پاسەوانەكانى فوئاد مەعسوم ، پۆڵاى گۆڕانیان لەڕانیە ڕفاند . دڵسۆزێكى گۆڕان .

Tuesday, 07/07/2009, 12:00

2461 بینراوە


ڕەبى مووى لێ بێ زمانى پەنجەكانى هەڵوەڕێ
كەبڕیاریاندا پۆڵاى گۆڕان لەڕانیە هەڵبگرن .
دەنگ و سەدا و بانگەشەى گۆڕان لەسنوورى ڕانیە تەنگى بە فوئاد مەعسوم و دارودەستەكەى یەكێتى و قائیمقام و ئاسایش هەڵچنیوە بەشێوەیەك كەوتوونەتە پەلە قااژە ئەوەتا دار و دیوار و ئاسن و بەردیان لێ بۆتە گۆڕان و هەموویان تووشى شۆك و سەرسوڕمان هاتوون ، دوایى ئەوەى دوێنێ 6 / 7 دڵسۆزان و پەرۆشانى گۆڕان لە دەروازەى ڕانیە و لەگردە بەرزەكەى كلكلەى كۆڵین سەكۆیەكى گەورەى لە پۆڵا (ئاسن) دروستكراو كە لێیى نووسرابوو گۆڕان و 57 بەڕەنگى ڕەنگاو ڕەنگ و فسفۆر ڕازبووەوە دادەنێن و ئێوارەكەى قائیمقام و فوئاد مەعسوم و بەرپرسانى یەكێتى و پارتى نیگەرانى ئەم سەكۆ گەورەیەیى گۆڕان دەبن و فوئاد مەعسوم دەڵێ نابێ ئەم سەكۆ لەم شوێنە دیار و بەرچاوە بێ لەكاتێكدا بەیانى مام جەلال دێ ئابڕومان دەچێ بۆیەشەوى 7ى مانگ پاسەوانەكانى فوئاد مەعسوم و ئاسایش و قائیمقام بە شۆفەڵ دەى ڕوخێن و تائامادەكردنى ئەم نووسینە پۆڵا ئاسنە بەهێزەكەى كەلێى نووسرابوو ((گۆڕان و 57)) وەك سەدان بێ سەر و شوێنكراوى ترى شەڕى ناوخۆ بێ سە رو شوێنە . من لێرەوە بەفوئاد مەعسوم و هەموو ماستاوچى و پیاوە ترسنۆكە ڕووڕەشەكانى دەوروبەرى دەڵێم دەزانن ئەگەر ئەو پۆڵا ئاسنە زمانى هەبووایە لێتان دەهاتە وەڵام و هاوارى دەكرد و دەى فەرموو ... ووریابن من تاوانبارى شەڕى ناوخۆ نیم و من نەبووم سەدان گەنجم بەكوشتدا و لەبەردەم مەڵبەندى 8 لەشەڕى ناوخۆ جۆگەلەى خوێنم دروستكرد ، ووریابن من نەبووم ئەنفلەوەنزاى درۆى باڵندەم هێنا ڕانیە و سەركەپكان و شەنگەى پەپولەم بردەوە ، من نەبووم لەبەغدا زەربى سفرم كردن و پۆستى ڕانیەم كردوونەتەوە ، چۆن زاتان كرد چۆن ڕووتان هات ڕووتان ڕەش بێ پەلامارى ئاسنێكى بێ زمانى وەك من بدەن ،، من لەئێوە پاكتر و پیرۆزترم بۆ ئەو میللەتە من ووشەى پیرۆزى گۆڕان و ژمارە 57 م لەسەر هەڵچنرابوو بۆ هاوشانى مادەى 140 بێ سەروشوێنتان كردم ، خۆمن عەلى كیمیاوى و تاریق ڕەمەزان نەبووم خۆمن نەبووم سەدان ملیۆن دینارى پارساڵى ووشكە ساڵى ڕانیە و بیتوێنم برد ، من قوربان و ئاشناى دەستى ئەو گەنجە مەردانەى بووم كەسەربەرزانە منیان لەوێ دانا ئاشناى ئەو دەستە چەپەڵانەى ئەم شەو نەبووم كەمنیان هەڵكەند و فڕێیان دام هەركە بۆ لام هاتن بۆنى گەندەڵى و بوونى دزیم كرد لێیان و سەرشۆڕانە هاتن بۆلام چونكە گوێ بیست بووم چەتەیەك بەچەتەكەى ترى دەووت ووریابە وێنەمان نەگرن دەڵێن مانگ و ئەستێرە و شەویش گۆڕانن ،، پۆڵا دەڵێ دڵنیابن دڵسۆزانى گۆڕان من ژەنگ ناهێنم و پیس نابم ئەگەر پیسیش بووبم پیسى دەستى ئەو چەپەڵ و چڵكاوخۆرانەى ئەو شەوى حزب بوو كەمنیان ڕفاند ، من دەمێنمەوە لەخاكى ڕاپەڕین و بیتوێن و ژەنگ ناهێنم چونكە بەگۆڕان هەڵچنراوم بەڵام ئەوان بەسەرشۆڕى و ڕیسواى دەگەڕێنەوە چونكە دز و ناپاك و جەردە و جاسووس و خاوەن فایل دەورەیان داوە ، من دەستى ئەو وەستایە دەگووشم كەمنى دروستكرد من داواى لێ بوردن لەو گەنجە خوێن گەرمانەى گۆڕان دەكەم كەمنیان لەدەروازەى شار دانا تاببمە هێماى خۆشەویستى و ئاوەدانى و زەنگى گۆڕان هاوشانى 5 / 3 لە 25 / 7 بدەم بە هەموو كوردستان و جیهان و بڵێم ئەوەتا گۆڕان دەبێ لەدەروازەى ڕاپەڕینەوە دەست پێ بكات ، من حەزم دەكرد هەر ئەو گەنجە خوێن گەرمانەى منیان لەوێ دانا ئەوان هەڵمگرن و لام بەرن و لەناوم بەرن نەوەك ئەو دەستە چەپەڵانەى بۆنى ناو گەڵى سۆزانیان لێ دەهات و بەپارەى شەهیدان و خەڵكى كوردستان مەست و سەرخۆش بووبوون و بۆنى گەندەڵیان لێ دەهات و منیان هەڵكەند و لابرد من ئەگەر بمزانیایە ئەوان بەمن هێندە قەڵسن باى ئەوەندە ڕێز و حورمەت و خۆشەویستیمان هەبوو هەر بەگەنجەكانى گۆڕان خوازى ڕانیەم دەوت دام نەنێن لێرە و بمبەنە سەر گۆڕى شەهیدان و لەوێ دەحەسێمەوە ، ڕق و كینە و ترسنۆكى و لاوازى و بێ دەسەڵاتى و ماڵ ئاوایان لەژیان و دەسەڵات و حزب و جەماوەر گەیشتۆتە ئەو ڕادەیەیى دێن پەلامارى ئاسنێكى بێ زمانى بێ گیانى وەك من دەدەن ، بەڵام بەپێچەوانەى پیلانى ترسنۆكانەى ئەوان من ئێستاش دەڵێم ئەى گەنجانى خوێن گرمى دەروازەى ڕاپەڕین و گۆڕان نەكەن لاسایى ئەوان بكەنەوە ئێوە ڕق و كینە و داخى گەندەڵى 18 ساڵى فەرمانڕەوایى و حوكمى قەرەقۆشیان بكەنە دەنگ و بیخەنە سندوقى دەنگدانەوە و دەنگ بەگۆڕان و ژمارە 57 كەى لەسەر من هەڵچنرابوو بەو بدەن تائێمە سیستەمى دەسەڵاتى گەندەڵ لەسەرەوە بۆ خوارەوە بگۆڕین نەوەك پەلامارى ئاسن و پۆڵا بدەین ..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە