سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئاسۆی جەمال موختار گوێی مەدەرێ ئەوەندەی نەماوە شێخ جەعفه‌ر ڕیسوا و تڕۆبێت

Monday, 13/07/2009, 12:00

2458 بینراوە


كاك ئاسۆی جەمال موختار لە شاری كفری پشتگوێخراوەوە سڵاوت لێبێت، ئاسۆ گیان خەمت نەبێت ئەوەندەی نەماوە شێخ جەعفرو دەروێشەكانی تری جەلالی كورد كوژ لە قەفەزی زیندان توند بكرێت ئەگەر شاری هەڵمەت و قوربانی وەك بەعسیەكان بە سزای گەلیان نەگەیەنن، خوا یاربێت چەند ڕۆژێكی تر كە تەپەڵی سەركەوتن لێدەدرێت پێكەوە دەچینە ئەو زیندانەی كە ئەو کابرایه‌ تێیدا توند دەكرێت، ئەوسا خۆم دەزانم چۆن ڕوی ڕەش دەكەم لە پێش چاوی ڕێكخراوەكانی نامافی مرۆڤی بێ ویژدانەكانی كوردستان.
 ئاسۆگیان ئەو خوێنەی لە گیانی تۆ هاوڕێكانت ڕۆیشت هەرتكەی هەزاران مرۆڤی كورد لە كۆیلەبوون ڕزگار دەكات.
شێخ جعفری گەورە دز باش بزانە ئەوەی كردت ئاخر پەلە قاژەی مەرگی خۆت و مەلا قەشمەركەی هاوڕێتە، ئەوەندەتان نەماوە جامی تێزابی خەزەبی گەل بڕژێت بەسەرتانا و بتان تاوێنێتەوە وەك قوڕقۆشم، ئەم بەناو شێخ و مەلا شه‌قاوه‌ و چەقۆكیشانە وەك مێرولە باڵایان لێ عیجابووە بۆیە وادەكەن.
ئاسۆ گیان گەورە جەلادەكەیان كە جەلال تاڵەبانی كلك زەردە، ئەم ئێوارە لە شاری كەلاریش ڕیسواكرا، سڵاو لەو گەنجەی كە لە كەلار بە جەلال تاڵەبانی وت ئەت گۆڕین ئەت گۆڕین، بەڵام جەلادەكانی جەلال حوسێن ئەو گەنجەیان بەر شەق و زلە و قۆناغە تفەنگدا و خەڵتانی خوێنیان كرد.
ئاسۆ گیان ئەو ڕۆژە لە سلێمانیش دایكی شەهیدێك جەلالی تێر جنێۆ کرد، بەڵام جەلادەكانی بەر شەق و زلەی دەدەن، ئەم چەقۆ كێشانە ئەوە سەركردە و باوكیان بێت ئیتر چۆن كوڕەكانی وا نابن، قوڕ بەسەر ئەو دەسەڵاتەی باوەڕی بە زیندان و تێهەڵدان و بڕینە، وەك ئەوە وایە پێ بنێ بە مینا.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە