یەکێتی لە سۆسیال گۆچانی تالەبانییەوە بۆ سۆسیال پۆستاڵی پاڤێل


دۆزینەوەی ویژدانی پێغەمبەرەکان لە ئەشکەوتی لاکساکی فەڕەنسەدا

Monday, 03.03.2014, 12:00

1465 بینراوە


بەپێی بەڵەگەکانی هەرسێ ئاینەکەی جولەکە، کریستیان، ئیسلام، مێژووی سەرجەم مرۆڤایەتی، ناگاتە٩ هەزار ساڵی ڕابردوو، چونکە هەر سێ ئاینەکەی جولەکە، کریستیان، ئیسلام مێژووی مرۆڤ لە ئادەم و حەواوە دەست پێدەکات، ئەویش ئەوکاتەی کە ئادەم و حەوا، بەفریوی شەیتان، لە سێوەکەی بەهەشت دەخۆن کەنەدەبوو، بیخۆن و سەرپێچی فەرمانی خوا بکەن. بە پێی بەڵگەکان، ئیتر خوا لە ئادەم حەوا توڕە دەبێت و ڕەوانەی سەر زەویان دەکات. ئەو مێژوەش هیچکام لە ئاینەکانی کەناومان هێنان، ناگاتە٩هەزار ساڵ. لەیەکەم لینکدا بەزمانی کوردی درەختی سەرهەڵدانی، ژیان لە ئادەمەوە تا دەگاتە محمەدی کوڕی عەبدوڵا، هەروەها بە ژمارە و وێنە، کە سەرجەمیان سەرچاوەکەی لە "سیره انبیا| وەرگیراوە،لینکی دووەم فلیمێکی ڤیدێۆییە، کە لە ئەشکەوتێکی فەڕەنساوەیە، بەناوی(لاکسک) کە نزیکەی وێنەی ڕەنگینی و ٢٠٠٠ وێنە ونەخشەو نیگاری تێدایە، بەپێی تەکنیکی وێنە کێشان ،مێژوویان دەگەڕێتەوە لە ١٥٠٠٠ ساڵەوە ١٧٠٠٠ ساڵ، ئەمەش تەنها وێنەیە، بەواتەیەکی دیکە خودی مرۆڤەکان، مێژوویان زۆر لەوە کۆنترە. جگەلەوەش مێژووی نەخشەسازی مرۆڤ تا پەیکەر تاشی و لەو لینکانەداهەیە، کە مێژووی دەگەڕێتەوە، بۆ ٤٠٠٠٠٠ساڵ پێش ئەمڕۆ، هەروەها لەم دووسێ ڕۆژەی ڕبردوودا، لەنزیک شاری خومەینی ئێران،ئاسەوارێکی وێنەی مرۆڤێکی باڵدار دۆزراوەتەوە، کە میژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ٤٠٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر. ئەمەو سەرەڕای هەبوونی بەڵگەی بەڵگە نەوسیت کە مرۆڤی جاوەو نیناندەرتاڵ لەسەر ڕووی زەوی ژیاون و بوون بەم مرۆڤەی ئەمڕۆ.
هەروەها جۆرێکی دیکە مرۆڤ لەسەر زەوی ژیاوە کە باڵایان تەنها مەترێک تێنەپەڕوە، کەلە دەوروبەری ئەندەنوسیا، ژیاون. سێهەم لینک.
لەسەرووی هەموویانەوە، لەهەموویان سەرنج ڕاکێشتر، ئەو فلیمە ڤیدۆییە، لینکی دوەم، کەدژ بەتەواوی پێغەمبەرەکان بەڵگەی بەڵگە نەویستیمان دەداتێ، تەنانەت مرۆڤ لەدیتنیان تێرخوات. ئومێد دەکەم، کە سوودی لێوەربگیردێت. پاشان بیر بکەرەوە، کە پێغەمبەرەکان، چیان لێمان دەوێت!

پێغەمبەرەکان_لە_ئیسلامدا