زەنجیرە چالاكی ژنان لە باشووری كوردستان..

Tuesday, 17/11/2009, 12:00

3207 بینراوە


رۆژی 20-11 -2009 لەهۆڵی سارا لەشاری كەركوك؛ كاتژمێر یەك و نیو پاش نیوەڕۆ ئەنجوومەنی ژنانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان و رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان لە ژێر درۆشمی: ئێمە ژنین، ناموسی كەس نین، ناموسمان ئازادیمان، سیمینارێك رێكدەخات.
هەر سەبارەت بە هەمان مەبەست، لەشاری سلێمانی لە رۆژی 21-11-2009 لەهۆڵی سەنتەری رووناكبیری وراگەیاندن و بەسەرپەرستی رێكخراوی ژنانی ئازادی كوردستان و بەئامادە بوونی شەش رێكخراوی مەدەنی(ئاسوودە، سەنتەری رووناكبیری وراگەیاندن، رێكخراوی هارت لاند، بەرێوەبەرایەتی بەدوادا چوونی توندوتیژی دژ بەژنان شاری سلێمانی، نوێنەری كەمپینی یاسای ژنان، حاكم ئەمیرە حسین ، حاكم ئازاد و كەسایەتی تری یاسا ناس لەبواری مافەكانی ژنانەوە، كۆنفرانسێك لەژێر دروشمی ئێمە ژنین، ناموسی كەس نین، ناموسمان ئازادیمانە پێك دێت، رۆژەڤی كۆنفرانسەكە، توندوتیژی سەر ژنان و یاسای فرە ژنی تاۆتوێ دەكات و پەرلەمانتارانی ژن لەپەرلەمانی هەرێمی كوردستان وچالاكڤانی ژنیش لەرۆژهەڵاتی كوردستانەوە بەشداری كۆنفرانسەكە دەبن. هەروەها لەدرێژەی چالاكییەكانی بەرەنگای توندوتیژی سەر ژنان رۆژی 25-11-2009 لەشاری هەولێر، لەبەردەرگای پەرلەمانی هەرێمی كوردستان كاتژمێر دە بەرلەنێوەڕۆ لێدوانێكی راگەیاندنی لەلایەن رێكخراوی ژنانی ئازادەوە بۆ رای گشتی و لایەنە سیاسی و مەدەنی وحكومیەكان دەدرێت.
رێكخراوەی ژنانی ئازادی كوردستان و ئەنجوومەنی ژنانی پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان بانگ لە هەموو چین وتوێژەكانی ناو كۆمەڵگا و بەتایبەتیش ژنان دەكات، كە خاوەن لە مافە رەواكانی خۆیان دەردەكەون و بەها كۆمەڵایەتیەكان بەهێزتر بكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە