ئارەزووەكانى مندالێكى ستەمدیدەى كورد، لە كوورتە فیلمێكی گرووپی دۆگ شاتەردا

Tuesday, 19/01/2010, 12:00

1814 بینراوە


هەولێر
(ژیان لەدڵۆپێكدا) ناونیشانى كورتە فیلمێكى گروپى (دۆگ شارتەر) بۆ هونەرى منداڵان)ە كە بەم نزیكانە دەكەوێتە بەردیدی بینەران.
لەم بارەیەوە بەڕێز شێرزاد رەسول فەقێ سەرپەرشتیارى بەرهەمهێنانی فیلمەكە ڕایگەیاند ئەم كورتە فیلمە لە سیناریۆى عەبدولوەهاب شوانى و وێنەگرتنى عوسمان محەمەدئەمین و لەدەرهێنانى هۆگر ئەحمەدو هێمن فاروق-ە. ئێستاش نەوزاد عەبدوڵڵا كارى مۆنتاژى بۆ دەكات.
فیلمى ژیان لەدڵۆپێكدا باس لە حەزەكانى منداڵێك دەكات كە لە لانەی هەژاری و نەبوونیدا دەیەوێت بخزێتە نێو ژیانێكی ئاسایی وەكو هەر منداڵێكى تر، كاتێك ئەو منداڵە سەیری چەند منداڵێك دەكات لەكاتى خواردنەوەی شەربەت و خواردنەوە گازییەكان لە چاوەڕێی ئەوەدایە قوتووەكان فڕێ بدەن، ئەگەر چۆڕێك لەو خواردنەوەیەی تێدا مابێ بیخواتەوەو، زۆرجاریش زیاتر سەراوژێری دەكات هیچی لێ ناچۆڕێتەوە، ئەگەر هیچی تێدا نەبێ ئەوا سیماى خەماوى و بێ تاقەت دەبێ، بەڵام ئەگەر بڕێك لە خواردنەوەیەى لێكەوتەوە ناودەمی ئەوا زۆر بە تامەزرۆیی فڕێی دەكات، دەرئەنجام بڕیاردەدات ئەو قوتووانە كۆبكاتەوە و بیانفرۆشێت، هەر كاتێكیش كە قوتووێك هەڵدەگرێتەوە بەپێڵاوە شپڕێوەكەی وەكو یارییەك و پێشەیەكی ئەمجۆرە كارە دەیقوپێنێتەوە، لەكۆتاییشدا لەكاتى پەڕینەوەی لە شەقامێكدا كە قوتوویەكی لە دەستە و توورەگەیەكی بۆ كۆكردنەوەی قوتووەكان لە پشتە لە ناوەندی شەقام ئۆتۆمبێلێك خۆی لێ دەدات و، كۆتایی بە ژیانى ئەو منداڵە دێت و لە خەوێكی ئەبەدی خۆی دەدۆزێتەوە و كۆتایی بەو دڵۆپە خواردنەوەیەی پیپسی و كۆلایەش دێت كە بە پێوەری جیهانى خواردنەوەی بۆ مندالأ تەندروست نییە و ئەو منداڵەش ڕۆژانە كردبوویە بژێوی ژیانى و بیری لەلای كۆكردنەوەی پارە بێت و وەكو باوك هەڵسوكەوت بكات و زۆرجاریش منداڵی لەو جۆرە ڕووبەڕووی كاری نێگەتیڤ دەبنەوە، ئەمەش دژی بەندەكانى مافی منداڵانە و كە لە بەندی (32)ی ڕێككەوتننامەى مافەكانى مندالأ پەسەند كراوە، هەروەها لە ماددەى (29)ی دەستووری نوێی عێراقدا هاتووە "خراپ بەكارهێنانى منداڵان بۆ كاری ئابووری بەگشت شێوەیەك قەدەغەیە"، دەوڵەتیش ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنیان دەگرێتەبەر، كەواتە دەبێ دایك و باوكان لە سەرپەرشتیكردنی منداڵەكانیان بە ئاگابن، نەبادا تووشی ئەمجۆرە كارانە بن.

هەروەها سەرپەرشتیاری بەرهەمەكە شێرزاد رەسووڵ فەقێ گوتی:
بۆ بەرهەمی داهاتوومان بەم نزیكانە كار لە دوو كلیپ دەكەین كە یەكێكیان مافی منداڵە بیرۆكەكەی لە وۆرك شۆپێكی ئەكادیمیای (ئەمریكان ڤۆیسس) وەرگیراوە كە هاوینی ڕابردوو گرووپەكەمان تێیدا بەشداربوون و كلیپی دووەمیشمان بەناوى كەرنەڤاڵی ئادارو نەورۆزە، كە خستنەڕووی مێژووی كوردە بۆ منداڵان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە