شەڕی بێ مرۆڤ

Wednesday, 14/09/2011, 12:00

3465 بینراوە


لە تورکیەوە: ئەنوەر حەسەن پوور
ئەگەر لە توانایان دابا، دەهاتن و بە دەستی خۆیان دەیانخکاند و دەیانکوشت. زۆر خەریک بوون... . ساڵانێکی دوور و درێژ خەریکی ئەمە بوون و زۆریان خۆ لە گەڵ ماندوو کرد. باشترین ئەشکەنجەگەران، لێهاتووترین چەکدارەکان و پڕقین و نەفرەت ترین جەنگاوەرەکانیان ڕەوانەی شەڕ کرد. ترسناک‌ترین چەکەکانیان، تەکنۆلۆژی، ئەو ماشین و تانک و تۆپە ئاسنینانەی هەیان بوو، هەموویان ڕەوانەی کۆڵانەکان کرد. جاشەکان، پۆلیسەکان، سەرشۆڕەکان، تیمە تایبەتەکان، ژیتەم، سەربازەکان و سەگەکانیان بە کار هێنا. کە گرێکانیان کراوە، هەر چی لە دەستیان دەهات کردیان بۆ ئەوەی دونیا بکەن بە ڕۆژی قیامەت و هەر چی کەوتە بەر دەست و پێیان لە ناوی بەرن و تێکی بدەن و وێرانی کەن بۆ ئەوەی ڕۆژ بە ڕۆژ ترس و دڵەڕاوکێ و گریان و هاوار زیاتر بکەن. چوار هەزار دێهاتیان سووتاند. بە دە هەزاران مرۆڤیان کوشت و هەر چی کەوتە بەر دەستیان وێرانیان کرد و سووتاندیان. جیاوازی لە ناو پەنجەکانیان دا نەما. هەموو هەر یەک بوون. دوای ئەو هەموو کوشتارەش، تێر نەبوون و دانیشتن.
ەو جار دەیان هەوێ کەڵک لە "فرۆکەی بێ فرۆکەوان" وەربگرن. واتا بێ ئەوەی دەست لە هیچ دەن مرۆڤ بکوژن. بە پێی وتەی کاراناسان، تورکیا داوای فرۆکەیەکی لە ئەمریکا کردووە کە هەم دەتوانێ فیلم هەڵبگرێ و ئامانجەکان دەست نیشان بکات و هەم دەتوانێ بۆمبیان بە سەردا ببارێنێ.
شەڕی خاوێن!
دەستەکانتان قرێژ نابێ...
شیمانەی کوشتنت نامێنێ. بریندار نابی. خوێناوی نابی. بۆنی خوێن و باڕوت ناکەن.
سەیری ئەم تەکنۆلۆژیایەو هونەری ئەمریکایە بکە...
بۆ خۆت لە ئەنقەڕەیە و تەکنۆلۆژی فرۆکەی بێ فرۆکەوان دەتوانێ لە شەمزینان و حەکاری و مێردین و قەندیل و... کوردان بکۆژێ.
تۆ بۆ خۆت لە ئەنقەڕە، لە شوێنێکی پاک و خاوێن دانیشتووی بەڵام دەتوانی شاخ و داخ و بەردەکان بۆمب‌باران بکەی. لە ئەنقەڕە دانیشتووی، ناترسی، بۆنی ناخۆشت بۆ نایە، ناچار نی بە سەر دێهاتەکان پێ هەڵبینێوەو شاهیدی ئازارەکان بی، مەیتی هیچ کەس نابینی، سەرمات نابێ، لە ترسان و لە سەرمان هەڵنالەرزی، گوێت لە دەنگی هیچ ناڕەزایەتیەک نابێ، لە کەمین ناکەوی، لە بەر ئەوەی کە تۆ لە ئەنقەڕەی...
لە پایەگای ئەنقەڕەوە لە پشت کۆمپیۆتێرەکەت سەیری ئەو هێزە بکە کە خەریکی مرۆڤەکانی پێ دەکوژی. نە سەرما و گەرمای چیاکان هەست پێ دەکەی، نە باو و بۆران و تۆفان و ڕنویەکان دەبینی و نە مەیتی هەلا هەلا و هەپرون هەپرونی مرۆڤ و نە چیا و نە بزنە ڕێ...
نا تۆ لە پشت مێزەکەت دانیشتووی بەڵام کۆنترۆڵێ ئەم شەڕە لە دەست تۆ دایە و کەس لە تۆ قارەمان تر نیە لەم شەڕەدا...
نازانم کە ئەمریکا ئەم فرۆکانە دەدا بە تورکیا یان نا؟! ڕەنگە بیداتێ و تورکیا ئەمجارەیان کەڵک لەم شێوازەی شەڕ وەربگرێ. ڕەنگە زۆر کەسێش ژیانی لە دەست بدا و قۆناخێکی تازە لە شەڕ دەست پێ بکا. ڕەنگە مرۆڤەکان وەک کایەی ناو کۆمپیۆتێرەکان سەیری ئەو دیمەنانە بکەن کە لە بنکەی ئەرکانی گشتی تورکیاوە بڵاو دەبێتەوە و نیشان دەدا چۆن لە دوورەوە خەریکن ئامانجەکان دەپێون. بەڵام پێیان خۆشە با مرۆڤەوە بەڕێوەی بەرن، پێیان خۆشە بە بێ مرۆڤ، هیچ شەڕێک تەنیا لە ڕێگەی شەر کردنەوە بە سەرکەوتن نەگەیشتووە. ئەگەر ئێوە خاون ڕێگەی چارەسەری نین، لە مەرگ و کوشتن دوور نابنەوەو ڤیانی ئاشتی لە خۆتان دا شک نابەن، ئەوا دۆڕاوی ئەو شەڕە ئێوەن.
لە چ ڕێگەیەکەوە دەکوژن، بکوژن، بە شمشیر، کەوان، چەک، فرۆکەی بێ فرۆکەوان و... بەڵام لە بیرتان نەچێ کە لە شەڕدا ئەو کەسانە سەردەکەون کە پرۆژەیەکیان بۆ ئاشتی و ئارامی لە بەر دەست دایە...
http://www.nnsroj.com/NNS-ROJ-KU/Articles/Body.aspx?NewsID=450

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە