نیشتمانی و نەتەوایەتیەکانیان بوەستێنن. ، ئەوانە نەزان و نەفام و ترسنۆکن هیچیان پێ ناکرێ بەوەی بەناوی ڕاستەقینەی خۆیانەوە نایەنە خەت.
ئەنجام دەرانی ئەم ڕەوشتە لەم وتارەدا بە دۆڕاوە ترسنۆکەکانی ناو تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك دەناسرێن و نەخۆشن ، با هەوڵبدەین بیانگەڕێنینەوە سەر ئاستی مرۆڤایەتی ڕاستەقینە ئومێدەوارم هەواداران و ئەندامانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك وەك کورد بە وتاری جیاجیا هۆشیاریان کەنەوە، چــۆن لــە لانکی دایکیانەوە بەروەردە دەکرێن وابیان ژێنین تا سەرەتایەکی نوێ دروستبێت لە ڕەوشتیاندا ! وازبێنن لەم کارە قێزەوەبوانە کە ئایندەکەی دەسکەوتی نیە جگە لەدۆران ، فەیلەسوفێکی فەرەنسی" مرۆڤە ترسنۆکەکان بەڕم ناودەبات ، بەڵام من بوێری ڕاستەقینە بەقڵغان دەزانم و کاری گەری دوو بەرابەری ڕمەکانی هەیە.
بەکار هێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك" خوێنەرو نوسەرانی کورد ئەوانەی نیشتمانی سەربەخۆیان نەدیوەو لەجوڵەدان بۆ بەدەستهێنانی سەروەریەکان ، تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك بۆ گەیشتن بە خۆزگەکانە تا نزیك بونەوەی نوسینەکان و وێنەکان لەخێرای زەنگی تەلەفۆنەکەت چالاك تربێت بۆ گەیاندنی پەیامی ئازیزێکت لەوپەڕی دوری کــە دەمانێکی زۆرە بە ئاواتی و خواستت هەیە پێی بگەیت . تکایە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك بکە بە ماڵی خۆت و حورمەتی خوشك و برایەتی گەشە پێ بکە ، تکایە ماڵی فەیسبوك بەکاروانی سیاسەت مەزانەو چەواشەکاری مەکە هەمیشە نموونەی ئاستی مرۆڤایەتی خۆت بەرز نیشانبدەو بیکە بە لوتکەی سەرفرازی تا ئاسودەی باڵبکێشی بەناو بەکار هێنەرانی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتیە.
فەیسبوك گەنجینەی مرۆڤی هۆشیار و ڕۆشنبیر و بیرمەندە ئەوانەی دەزانن فەیسبوك واتای چیە ئەوانەی دەزانن وشەی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەچ جۆرێك دەبەن و دەنوسنەوەو کاری بۆ دەکەن خزمەت بە کۆمەڵگا دەگەیەنن، هەر لەبەر ئەوەیە دامەزرێنەرانی ئەمتۆڕە کۆمەڵایەتیە ئەم پێگەیان بە چەند لاپەڕەیەکی سپی سپی خستۆتە خزمەتی ئێوە تـــا ئاستی مرۆڤایەتی هەڵسەنگێن و سروشتمان وەك خۆی نیشانبدەین کلتوری نەتەوەکان بەیەك بگەن هەوڵبدەن گەشەی پێ بکەن ، نــــەك لەهەوڵی داڕمانیدابن.

لە فەیسبوکدا مرۆڤە نەخۆشەکان پێان خۆشە وا ڕیگلام بکەن تــــــا بگەن بە ئایندە، گرەوی بەدبەختی بــبەنەوە، کۆمەڵێك هەن لە سیاسەتدا دۆڕاون و دین دەکەن بە ڕقابەرو فەیسبوك دەکەن بە سەندنەوەی مافەکانیان و خەڵکی بەکار هێنەر دەکەن بە ئامانجیان تا بێزاری خواستەکان نوقمی خەیاڵیان کەن و تۆڵەی دۆڕاندنیان بکەنەوە.