با فریای یەكیتیی و دامودەزگاكانى حكومەت بکەوین لە كۆیە

Friday, 09/12/2011, 12:00

1256 بینراوە


لای خەڵك ئاشكرایە كۆیە نەك بەشارى یەكێتى ناوبراوە كە شەهیدانی سەر بەو شارە شایەد حاڵەن كە تیپى 93 و 90 باواجى ئەوسا باشترین قارەمانیەتیان ئەنجام دەدا وجی دوژمنانى ئەو حیزبە شایەدی ئەوە دەدەن كە چۆن لەناو شار ودەوروبەرى چۆن داستانیان ئەنجام داوە وكیان وخوێنى خۆین بەخشیوەتە ئەو خاك ومیللەتە.وەلەدواى ڕاپەڕینیش لەكۆیە هێزى حەوت كە بەڕێز پیشمەرگەى نەپساوە كاك ڕاهبەرى سەید برایم سەرپەرشتى ئەكرد هەموو خەڵكى كۆیە دڵ خۆش بوون بە بوونى هێزێكى وا كە لە مانۆڕێكى سەربازیەوە سەرێكى لە مەڵبەندى كۆیە بوو و ئەوەى تریش لە ئاوى كەندە خۆ بوو سەرەكەى ترى لەو شوێنە بوو كە 18 جڵكاو خۆرى تكریتیان لێ تۆپاند لەساڵەكانى 1982- 1983 جا باشەكەمان لەسەر ئەوەیە بۆچى یەكێتى نیشتمانى كوردستان لەكۆیە واى بەسەرهاتووە هیچ شتێك بى هۆ نیە دەبێت هەموو لێپرسراوەكان ودلسۆزانى ئەو حیزبە لەوە بكۆڵنەوە بەخۆیان دا بچنەوە بزانن خەلەل لەكوێیە چارەسەرى كەن دەنا ئەوى بەسەرى دێت زۆر خراپتر ئەبێت لەوەى ئیستادا تیایدا هاتووە من وەك كادیرێكى نەبساوە و پێشمەرگەى دێرین ئەو چەند خاڵە دەخەمە ڕوو بۆ ئەو هۆیانەى كە واى كردووە یەكێتى بەرەو هەڵدێر بروات وبزووتنەوەى گۆڕان وحیزبە اسلامیەكان بەداخەوە شوێنى ئەو یەكێتیە تێكۆشەر و خەباتگێڕە بگرێتەوە كە بە درێژایی تەمەنى خوێنى ڕشتووە ئەمانە چەند خاڵێكن مشتێك لە خروارە:
1. ساڵانى پێش ڕاپەڕین دڵسۆزى حیزب لەوە دابوو چۆن بتوانێت ئەو خەڵكە بپارێزێت لە چنكى سەختترین دووژمن كە بەعەس بوو وچۆن ئامانجەكانى ئەو خاك ومیللەتە لە دروست كردنى قەوارەیەكى سیاسی و ئازادی هێنا بۆ ئەو میللەتە خۆى دەبینیەوە
2. دواى ڕاپەڕین لەپاڵ ئەو خاڵەى سەرەوە ئەركى ئەو حیزبە زۆر زیاتر و قورستر بوو بە تایبەتى كە حكومەتى عیراق دواى تەواوبوونى مفاوەزاتى ساڵى 1992 ئیدارەى كیشایەوە كە ئەوكات بەرەى كوردستانى كەوتە بەر بەرپرسیاریتیكی گەورە 
3. لەگەل َ دروست بوونى پەرلەمان وحكومەتى هەرێمى كوردستان بەهەموو كەم وكووڕیەكانیەوە شتێكى دڵخۆش بوو بۆ گەلى كورد كە هیواى چەند ساڵە هاتە دی
4. دواى ساڵانى برا كوژى و كە كوردستان بووە دوو قەوارەى ئیدارەى جیا ئەوناوچانەى كەوتە ژێر دەسەڵاتى (ینك) ئەركى زۆر قورستر بوو بەتایبەتى شارێكى وەك كۆیە
5. بالەو خاڵەوە دەست بكەین بە كێشەكان یەكەم هەندێك لەبەرپرسانى حیزب كە دەسەڵاتى بەرزیان هەبووە لەكۆمیتەو مەڵبەند لەجیاتیى زیاد كردنى ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەپێچەوانەش بوونەتە زیاتر ڕق لێ بوونەوەى جەماوەر لە یەكێتى
6. دانانى بەڕێوبەرى فەرمانگەكان لەسەر مەزاجی شەخێی وتەكەتولات كە ئەوە واى كرد ئەو بەڕێوبەرە هەموو پالپشتى ئەو حیزبە بۆ مەرامی خۆى وخۆ دەوڵمەند كردن بەكار بێنێت وەلەهەمان كات دەمى چەند كەسێك لە وانەى پاڵپشتی لی ئەكەن چەور كات دیارترینیان سەرۆكى شارەوانى پێشوو كە بە سایەى یەكێتى نیشتمانى زیاتر لە 16000 دەنگى هێنا كە ئەتوانم سوێند بخۆم مستەهەقی 16 دەنك نەبوو بەڵام ئەوەیە هەڵەى یەكیتى وەختێك بەخۆى ئەزانێت كار لەكار ترازاوە.
7. دوو شوێنى زۆر حەساس وگرینگ هەن لە ناو دام ودەزگاكانى حكومەت ئەویش بەڕێوبەرایەتى پەروەردەیە و ئەوی تریش بەڕێوبەرایەتى تەندروستیە كە بەداخەوە هیچیان ئەوانەى دانراون لەوێ لەئاست ئەو مەسئولیەتە نین بەتایبەتى تەندروستى كە دواى لێكۆڵینەوە و بەدواداچونمان لەسەر بەڕێز د .زانكۆ بۆمان دەركەوت كە لە ئاست بەڕێوبەرى گشتە نیە لەبەر چەندین هۆ ئەوەش لەوە دیاری داوە كە هەستاوە بەدروست كردنى چەند پیاوێكى خۆى لەناو تەندروستى بەگشتى لەسەر بنەماى مەسلەحەتى شەخێى نەك مەسڵەحەتى عام كە دیارە هەمان هەڵەى سەرۆكایەتى شارەوانى دوبارە دەبێتەوە وەختێك یەكێتى بەخۆى رَا ئەگات كە ئەوەندە كادیر ولایەنگرانەشى ماوە نەكهەر لەگەڵى نەمێنن بەڵكو پاڵدەنە لایەنەكانى دی
8. ئەوەو چەندین خاڵى تریش هەیە هەموو خڵك هۆشیاربووتەوە خەڵك چاوبەستراو نەماوە خەڵك چیتر چەواشە ناكرێن 
ئیتر بەسە دڵسۆزان وكادیرە بەشەرەفەكانى یەكێتى وەرن با بەهەموومان كارێكى وابكەین بەسەر دام ودەزگا حكومیەكان دابچینەوە با گەندەڵكاران وئەوانەى لەپەنا یەكێتى خۆیان دەوڵەمەند دەكەن نەیانهێڵین یەكیتى بگەڕینینەوە ئەو دۆزەى جاران كە وەك لەو گرتە ڤدیۆیە دایە ئیتر بۆ پێشەو:
هاوڵاتییەکی شاری کۆیە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە