مستەر ئارچەر: کارەساتی ڕێگاوبان تاوانێکە لەئەستۆی دەسەڵاتە

Monday, 09/07/2012, 12:00

2251 بینراوە


کاتێک بیستم کە دۆستێکی کورد جار جارە دێتە ئەو کافتەرییای نزیک ماڵی ناسیاوێکم، کوردیەکی باشیش دەزانێت، ناوی ئارچەرە، بڕیارمدا کە بچم بیدوێنم و بازانم کێیە. ئایا لەو دۆستانەی مەسعود بەرزانیە، کە تاوێک لە تێڤیەکانیانەوە، تاوێکی دیکە، لەناو تەبارەکانی ڕۆژنامەکانی سەربە بنەماڵەدا، پیاسەدەکات، بۆ نموونە(جێفری ئارچەر) نووسەر و پەرلەمانتاری بەریتانی کە دەیان جار، ڕۆژنامەکانی سەربە بنەماڵەی بەرزانی، هەروەها دەیان جاریش لە تێڤیەکانی خۆیانەوە، ئەو چەتە و مافییایەیان وەک قارەمانێک و خدری زیندە بە خەڵکی نەگەبەت و خێرلەخۆ نەدیوی کوردستانیان ناساند. کەچی دەرکەوت کە (جێفری ئارچەر) لەو ٥٣ ملێۆن پاوەندەی کە بە یارمەتی هونەرمەندە گەورە جیهانیەکانی وەک (ستیوارد....هتد) کۆکراوەتەوە، لەو ٥٣ ملێۆن پاوەندە، تەنها٢٥٠ هەزاری گەیشتۆتە دەستی خەڵک، لەسەر ئەو تاوانە گەورەو تاوانی دیکە، دادگای بەریتانیا بە ١٠ زیندان سزایداوە، بڕوانە ئەو لینکەی خوارەوە.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e18bde68
هەروەها دەتوانیت دەقی دادگایەکەی ئەو دۆستەی گەورە مافیای کوردستان مەسعود بەرزانی بە زمانی ئینگلیزی کە لە ڕۆژنامەی(زە ئیندپێندت) ی بەریتانیدا بخوێنیتەوە.
http://www.facebook.com/photo.php?fbid=217565195013713
کاتێک مستەر ئارچەرم دیت، ئەو نە ئارچەربوو کە مافیابوو، نە هامفەر، نە مامە خولەی سنەیی، نە جاسووسی چاو شین(کۆمەڵیک سیخوڕی بیانی بوون لە کوردستان بەناوی پینەچی و سواڵکەر لە کوردستاندا سەرگەرمی سیخوڕیبوون، بۆ بەرژەوەندی بەریتانیا و دژ بە گەلی کورد)، لە مستەر ئارچەر تێگیشتم کە وەک هەموو کوردێکی دڵسۆز لە جەلال و مەسعود توڕەیە.
مستەر ئارچەر، کرێکاری بەنداوسازی کارخانەیەکی ئەمەریکی بوو، بەڕەگەز گرێکیەو لەسەرەتای سەدەی ڕابردوەوە، ئەو کاتەی ئەوروپا پاش کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەم کە تووشی قەیرانی ئابوری گەورەهات، بە خێزانەوە ڕویان کردۆتە ئەمەریکای باکوور.(مێژووی سوید ئەڵێ لەو کاتەدا یەک لەسەر چواری دانیشتوانی سوید کۆچیان کرد، بۆ ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، زۆرێک لە کەسایەتی و ناودارانی ئەمەریکای باکوور ڕیشەی سویدی و ئەوروپیان هەیە، بۆ نموونە جۆلیا ڕۆبەرتسۆن) کەلە نەهامەتیەکانی جەنگی جیهانی لەبرسا کۆچی ئەوێیان کردوە.
http://www.posh24.se/scarlettohansson

بە پێیی ووتەکانی خۆی ساڵی ١٩٥٦ تەمەنی ٢٢ ساڵان بوە، کە هاتۆتە شاری دەربەندیخان و شۆفێری بارهەڵگرەگەورەکان بوە، کە لم و چەوی گواستۆتەوە، بۆ دروستکردنی بەنداوەکەی دەربەندیخان. مام ئارچەر گووتی: ئێوارەیەکیان بارهەڵگرەکەم مانیگرت و هەرچی لێیپاڕامەوە، وەڵامی نەدامەوە، تا ٥ کاتژمێر لە چاوەڕوانی لەترسی گورگ پەنام بۆ گوندی بانیخێڵان برد، کەچی سەگەکانی گوندەکه‌ خەریک بمخۆن. مام ئارچەر گووتی دەزانی بۆ پاش ٥ کاتژمێر چاوەڕوانی. مام ئارچەر کوردی بە باشی فێرببوو، هەرچەند ماوەیەکی بە کوردی نەدوابوو، کەچی هێشتا زمان زانینی کوردی باشبوو، زۆر دەسەتەواژەی سەیر سەیری بیرمابوو، بەگووتەی خۆی، لەپاش سالانی ٧٠کانەوە، بۆیەکەجار دوای ئاشبەتاڵ تاک و تەرا، کوردی لە ووڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا دیوە و لەگەڵیاندادواوە، تا ساڵانی سەرەتای نەوەدەکانیش، کاتێک سەردانی خزم و کەسوکارەکەی لەگرێکلاند کردەوە، لەوێش کوردی زۆری دیوە، زۆریشی لەلا سەیربوە، کە پاش ئازادی و دەرپەڕاندنی سەدام، هێشتا ئەو هەموو گەنجە خێرلەخۆ نەدیوە، لەناو کارتۆن و کەلاوەکانی (ئاتێن ی گرێکلاندا) دا ژیان بەسەر دەبەن. بە دیتنی ئەو دیمەنە زۆر توڕەبووم و بە چەند گەنجێکم گووت، بۆ قبوڵی ئەو سووکایەتیەی دەسەڵات دەکەن؟ هەموو مێژوو باسی جوانمێری ئێوە دەکات. لەوەش ترسانکتر، دەیان کەڕەت ئەوەم لە ڕۆژنامەکاندا خوێندەوە، کە جار هەبوە ١٠٠ کەس زیاتر لە نێوان ئوسترالیا، یان تورکیاو ئیتالیا، یان تورکیاو گرێکلاند، کەوتوونەتە دەریاوە و خنکاون، من بەچاوی خۆم دیتم کە کوردەکان لە گرێکلاندا زۆر بە ڕەزالەتیدا دەژین، بە کاری خراپەوە تێوە دەگلێن، داستانی تراوماو تراژیدی ویژدان هەژێنیان لێوە دەگێڕنەوە. هەروەها مام ئارچەر گووتی: هێندە لەلای منداڵەکانم گووتم کە کوردستان بەهەشتە، دەستیان گرتم و گووتیان کەواتە پێشمان کەوە بابچێن ئەو بەهەشتەی باسی دەکەیت. ئەوبوو ساڵی٢٠٠٧ بە کوڕو کوڕەزا و کچەزاکانمەوە لە ڕێگای تورکیاوە، گەیشتینە سلێمانی و سەردانی دەربەندیخان و بەنداوەکەشمان، کرد، بەڵام ئەفسووس لە خەڵکە کۆنەکانی شار، کە کاتی خۆی لەگەڵ ئێمەدا لە بەنداوسازیدا کاریان دەکرد، نەدۆزیەوە. مام ئارچەر لە درێژەی باسەکەیدا گووتی: شاری سلێمانی و دەربەندیخان، تەنانەت عەربەت و هەڵەبجە و دوکانیش زۆر زۆر گەورەبوون. بە ئاستێک بە چاو بیری خۆت باوەڕ ناکەیت، ئێمە نزیکەی مانگێک لەکوردستان ماینەوە، لەماوەیەدا هەمیشە بەخۆمم دەگووت: تۆ بڵێێ ئەو سلێمانی و دوکان و دەربەندیخانەی من کارمتێدا کرد، هەر ئەو شارانەنن، تا ئێستاش باوەڕم بەچاوی خۆم بەوشێوە گەورەبوونە نەکرد. ئەگەر چی تەمەنی مام ئارچەر بەتەواوی لە دەرگای پایزی دراوە و جوڵەو هەڵسووکەوتی بەتەواوی سنوورداربوە، لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا زۆر حەزی لە خواردنی کوردییە، وەک ترخێنە، دۆینە، دۆڵمە، گیپە، بەسەرسامی باسی شلەی هازیکرد(هاز گیایەکی کێویە، لێزان نەبێت هەموو کەسێک ناتوانێت بەکاری بهێنن، ئەگینا وەک جۆرێک لەماسی ژاپۆنی بێئاگا سووری بکاتەوە، ئەوا وەک، ئەو جۆرە ماسیە خەڵک دەکوژێت). مام ئارچەر گووتی پاش دواسەردانم بۆ باشووری کوردستان، کوڕەزازاکەم، کە ئەویش وەکوو من نەوسنە، چۆنێتی دروستکردنی ترخێنە و دۆینەو کەشکەک.....هتد نوسیەوە، ئێستا زۆربەی هەرە زۆری خواردنە کوردیە نەتەوەییەکان دروست دەکات، کەرەسەکانیان ئێستا بەهۆی چینی و هیندیەکان لە ئەمەریکا، بەئاسانی دەستدەکەوێت. برادەرێکی نزیکی خۆمم هەیە، ناوی تۆمە ئەویش وەکوو من نەوسن و زۆر حەزی لە خواردنی کوردیە. پاش سەردانەکەی کوردستانم بەهۆی نەوەکانمەوە، ژمارە تەلەفۆنی تۆمم دۆزیەوە، هەرچەند زۆر لەمنەوە دوور نیە، بەڵام پیری توانای پەیوەندی لێبڕیووم، بەکورتی، کاتێک تۆمی هاوڕیم هاتە ژوورەوە و خواردنەکەی دی، خەریک بوو لە خۆشیا تووشی دڵوەستان بێت. مام ئارچەر بەبێ ئەوەی کەس لێبپرسێت، کە سەرسامی ئەو لە جوانی سروشتی کوردستان لەکوێوە سەرچاوەی گرتوە، گووتی: کوردستان خۆی لەخۆیدا سروشتێکی هەتا بڵیی دڵگیری هەیە، کوردستان هێشتا ووڵاتێکە دەستکاری نەکراوە، ئەگەر بێت و کۆمەڵیک کەسانی نیشتیمانپەروەر دەسەڵات بگرنە دەست، دڵنیام کە دەیان جار لە نەمسا دڵگیرتر دەبێت، لەناخی خەڵکەکەشیدا بە ڕاستی داهێنان هەیە، ئەو بەرووبووم و دانەوێلە و میوەی کەلە کوردستان بەرهەم دەهێندرێت، لە عێراقیشدا دەست دەکەوێت، بەڵام ئەوان واتا عەرەبەکان، نازانن خواردن دروست بکەن، زۆر جار ڕێکەوتوە، کە لە دەربەندیخانەوە بە لۆریەوە بچم بەندەری بەسرە، تا کەلوپەلی فیرمەکان بهێنمەوە بۆ دەربەندیخان، ئەو هەموو ڕێگا دووروو درێژە تەنها خواردنی قووتووم خواردوە، نەم وێراوە خواردنی چێشتخانەکانی سەر ڕێگا بخۆم، جگە چێشخانەکانی کە تایبەتبوون بە بیانیەکان، بەڵام لەکوردستان هەرگیز سڵم لە خواردنی چێشخانەکانی نەکردۆتەوە، چونکە یەکەم خواردنەکان تامیان هەبوو، دوەم پاک تەمیزبوون، هەروەها پاک وتەمیزی شەقامەکانیش ڕیخۆشکەر یاریدەری کردنەوەی هەوەسی برسیبوونن، هەڵەبجە،سلێمانی دەربەندیخان هەرچەند هەروەک گووتم سادە و دەستکاری نەکراوبوون، بەڵام دڵگیر بوون، هەموو ڕۆژانێکی پشوو سەردانی هەڵەبجە و سلێمانیم کردوە، چونکە دڵم بە سروشتیان دەکرایەوە.
بەکورتی باسم کرد، کە ٥ کاتژمێر، چاوەڕیی کەسێکم کرد، لەگەڵدا سواربم بۆ دەربەندیخان، بەڵام کەس نەهات، چونکە ئەوکاتە هەموو کەلار و دەربەندیخان و سلێمانیش ٣٠٠ ماشێنی تێدا نەبوو، ئەو جادە کاتێک دروستکراوە، جگە لە ماشێنی کارخانە بیانیەکان، بەدەگمەن، ماشێنی دیکە بەدیدەکرا. ئێستا ١٠٠٠ جار زیاتر ماشێن زیادیکردوە، خەڵکەکەشی سەدان کەڕەت ژمارەیان زیادیکردوە، خوا هەڵناگرێت، ئەوەی لەکوردستان ڕودەدات کۆمەڵ کوژیە، لەوێ یاسا نیە، هەرگەنجەو بە ماشێنی دوا مۆدێل بەبێ ئەوەی لە خێرایی تێبگات، وەک شێت خەڵکی دەکوژن، لێپرسینەوەنیە، وەک گووتم ئەوجادە بۆ سەردەمێک دروستکراوە، کەهەموو ناوچەکە ٣٠٠ ماشێنی (سەیارە) تێدانەبوو، ئێستا بەس دەربەندیخان بەتاقی تەنها دەیان ٣٠٠٠ ماشێنی تێدا بەدیدەکرێت، بەڕاستی خەڵک گوناهە، دەبێت سنوورێک بۆ ئەوبێسەروبەریە دابندرێت. بەڕاستی ئەوەی لەکوردستان ڕودەدات، بەتایبەتی کەرتی هاتوچۆ وەک ئەوە وایە کەلەبەرەی جەنگدا بیت، مرۆڤ وا هەست دەکات، کە بەڕاستی لەبەرەی جەنگدایە بێ چەک، من نازانم ئایا کارەساتەکان ئامار دەکرێن، ئایا دەسەڵاتداران ئاگادارن، ئەگەر ئاگادارن بۆ بێدەنگن، بۆ کەس نایەتە دەنگ؟؟ چۆن دەبێت ئەو هەموو کارەساتانە ڕوبدات و کەسیش خۆی ناکاتە خاوەن، تۆ بڵێی، ئەو ڕوداواوە زۆرانە پلان ڕێژی بۆ نەکرابێت؟
با مام ئارچەریش ئەو گەواهیە نەدات، هەموومان دەزانین ئەو جادەی نێوان دەربەندیخان و جەلەولا و خانەقین، تا دەگاتە خوارتریش، بۆ سەردەمێک دروستکراوە، مام ئارچەر واتەنی هەموو ناوچەکە ٣٠٠ ماشێنی تێدا نەبوە، تا کۆتایی ٦٠ کانیش، هەبوو نەبوو چەند لۆریەکی گەورە، کەلە تەختە کورسی و چوارچێوەی بۆ دورسیکرابوو، هەرگیز خێراییان دەنەگەیشتە ١٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا. لەدوای ٧٠کانەوە ووردە ووردە ماشێنی خێرای وەک مارسیدس، شۆفەرلێت وفۆڵکسڤاگن، دواتریش تۆیۆتاو ڤۆلگای سۆڤێتی پەیدابوون، دەبوو لەو ساتەوە واتا سەرەتای ٧٠کانەوە، شەقامەکان گەورە بکرانایە، سەدام چوو خۆ ئەوا ٢٠ ساڵ لە تەمەنی دەسەڵاتی جەلال و مەسعود تێدەپەڕێ، بۆ ڕێگە لەو کۆمەڵ کوژیە ناگرن، ئەگەر ئەمە بەزانینەوە نیە؟ جگەلەوەش کە ئەو ڕێگاوبانە، بۆ سەردەمێک دروستکراوە، کە توانای تەنها ٣٠٠ ماشێنی هەبوە، زۆربەی لۆفەکانیش بۆ خێراییەکە دروستکراوە، ئەو سەردەمە خێراترین ماشین، نەتوانیوە، لە ١٢٠ کم لە کاتژمێرێکدا، چونکە زۆر لە پێجەکان یان لۆفەکانی کە ئێستاش هەرماون، بە ماشێنی ئیستاو بە خێراییەی ماشێنی ئێستا، هەرگیز هیچ شۆفێرێک، فرییای ئەوە ناکەوێت، کە خۆی لە کارەسات بپارێزێت، چونکە ماشێنی ئێستا زۆر خێراترە، ماشێنەکەی بەرانبەر نادیترێت، هەتا لوتیان نەتەقێت بەیەکتریدا.
چی زۆرە دەستی کرێکار، لەشکرێک بێکار لە کوردستاندا چاخانەکانیانی پڕکردوە، چی زۆرە پارە زۆرە، ئێستا هەروەک هەموو فێربوە و بۆتە وێردی سەر زمانی خەلک کە ئەڵین بودجەی کوردستان لەئاست بودجەی ئوردن، سوریا، لوبناندایە.
ئەوەش کە تا ئێستا ئاشکرایە، ئەوە زۆرینەی کوڕە بەرپرسەکانن کە هۆکاری زۆربەی کارەساتەکان کوڕە بەرپرسەکانن ، بە پیی ئەو لینکەی خوارەوە.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=85070eba
لەسەرووی ئەمانە هەمووی نەبوونی بوونی یاسایە، ئەڵێن گوایە لەگەرمەی جەنگدا پۆلیسێک ماشێنەکەی چەرچڵ ڕادەگرێت، چەرچڵیش پاش ئەوەی ماشێنەکەی ڕادەگرێت، لە پۆلیسەکە دەپرسێت، ئایا دەزانی من کێم، بۆچی من ڕاگرتوە، گوایە پۆلیسکە گووتوویە بەڵێ بەڕیز دەزانم کە تۆ سەرۆک شالیاری بەریتانیای، بەڵام تۆ کاری خۆت دەکەیت منیش کاری خۆم، ئەڵین ئیتر چەرچل ئەملاو لای پۆلیسەکە ماچ دەکات و گووتی: مادام هێشتا یاسا کار دەکات، لەم جەنگەدا سەردەکەوین، لە لینکەی خوارەوەدا ببینە، کە کەسایەتیە سیاسیەکانی ئەوروپا بەبێ ئەوەی کەسکێان لە ڕێگاوباندا کوشتبێت، بە چاوی خۆت ببینە کە چۆن سیاسیە گەورەکان دەستبەچی لە ماشێنەکەیان دادەبەزێنن و کلیل و گەواهی شۆفێریان لێدەسەننەوە.
http://www.google.se/search?hl=sv

بەراوردێکی کورت لە نێوان کارەساتی هات و چۆی ووڵاتێکی گەورەی وەک ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا، هەوروەها وولاتی سوید پاشان کوردستان.
٢٤ ی ٧ی ٢٠١٢ مەدییاکان ڕایانگەیاند، کە بەهۆی ڕژانی ڕۆنەوە لە سەرڕێگای کەلار دەربەندیخان١٤ کەس بوونەتە قوربانی. هەروەها لەهەمووشی ترسناکتر، ماڵپەڕی عەینکاوەی فەرمی لەزمانی شالیاری تەندورستیەوە تاهیر هەورامیەوە ئەوەی بڵاوکردەوە، کە ساڵێ ٢٠١٠ بەتەنها لە کوردستاندا ٨٨٨٣ کەس بوونەتە قوربانی هات و چۆ، هەروەها١٢٠٠٠کەس برینداربوون. ئەمە لەکاتێکداسەرجەم سەرژمێری کوردستان ناگاتە٥ ملێۆن کەس، کەچی ووڵاتێکی وەک سوید کە ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە نزیکەی ٩ ملێۆن کەس دەبێت، ژمارەی قوربانیەکانی لە ساڵێکدالە نێوان ٥٠٠ کەس بۆ ٥٧٠ تێناپەڕێت. یان ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکای باکوور، کە ژمارەی دانیشتوانی خۆی دەدات لە ٣٠٨ ملێۆن کەس، تەنها٤١٠٥٩ کەس گیانیان لەدەستداوە، بڕووانە لینکەکەی خوارەوە. بەواتایەکی دیکە دەبینن کە ژمارەی دانیشتوانی ووڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا ٦٢ جار لەدانیشتوانی هەرێمی کوردستان گەورەترە، لەکاتێکیشدا، هەژارترین کەسانی دانیشتوانی ئەمەریکاو ئەوروپاش دەتوانن بەلای کەمەوە ماشێنێک یان دوانی هەبێت. ئەوەی دەیبینیت تاوانێکە، کۆمەڵ کوژیەکە ئاشکراو بەزانینوەیە، تاوانباری هەرە سەرەکیش لە پێش دەسەڵاتەوە، قەڵەم فرۆشە گەجەر و گوجەرە کاسە لێسەکانی دەسەڵاتن، کە ئەو هەموو تاوانە دەبینن و بێدەنگن.

--------------------------------------------------------------------

9 آلاف عراقي ضحايا حوادث السير في كردستان
في: 09:47 24/01/2011
9 آلاف عراقي ضحايا حوادث السير في كردستان

الإثنين, 24 يناير 2011
أربيل -أ ف ب -أعلن وزير الصحة في حكومة إقليم كردستان العراق طاهر هورامي أمس أن 8883 شخصاً قضوا في حوادث سير وقعت خلال العام الماضي، معبراً عن دهشته حيال اللامبالاة تجاه هذا الأمر.

وأوضح هورامي خلال مؤتمر صحافي أن حوادث السير من الأسباب الرئيسية التي تحصد أرواح آلاف الناس كل عام في الإقليم حيث لقي 8883 شخصاً حتفهم خلال عام 2010 كما أصيب 12 ألفاً وفقاً لإحصائية أعدتها وزارة الداخلية المحلية. وأضاف عندما نقارن هذه الأرقام مع ضحايا إنفلونزا الخنازير التي أدت إلى وفاة ستة أشخاص فقط نرى أن الدنيا قامت ولم تقعد في حين لم يبد احد أي اهتمام بموت الآلاف جراء حوادث السيارات.
-------------------------------------------------------------------

http://www.google.se/search?hl=sv&site=&source


http://www.ankawa.com/forum/index.php?topic=478186.0

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە