مووچەكەى نەوشــیروان و وێرانى ووڵات

Thursday, 22/10/2009, 12:00

1695 بینراوە


لەم ماوەیەدا برادەرێك نووســینێكى لە كوردســتان پۆســتا دابەزاندبوو كە خۆلاســەى كەلامەكەى ئەوەیە كە نەوشــیروان مســتەفاش لە ڕیزى گەمدەڵاندایە و مووچەكەى (30 ســى) هێندەى ســەرۆكى هیندســتان دەبێت ، وە برادەرێكى دیكەش وەڵامى دابووە و لە ناواخنى نووســینەكەیدا لێكى دابووە وە كە ئەو مووچەیە ئەگەرى ئەوەى هەیە خۆى بدات لە دەفتەرێك دۆلار، پاشــان من پێكەنینم بەم هەموو گوتانە هات و لە دڵى خۆمدا ووتم سەیرە خەڵكانێك ئەو هەموو وێرانكارى و قۆرخكارى و تاڵانكارى و دزى یە قەبانە لە ووڵاتێكدا نابینێ و بەڵام بۆمان كەشــف ئەكات كە هەموو ئەو نەگبەتیە ئابوورى و بێكارى خەڵكە هۆكەى ئەو دەفتەرە دۆلارەیە كە نەوشــیروان مســتەفا بۆى بڕاوەتەوە (نەك بە دزیش بێت).
بەڵام من وەكوو مرۆڤێكى بە ویژدان وە بێ هیچ پێچ و پەنا دێمە گۆ و بە هەموو ســەركردەكانى ئەم میللەتە ئەڵێم لە لایەن منەوە مانگانە هەریەكەتان(50) دەفتەر دۆلار لە بوودجەى ئەم میللەتە نۆشــى گیانتان بێت و وەكو گەزۆ و مازوو پێتان حەڵاڵ بێت، كە من خۆم هیچ مووچە و پۆســت و كار و مەســڵەحەتێكیشم لە حكومەتە كوردیەكەشــماندا نیە هیچ بە غیلیتان پێ نابەم وە من ئەومووچەیەى دیاریم كردووە پێتان ڕەوا دەبینم. بەڵام توخوا ســەران و بەرپرســانى كورد ئەم هەموو وێرانیە ئابووریە ئەم هەموو وێرانیەى بازاڕ و ئەو گرانیە گەورەیەى دەســتى خســتۆتە بینە قاقاى میللەتەوە ئەو هەموو دواكەوتنە لە ســەنعەت و كشــتوكاڵماندا و ئەو تەســەڕوفەى حكومەتەكەتان بەرامبەر خەڵكى دەیكات كە نانە ڕەقەیەك بۆ میللەت فڕێ ئەدات و دەڵێ ئێوەم كردووە بە مووچە خۆر بەڵام بە دەیان و ســەدان دەفتەر دۆلار دەخنێتە گیرفانى دەسـەڵاتداران و بەرپرســى خواروو ترى گرێدرا و بەوانەوە و زەوى نەما لە پێدەشــت و شــاخەكانیش نەدرێت بە دەســەڵاتداران و پاشــكۆكانیان، حكومەتەكەتان بە دەیان كۆمپانیا بۆ تاقە بەرپرس و دەســەڵاتدارێك دەكاتەوە كە هەریەكەى بە فێڵ بە ناوى یەكێكەوەیە، حكوومەتەكەتان بازاڕى بۆ ئەوانە قۆرخ كردووە كە بە ئارەزووى خۆیان تەراتێنى تیا بكەن و دیارى كردنى نرخى قووتى خەڵك لاى ئەوانە واتە ئەوان بڕیار ئەدەن كە میللەت لە چ ئاســێكدا بژى و گیرفانى میللەتیشـتیان بە تەواوى هەڵتەكاندووە ڕۆژێك بە گران كردنى بەنزین و ڕۆژێكى دیكە قۆرخ كردنى نەوتى خۆگەرم كردنەوەى خەڵك لە زســتاندا كە پشــتى مووچەخۆرانى شــكاندووە كە بەرمیلێك نەوت دەگاتە (200000 دووســەد هەزار دینار) كاتێك مامۆســتایەك مانگانە (500000 دینار) وەرناگرێت، كاتێك حكوومەتەكەتان بە ســەدان هەزار و ملیۆن دینار نرخى كارەبا ئەســەپێنێت بە ســەر خەڵكدا لە كاتێكا ئەزانێت هیچ مووچەخۆرێك چارەكى ئەوە مووچەى نیە، خۆلاســە وێرانكاری و قۆرخكارى و تاڵانكاریەكى ئێجگار بەربڵاَو كە ڕۆژانە لەم ووڵاتەدا ڕوو ئەدەن وە ژیانى زۆرینەى میللەتى خســۆتە مەترســیەوە و هیچ كەســێك ئایندەى خۆى بە ڕۆشــنى نابینێت و هیچ ئیســتقرارێكى ئابوورى لە ئاســۆدا دیار نیە بۆ ئەم میللەتە، بە دەیان هەزار خەڵك بێ كار و كاســبى یە، ڕێژەى ســواڵ كرن و كەوتنە ســەرجادەكان ڕۆژانە لە هەڵكشــاندایە ئەوەتا هیچ فولكەیەكى ناو شــارەكانمان نیە كە ئوتومبێل تیا ئەوەســتێ لە ترافیكدا سواڵكەر بە پۆل ئەگەڕێن بە ســەریاندا. بێ كار و كاســبى بوون تەنانەت تەشــەنەى كردۆتە نا و خاوەن شــەهادە و دكتۆر و ئەندازیاران و پســپۆڕانى دیكەوە ئەمە هەر بەهۆى ئەوەى حكومەتەكەتان هەرچى نەخوێندەوار و نەزان و بە تەزویر ئەندازیار و دكتۆر و پســپۆڕیان لە خۆیان كۆكردۆتەوە و بەزى چەورى بودجەى ئەم میللەتەیان پێ ســپاردوون و ئەوەش حاڵى پڕۆژە و تەندروســتى و خوێندنگە و پەروەردە و فێركردنمانە. قوتابخانە و پەیمانگا و زانكۆكان بوونەتە مقەڕاتى حیزبەكانتان لە جیاتى ببێتە پێگەى زانســت و هوشــیارى، تەلەبەى زانكۆ كە دەرئەچێت زۆر كەمیان هەیە كە بە هەوڵى خۆى ئاســتى زانســتى باش بێت دەنا ئاســتى زانیاریان زۆر لاوازە و لێیان بپرســە پایتەختى كوێت یان هیندســتان كوێ یە نایزانێ كە ئەمە ڕەنگدانەوەى ئەو ماڵ وێرانیە یە حكومەتەكەتان دووچارى كەرتى پەروەردە و زانســتى كردووە. جا ئەى ســەران و پەرپرســانى كورد باســى چەند وێرانكارى و ســەرگەردانى ئەم ووڵاتە بكەین دیارە بە چیرۆكەكانى كتێبى (هەزار و یەك شــەوە) ش باس ناكرێت.
بۆیە من لێرەوە دەڵێم بریا هەموو تەماع و پارە پەرســتى ســەرانى كورد هەر ئەوە بوایە كە لە ســەرەوە بۆم دیارى كردوون چونكە ئەوە ئەگەر تەنها بۆ ســەركردەكان بێت كە ژمارەیان ناگاتە پەنجەى دەســت، تەنانەت مانگانەى (50) دەفتەر دۆلاریش بۆ ئەوان گرنگ نیە و بودجە و ســەروەتى ئەم میللەتە بەوە تاڵان نابێت، جا چ جاى بگات بە دەفتەرە دۆلارێكى نەوشــیروان مســتەفا، بابە ئەوەشــى پێ ڕەوا مەبینن، ئێمەى میللەت ســـەرەڕاى هەژارى خۆمان ئامادەین مانگانە دوو هێندەى بۆ كۆ بكەینەوە.
بەڵام ئەى ســەران و حكومەتەكەى كورد كێشــەى ماڵوێرانى ئابوورى و تەنگ پێ هەڵچنینى ژیانى خەڵك بەو چەند كەســە و گریمانى مانگانەى 50 دەفتەر دۆلار یش هەر بەرپا نابێت بەڵكو نەگبەتیەكە لەوەدایە كە ســەركردەكانى دەســەڵات و حكومەتەكەمان هەر یەكەى ســوپایەك لە گەندەڵكاران و حووتى گەورە گەورەیان لە خانەوادە و كەس و كار و دەســت و پێًوەند بە دوواوەیە كە بە مووچە و چەند مووچەى وەك خەڵكى ئاســایى داناكەون و هەریەكەیان تەماعى لە ســەركردەكانیش زیاترە و چاویان لە ملیۆنەها دۆلارە بچێتە گیرفانیانەوە، واتە ئەى ســەرانى كورد تەنانەت ئێوە كە قۆرخى بازرگانى نەوت و كانزا و شــتە گرنگەكانى ئەم ووڵاتەشــتان كردووە بۆ گیرفانى خۆتان هێشــتا هەر ئەڵێم بەوەش ووڵات وێران نەبووە ، بەڵام كێشــەى گەورەمان ئەو ســوپا گەورەیەیەى ســەرەوەیە كە باســمان كرد كە وەكوو ســن و كوللە بەربوونەتە گیانى ئەم میللەتە و ســەوزاییان لە ژیانى میللەتدا نەهێشــتووە و بە ســەریشــماندا گەنجەفە و پۆز لێ ئەدەن، بریا پەنجا ســەركردە و دەســەڵاتدارمان هەبێت و مانگانەى (50) دەفتەرەكەى من بۆم داناون وەرگرن و بەڵام ئەو ســوپا گەورەیە لە گەندەڵ و مشــەخۆر بە دواى خۆیان و حكومەتەكەیانەوە نەبوایە.
22/10/2009
ســـلێمانى



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە