لەكفرى هەڵمەتى پڕۆپاگەندەى هەڵبژاردن, قیرتاوكردنى بەردەم ماڵە جاشێكى ئەنفالچیش دەگرێتەوە!!!!

Tuesday, 05.26.2009, 12:00

4601 بینراوە


لەدو هەفتەى ڕابردودا, حیزبۆچكەكەى تاڵەبانى نەوەى بارزانى, هەستاوە بە قیرتاوكردنى شەقامێ لەناو كفری دا بەردێژاى كەمتر لە كیلۆمەترێ, مقاولێ هەستاوە بە جێبەجیكردنى ئەو پرۆژەیە و تەندەرەكەى بۆ دەرچوە كە ئێستا لەتەواوبوندایە, زاواى ئیسماعیل عەزیز ئاغاى جاش و تاوانبار لە پرۆسەى ئەنفال دا, كەچى پێش ئەوە ئیشە تەواو بێت, بەنزیكەى پێنج مەتر سێ جار لە نزیك شەقامەكەوە بۆ بەردەم ماڵى جاشەكە قیرتاو كراوە وەكو لە وێنەكەدا دەیبنین كە ماڵى جاشەكە دەكەوێتە تەنیشت شەقامەكەوە, ناوبراو چانسى تەنها لەقیرتاو كردندا نیە, بەنزیخانەیەكى هەیە و خەریكى كاسبى ترە, ئەمە لە كاتێكدایە چەندەها گەڕەك و كۆڵانى ئەنفال نشین هەیە لەكفرى دا, بێ خزمەتگوزاریترین گەڕەك و كۆڵانن, ئەبێ چ نهێنیەك لەوە دا بێ, ناوبراو بەبەڵگەوە سەڵمێنراوە بیست و سێ كەسى ئەنفال كردوە و دادگاى باڵاى تاوانەكانیش لەبەغدا داواى دادگاییكردنى كردوە, بەڵام كە خانو دەكا بەدەفتەر دیارى بۆ دەچێ, كە پلە دەبەخشرێ لەوەزارەتەكەى ............, غەدرى لێناكرێ و دەكرێتە موقەدەم, كە حیمایە دادەنرێ, تەنها هەشت حیمایەى بۆ حیساب دەكەن, كە بڕیاربو ڕابكات لەكاتى داواكردنى دادگاوە بە پۆلیس و تڕوتفاقەوە حیمایەى دەكرێ وجەوازەكەى بۆ تەواو دەكەن, ئەمە چ نهێنیەكە, ئەم كابرایە دەبێ چى بێت و ئێمە نەمانزانیبێ, ئێوە بڵێن ئۆباما نەبێ و نەمانزانیبێت!!!!

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر