باسی سەربەخۆیی کوردستانم کرد، بارزانی خەریک بوو بمکوژێ

Tuesday, 17/07/2012, 12:00

3699 بینراوە


مەحمود باکسی، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی شۆڕشگێڕی کۆچکردووی باکوری کوردستان، کاتێک تورکە وەحشیە دەسەڵاتدارەکانی تورکیا، بیرو بۆچوون و نوسینەکانی ئەویان پێقووت نادرێت، دەکەونە گرتن و ئازار و ئەشکەنجەدانی، تا وای لێدەکەن، ناچاری دەکەن تورکیا بە جێبهێڵێت و خۆی بگەیەنێتە ئەڵمانیا. لە ئەڵمانیاش لەبەر ئەوەی ئەوەی ئەو سەردەمە، کوردەکانی باکوور زیاتر لایەنگیری چەپگەرکانی دەستکردی تورکیابوون، لە شێوازی تورکە فاشستەکان کە هەمیشە دژی دروستکردنی قەوارەکەی سیاسی کوردبوون، ئەو جۆرە چەپانە هەمان دەنگن کە خودی (سی ئای ئەی) ئاماژەی پێدەدات، سەدان حزبی کۆمەنیستیان دروست کردوە، پەردەپۆش بە ناوی کۆمەنیستەوە، بۆ نموونە عەبدوڵای مهتەدی، کە سەراپای ژیانی سەرەتا سیخوڕی (نێوده‌وڵه‌تیی) پاشانیش (ساواکی) و ئێستاش بەناو کۆمەنیسته‌، تەنها بۆ زانین عه‌بدوڵڵای مهتەدی و سەلاحی برای کە ڕاوێژکاری جەلال تاڵەبانیە، هەروەها حەمەی برایان، بە عومەری ئێلخانی زادەشەوە کە ئامۆزایانە، پیاوی ده‌زگا جاسووسیه‌کانه‌، پاشان سیخوڕی ساواکی بوون. جگە لەوەش باوکی عەبەو سەلاح و حەمە، حاجی ڕەحمان ئاغا، کە کاتی خۆی وه‌زیری پەروەردەی لە کۆمارە ساواکەی مەهابادی قازی نەمربوو، ئەوەبوو دوای شکستی کۆماری مەهاباد، قازی نەمر و هاوڕێکانی لە سێدارەدران، کەچی حاجی ڕەحمان ئاغای باوکی عەبدوڵلا و سەلاح و حەمەی مهتەدی، نەک هەر نەگیراو، نەک هەر لە سێدارەشدرا، بەڵکوو یەکسەر کرا بە مامۆستای زانکۆی تاران. بەو نموونە نموونەی کۆمەنیستی فەلم، کە زادەی سروشتی گەلانین، بۆ دەست نیشان کردن، جگەلەوەش تائێستاش لەنێو کۆمەنیستە دروستکراوەکانی دەستی دوژمن، لێدوان بەکوردی شەرمە، تەنانەت ناوی کوردیش بەکارهێنانی شەرمە، تەنانەت بێ ئەخلاقیەکی گەورەیە ئەگەر گوێ لە گۆرانی کوردی بگیردرێت، لەناو خۆییان و ئەندامەکانیان بە دواکەوتووی خۆیان واتەنی مرتجع، هاوشان پەیداکردنی سنوور و جوادخوازیە.
بۆیە مەحمود باکسی، ناتوانێت لە ئەڵمانیاش بمێنێتەوەو ناچار دەبێت کە بگاتە سوید. نەمر و شۆڕشگێر مەحمود باکسی هەرکە دەگاتە سویدیش، دەست دەداتە چالاکی و خەباتی خۆی، خۆی لەناو کۆمەڵەیەکی کوردیدا دەبینێتەوە، کە زۆرینەیان کوردەکانی باشوور دەیبەن بەڕێوە، زیاتریش لەبەر ئەوەی هێشتا مستەفا بەرزانی وەک سەرۆک، سەرۆک بوە، بڕیارەکانیش هەر بەدەستی ئەوانەوەبووە. بەداخەوە لەناو کوردەکانی باشووریش سووکایەتیکراوە بە کوردەکانی باکوور و پارچەکانی دیکەی کوردستان، وەک ڕەفتاری هەمیشەیی بنەماڵەی بەرزانی، کاتێک نوسەری شۆڕشگێڕی باکور بەشدار کۆنگرەکان دەکات، پڕ بەمانای ووشە سووکاتەیان پێکراوە، لێرەدا نوسینەکانی نوسەری شۆڕشگێڕ ونەمر مەحمود باکسی وەک خۆی دەنووسمەوە، ناوی کتێب هەربەڵندەی لەگەڵ پۆلی خۆیدا دەفڕێت، نوسەر مەحمود باکسی، وەرگێڕانی لە تورکیەوە دابان هەمەوەندی، دەقە نوسینەکانی: (من یەکەمجار کەلە کۆنگرەدا باشداربووم، ساڵی ١٩٧٢ بوو کەلە ڕۆمانیا بەسترا، هەروەها دوەم جار لەگەڵ برادەر نەجمەدین بیوک قایە، بەشداری کۆنگرەمان کرد، کەلە بەرلینی خۆرئاوا بەستر ساڵی ١٩٧٣، ئەو تابلۆ شەرمەزاریەی کەلەوێدا دیم، هیچ کاتێک لە یادم ناچێت، چونکە بۆ باشووریەکان خواردن و خواردنەو جێگای نووستن بە خۆڕایی بوو، بەڵام بۆ کوردەکانی پارچەکانی دیکە، پێنج مارک بوو. کەلە کۆنگرەی بەرلیندا گیرا، شوێنێکیشیان بۆ پەڕتووک دیاری کردبوو، لەنێو کتێبەکاندا کتێبێکی منیش هەبوو، هەرلەوێدا بە

پارێزگاری زاخۆ، عەلی سنجاریان گووتبوو:  مەحمود باکسی کتێبێکی خۆی هێناوە، کە دەربارەی مێژووی کوردە، لەناو کتێبەکیدا باسی هەندێک شت دەکات، دژی بیروڕای بەرزانیە، چونکە دژی شا و ئیسرائیل دەنووسێت، مەحمود باکسی باسی ئۆتۆنۆمی و مۆتۆنۆمی ناکات، ئەو داوای سەربەخۆی کوردستان دەکات. عەلی سنجاری زۆر لەمن توڕەبوو، هاواری بەسەرمدا کرد و تەنانەت دەستی بۆ قەدەی برد، تاکوو دەمانچەشەم لێڕاکێشێت، مەحاڵە ئەم تابلۆ ناشیرنەم هەرگیزاو هەرگیز، لەیاد ناچێت. لەسەر ئەو هەڕەشانە کۆنگرەم بەجێهێڵا و بەرەو ستۆکهۆڵم گەڕامەوە).
لە پێشەوە سەرچاوە دیاریکراوە. لێرەوە دەبینن کە کەسایەتیەکی چالاك دەرپەڕێندرا، تەنها لەبەر ئەوەی دژایەتی شا و ئیسرائیلی کردوە، هەروەها لە جێگای ئۆتۆنۆمی باسی سەربەخۆێ لە کتێبەکەیدا دەکات. هەروەها ئەوەشمان بۆ ئاشکرا دەکات، کە بنەماڵە هەمیشە وەک تورکە فاششتەکان وەک چەپە دەسکردەکانی ئیمپریالیزمی جیهانی دەستیان لە کاری هەموو کوردەکانی پارچەکانی دیکە، وەرداوەو داوەو بۆ ڕەزامەندنی دوژمنان گەلەکەمان هەنگاویان ناوە. ئەمما ناوەڕۆکی کتێبەکە، بەتایبەتی بەشی سەرەتای، کە مەحمود باکسی باس لەژیانی و تێکۆشانی ئەو سەردەمە دەکات، کە هێشتا (پەکەکە) ناوی لە کوولەکەی تەڕیشدا نەبوە، سەراپای بریتیبوە، لە سووکایەتیکردن بە نەتەوەی کورد، کوردیان بە پیس و دواکەوتوو، نەزان و وەحشی جواندوە، بە هۆو بێ هۆ، سووکاتەییان بەکورد و نەتەوەکەی کردوە. هەروەها بەبێ بنەما هەموو تورکییان تێگەیاندوە، کە زمانی تورکی دایکی هەموو زمانەکانە، هەموو جیهان زمانی تورکی دەزانێت، تەنانەت نەمر کاک مەحمود باکسی، سەرەڕای باکسی ئاگاداری ڕەووش و ژیانی گەلانی جیهان بوە، بەڵام چونکە پڕوپاگەندەی تورکییای فاشی هێندە بەهێز بوە، باکسی باوەڕی کردوە، کە ئەڵمانەکانیش تورکی دەزانن، بۆیە پرسیاری بە تورکی لە پۆلیسێکی ئەڵمانی کردوە. لەبەرانبەر ئەوەشدا، بە بێ پیاهەڵدان، مێژووی کورد پڕە لەسەروەری، پڕە لەجوانمێری لەکاتی بێدەسەڵاتی و دەسەڵتداریشدا، بۆ نموونە کەسایەتیەکی وەک سەلاحەدنی ئەیووبی، کە لەزمانی دوژمنەکانیەوە، خودی (ڕیچارد دڵشێر) پادشای ئینگلاند لەدایکبووی ٨ سێپتامبەری ١١٤٧، کۆچی دوای ٦ ئەپریلی ١١٩٩، بە نوسینی خۆی ئەڵێ: مەزنی سەلاحەدین لەوێدایە، کە ئێمە دەستدرێژیمانکردە سەر خوشکەکەی سەڵاحەین، کاتێکیش سەرکەوت، هەموو دیلەکانی ئازادکرد، پاش ئەوەش، سەرلەنوێ کڵێشاکانی بۆ کریستیانەکان نوێ ژەنکردەوە، لەهەمووشی جوانمێریتری ئەو سەرکردە بێ هاوتایە، کەمن نەخۆش کەوتم، براکەی خۆی کە دوکتربوو، نارد بۆ چارەسەرکردنم، بۆیە (دڵشێر) بە پێنوسەکەی خۆی دەنووسێت، کەڵە مێردێکی بێهاوتا، لەتەواوی مێژووی مرۆڤایەتیدا. ئەو خۆی ئەڵێ: ئێمە جوانمێری و زیندوکردنەوەی ویژدان لە سەلاحەدینەوە فێربووین. لەهەمانکاتدا دامەزرێنەی ئیسلام محەمەدی کوڕی عەبدوڵا، لەنوسینی (هادی عەلەوی، مێژووی ئەشکەنجەدا لە ئیسلامدا) دەنووسێت، کە جولەکەیەک سەری کەنیزەیەکی کێشاوە، بەسەر بەردێکداو کوشتویەتی، پاشان هەرچی خشڵ و زێڕێکی هەیبوە، هەمووی بردوە بۆ خۆی. محمەدی کوڕی عەبدوڵاش پێغەمبەری موسڵامانەکان، فەرمان دەدات، کەبەهەمان شێوەی کوشتنی ئەو کەنیزە، ئەو جولەکە بکوژە، بکوژرێتەوە، مێژوی ئەشکەنجە لە ئیسلامدا، لاپەڕە ٥٠. هەروەها سەراپای مێژووی ئیسلامدا، ئەوە نوسراوە، کە تیرەی بەنی قورەیزە، کە جولەکە بوون، پاش ئەوەی کە خۆشیان ڕادەستی ئیسلامەکان دەکەن، واتا تەسلیم دەبن، بەرچاوی خودی محمەدەوە، یەکە بەیەکە سەردەبڕن، کە ژمارەیان ٧٠٠ کەس دەبێت، پاشان ژن و منداڵەکانیان لەنێو خۆیاندا وەک کاڵاو کەلوپەل لە نێوخۆیاندا، دابەش دەکەن. هەروەها مێژووی تورکەکانیش ئاگادارین، کەهەر لەسەرەتای هاتنی جەنگیزخانەوە، کە چ نەهاتیەکایان بۆ ناوچەکە هێناوە، کە تا ئێستاش هەتا دەسەڵاتی ئەردۆغانی ئیسلامی میان ڕەو جگە لەماڵ وێرانی شتێکی بەسوودیان بۆ ناوچەکە نەهێناوە،
ئەوەش سەلاحەدین کە پەروەردەی داب و نەریتی کورد، دەبینن لە زمانی دوژمەکانیشیەوە، بە جوانمێر و ئازاترین سەرکردەوەی مێژووی مرۆڤایەتی ناسێندراوە.

هەروەها سمکۆخانی شکاک، لەدایکبووی ١٨٨٧ وە کۆچی دوای ١٩٣٠،کە بەپیلانی شای گۆڕبەگۆڕ تیرۆرکرا. هێندەی چەپە کوردە دروستکراوەکان دژی سمکۆ خانی شکاک بوون و هەن، هەرگیز نە ڕژێمی شای گۆڕبەگۆڕ، نەفاشستەکانی تورکیا، دژی سمکۆخان نەبوون، چەپە کوردە دروسکراوەکانی دەستی ئیمپریاکیزم بەهەق ناهەق هەموو تاوانەکانی مارمووش شەرمعون دەخەنە ئەستۆی سمکۆخان، لەکاتێکدا سەراپای مێژوو نووسان یەک دەنگن کە تا ئەو کاتەی، بە پیلانی م مارمووش شەمعون براکەی سمکۆخانی نەکوژرا، ئەویش بە پیلان و ناپیاوانە، ئەویش بەو شێوە، بەناوی دۆستایەتیەوە پاکەتە شیرینی بۆمبڕێژکردو بە براکەی سمکۆ خاندا تەقیەوەو کوشتی، هەروەها خودی بەرتیانییایەکان ددان بەوەدا دەنێنن کە نیازیانبوو، لە ڕێگای مارمووش شەمعونەوە، ووڵاتێک بۆ ئاسووری و ئەرمەنەکان دروستبکەن، لەسەر خاکی کوردان، بەڵام سمکۆخانی شکاک بە پیلانەی زانی، کاتێکیش مارمووش شەمعونیاندا بەگژ سمکخانی شکاکداو لە کۆتایدا، مارمووش شەمعون کوژرا، ئیتر بەریتانیا ددانی بەوەدا نا کە بەکوشتنی مارمووش شەمعون کۆتایی بەو خەونە هات، کە دروستکردنی ئەرمینییای گەورەیە لەسەر خاکی کوردستان. هەروەها سمکۆ خانی شکاک چونکە بۆیەکەمجار تەلەفۆن لەو ناوچەی خۆی دەسەڵاتی تێداهەبوو، تەلەفۆنی بڵاوکردۆتەوە، هەروەها قوتابخانەش بۆیەکەمجار لەو ناوچانەی لەژێردەرسەڵاتی خۆیدا بوو، بڵاوکردۆتەوە، هەر بۆیە چەپە دروستکراوەکانی وەک عەبەی مهتەدی، ئەو عەبەی کە دزی لە هاوڕێگاکەی خۆی دەکات، بەهەموو توانای وەک هەموو تورکێکی فاشی وەک هەموو فارسێکی پانئێرانیزم، پڕوپاگەندە دژ بە سمکۆ خانی شکاک بڵاو دەکەنەوە. ئەوەش کۆمەڵیک لینک کە عەبەی مهتەدی چۆن دزی لەئەندامی حزبەکەی خۆی دەکات، بەدەنگەوە لەزمانی خودی ئەندامەکەی حزبەکەی عەبەی مهتەدی. جگەلەوەش بە درێژای مێژووش نەتەوەی کورد، داهێنانی خۆی بورهانکردوە، بۆ نموونە ئەوەی کە ئێستا لەکارخانەکاندا دروست دەکرێت، وەک پێداویستیەکانی ناو ، ئیتر هەر لە قاپ و قاچاخ و کەوگیر، تەنانەت دروستکردنی کڵاش داهێنانێکە کە تەنها نەتەوەی کورد ئەو داهێنانەی هەیە، لە نێو تەواوی گەلانی ناوچەکە کە بە شێوەیەکی هەتا بڵێی ڕێک و پێک جوان، هەروەها بەکەڵک بۆ تەندروستی. ئیبن وەحش لەنامەیەکیدا بۆ خەلیفە (عبدولمەلیک مروان) باس لە دۆزینەوەی ٣ کتێب دەکات، لەگەڕێکی بەغداد بەناوی گەڕەکەی (ناووسی) چاوم بە سێ کتێبی کوردی کەوتوە، کەبە خەتی ماسی سۆراتی نوسراوە، ئێستا لە شام دووبەرگ لە کتێبانەم لەلایە، یەکەمیان باس لە ۆەروەردەکردنی و چەقاندنی داری خورما و درختەکانی تر دەکاو ئەویتریشیان باس لە دۆزینەوەی ئاو دەکات، لە شوێنی چۆڵ و بێئاویدا. من ئەو کتێبانەوە وەرگێراتە سەرزمانی عەرەبی، تە هەموو کەڵیک لێوەربگرن، سەرچاوە مێژووی وێژەی ١ نوسراووی سەدیق بۆرەکەیی لاپەڕە٢٠.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5ae34b1c

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=d49a9f73

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=46870bd1



کتێبی شوق المستهام فی معرفە رموز اقلام ابن وەحشی کە باسی ئەو کتێبە کوردیانە دەکات، کە ابن وەحشی ناوی هێناون
http://wadod.org/vb/showthread.php?t=2968

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە