ئایا پکک بەزۆر پێیکرد یان خۆی وایکرد؟

Monday, 09.08.2014, 12:00

1402 بینراوە


کاتێک مەشخەڵی تێکۆشانی بزووتنەوەی ئازادی کورد بەڕێبەرایەتی پکک لە باکوری کوردستان گڕی گرت دەوڵەتی تورک هەموو توانای سەربازی خۆی بەرامبەر بە گەل و هێزی گەریلا خستەئاراوە ، کە زانیان لەمەدا سەرکەوتن بەدەست ناخەن پەنایان بردە بەر ناتۆو ناتۆش بەهەموو شێوەیەک لە دژی پکک هاوکاری تورکییان کرد بەڵام ئەو هێزی سەربازییە نەیتوانی ڕێ لە گەورە بوونی هێزی گەریلا و بە گەل بوونی پکک بگرێت ، دوای ئەو گۆرانکاریانە لە تورکیا کە دەوڵەت بۆی دەرکەوت ناتوانێت ببێتە بەربەست لە گەشەسەندی سەربازی و ڕێکخستنی پکک هەربۆیە بیری لە ئەلتەرناتیفێکی تر کردەوە بێگومان ئەویش میدیا بوو ، دەزگاکانی راگەیاندن و چاپەمەنێکانی تورکیا بوون بە بەشێک لەو نێوانەدا بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا هەموو پرانسیپ و ئەخلاقی میدیایی خۆیان وەلانا و دژی کورد و بزووتنەوەکەی کەوتنە شەڕەوە ، یەکێ لەو نوسەر و پێشکەشکاری بەرنامەی سیاسی ساڵەکانی ٩٠ لە تورکیا بێگومان (فاتیح ئالتایلی) بوو ، هەرگیزاو هەرگیز ڕشانەوەکانی ئەم چکڵەم بەرامبەر بە پکک و گەلی کورد لە بیرناچێت ، ئەم کەسە لە ساڵی ١٩٦٣ لە شاری (وان) لەدایک بووە ئێمەمانان ئەو بە کورد دەزانین بەڵام ئەو دەڵێت کە خۆی تورکە خۆی ووتەنی (مەرجنییە ئەوەی لە وان لەدایک بوبێت کورد بێت) بێگومان ڕاستە ئێمەش وەک گەلی کورد ئەگەر کەسێک لە میللەتی خۆی هەڵگەڕیتەوە نە بە مرۆڤی دەزانین و نەبە کوردیش ، زۆرباشم لەیادە لە ساڵی ١٩٩٩ کە ڕێبەری گەلی کورد (عبدوللە ئۆج ئالان) لە ئیتالیا بوو ئەم فاتیحە لە ئیتالیا بەشداری بەرنامەیەکی ڕاستەوخۆی کرد لە ئیتالیا ، پێشکەشکارە ئیتالێکە لێی پرسی (جەنابتان بۆ هاتوون بۆ ئێرە) ئەویش لە وەڵامدا ووتی (من هاتووم تاکو کەلەسەری ئاپۆ بەرمەوە بۆ تورکیا) هەڵبەت خۆی و دەوڵەتی تورکیاش ئەیانزانی کە ئەمەیان پێناکرێت ، ئێستا ئەو فەریکە نوسەرانەی لە ماڵپەڕی (ڕووداو) دەنوسن و دژ بە پکک و ئۆج ئالان نوسین دەنوسن بێگومان خاوەن هەمان قەلەمەکەی (فاتیح ئالتایلی) ن ، وەک ئاشکرایە ئەو دەوڵەتە عوزمەیەی دەوڵەتی تورک و نمونەکانی وەک فاتیحیش نەیتوانی ڕیگربن لە گەشەسەندنی پکک و بزووتنەوەی رزگاری خوازی گەلی کورد لە باکوری کوردستان بەڕێبەرایەرتی عبدوللە ئۆج ئالان .
باشە باهۆکاری نوسینی ئەم نوسینەی من بزانین بۆ ئێستا پەنام بردۆتە بەر ئەم نوسینە بێگومان هۆکارێکی زۆر گەورەم هەیە ، ئەویش نوسینێکی خودی فاتیح ئالتایلییە کە ئەمڕۆ نوسیوێتی ناوبراو لە ساڵی ١٩٩٠ وە وەک ووتمان دژایەتی پکک و ئاپۆ دەکات دەبابەیەکەوە بیخوێنینەوە کە ئەمڕۆ فاتیح لە گۆشە تایبەتێکەی خۆی لە ڕۆژنامەی (خەبەرتورک) چی نوسیوە فاتیح دەڵێت :
(توڕە مەبن کە دەڵێم خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتی : هەفتەی ڕابردو لە نوسینێکی کۆمیدی نوسرابوو پرۆژەی سەربەخۆیی ڕۆژئاوای تورکیا ، ئەم نوسینەم لە ڕێی ئینتەرنێتەوە بڵاوکردەوە ، بێگومان بەناوی خواستێکی کۆمێدی ، لەمبارەیەوە ئیمێل و پەیامێکی زۆرم بۆهات ، هەمووشیان نوسیبویان خواستێکی کۆمیدی نییە بەڵکو راستییە ، ئەگەر ئێوەش ئەو هەموو ئیمێل و پەیامانە وەک من ببینن سەرسام دەبن ، بەشێکی زۆری خەڵکی ڕۆژئاوای تورکیا ئەم خواستە دەهێننە زمان ، لەراستیدا ئەم خواستە نابێت ببێتە مایەی سەرسام بوون ، ئەگەر کۆمەڵگایەک بە شمشێرێک هەرێمەکانیان لەیەک بترازێنرێت بێگومان لەماوەی ١٠ ساڵدا ئەگەنە ئەم ئاکامە ، لەکاتێکدا لە تورکیا کە باس لە ئاشتی و هاوتەبایی ناو کۆمەڵگا دەکرێت لەهەمان کاتدا چینی رەدیکال دروستبکرێت ئەوانەی کە لایەنگری علمانیەتن و تەنانەت سوونە رەدیکالەکانیش کە خاوەن ئاڵۆزییەکی زۆرن لەگەڵ عەلەویەکاندا لەناو خودی ئەم چینانەشدا جیابونەوە دێتەئاراوە و ئەگەر سیاسەتێک لە تورکیا بەناوی لەناوهێشتنی هێزی هاوتەریبی دژی دەوڵەت پێشبخرێت ئەوکاتە جیابونەوەی هەرێمی و چینایەتی لە تورکیا وەک شتێکی چاوەڕوانکراوی لێدێت ، ئێمە دەزانین ماوەیەکە تورکیا لەسەر پێشنیار و خواستەکانی عبدوللە ئۆج ئالانەوە ڕێی گرتۆتەبەر ، ئاشکراشە داخوازی هەرە گرنگی ئاپۆ خۆبردنەڕێوەی دیموکراتیانەیە ، سەرەتا ئەم داخوازییە ڕووبەڕووی ناڕەزاییەکی زۆر بۆوە ، بەڵام ئەمڕۆ گاڵتەیەک کە بەناوی پرۆژەی سەربەخۆیی ڕۆژئاوای تورکیا دەستی پێکردووە بەڵام دەبینرێت و واهەستدەکرێت کە ئەم پرۆژەیە فریارەس و ڕزگاری یەکجارەکی کۆمەڵگای تورکیا بێت ، لەهەمانکاتدا ئەوبەشەی کە لە ڕابردودا دژی پرۆژەی خۆبردنەڕێوەی دیموکراتیانە بوون خەڵکی ڕۆژئاوای تورکیا بوو ، ئەگەرچی ئەمە وەک گاڵتەیەکیش کە ناوەکەی وەک پرۆژەیەک دیتە زمان بەڵام لەوەدەچێت کە ئەمە قسەیەکی زۆر هەڵبگرێت لە ئێستا و داهاتوشدا ، کێ دەزانێت تورکیایەک کە بەزۆرەملێ بەرەو رەدیکال بوون دەبرێت دوای ماوەیەک مەسەلەی خۆبەڕێوەبردنی دیموکراتیانە ئەوەی لە پێشوشدا زۆر دژی ئەم پرۆژەیەش بووبێت دەبێتە ئەو پرۆژە خوازیارە کە بەشکلی گونجاوی بەڕێوەبردن قەبوڵبکرێت ، کەس نازانێت لەوانەیە ئەم بەرنامەیە ئەگەر بە زۆرەملەیش بێت وەک فریارەسی تاکە شێوازی ژیانی لێبکرێت ، ئایا ئەمە چۆن دێتە ئاراوە دەتوانین کاتێکی تر قسەی لەسەر بکەین ...... فاتیح ئالتایلی .. سایتی خەبەرتورک ٦/٩/٢٠١٤
) .
خوێنەری هێژا ئایا پکک ئەمەی بەزۆرکرد بە فاتیح بێگومان نەخێر بەڵکو خۆی ملکەچما کە راستێکان ببینێت ، فاتیحێک کە بە دریژایی نوسەری خۆی دژی پکک و ئاپۆ و بزووتنەوەی ڕزگاری گەلی کورد وەستابێت و نوسینی نوسیبێت و ئیستاش دانبەوەدا دەنێت کە پرۆژەی هەرەباش بۆ رزگاری گەلانی تورکیا پرۆژەکەی ئاپۆیە ئەمە ئەوەنیشاندەدات کە دەریا بەدەم سەگ پیس نابێت ئەمە ئەوە نیشان دەدات کە پکک و سەرکردایەتیەکەی بەرامبەر ئەو هەموو شەڕی سەربازی و دەروونی و راگەیاندنە سەرکەوتنیان بەدەست خسووە ئایا پێتان وایا ئەم چنگە فەریکە نوسەرانەی کەمپانیای رووداو بتوانن پکک و ئاپۆ و بزووتنەوەی ئازادی گەلی کورد لەکەدار بکەن ؟ بێگومان ناتوانن .
فاتیح ئالتایلی کێیە ؟
لە ساڵی ١٩٦٣ لەشاری وان هاتۆتە دونیاوە لە ساڵی ١٩٩٣ وە لە ڕۆژنامەی جیاجیا دەستی بەکاری نوسین و پەیامنێری و ڕۆژنامەوانی کردووە ، تاکو ئێستا لە ٦ کەناڵی جیاوازی تورکی لەبەشی هەواڵ و سیاسەتدا هەواڵ سازی کردووە و هەروەها بەرنامەی سیاسی هەبووە ، ئێستاش لەکەناڵی خەبەر تورک پێشکەشکاری بەرنامەیەکی سیاسییە بەناوی تەکەتەک لەهەمانکاتدا سەرنوسەری ڕۆژنامەی خەبەر تورکە .