کلیکی ئێرە بکە، تا ئەو وڵاتانەی کە کۆرۆنا گرتوویەتەوە لەگەڵ زنیاریی دیکە بزانیت


پیاوێک له‌ ئه‌رژه‌نتین 30 ساڵ ده‌ستدرێژی کردۆته‌ سه‌ر کچه‌که‌ی

Thursday, 11.25.2010, 12:00

511 بینراوە


پیاوێک له‌ ئه‌رژه‌نتین به‌ درێژایی سی ساڵ ده‌ستدرێژی کردۆته‌ سه‌ر کچه‌که‌ی و له‌و ماوه‌یه‌ دا ده‌ مناڵی لێی بوه‌.

دادگای ئه‌رژه‌نتین رایگه‌یاند ئه‌و روداوه‌ زۆر له‌ روداوه‌که‌ی ئوتریش دڵته‌زێن تره‌ که‌ پیاوێک به‌ناوی ژۆزێڤ فریتزل بۆ ماوه‌ی 24 ساڵ ده‌ستدرێژی کردبۆوه‌ سه‌ر کچه‌که‌ی و 7 مناڵی لێی ببوو.

دادوه‌ری دادگا به‌ رۆژنامه‌کانی ئه‌رژه‌نتینی راگه‌یاند، تا ئێستا ئه‌و پیاوه‌ 62 ساڵه‌ دانی به‌ تاوانه‌که‌ی دانه‌ناوه‌، به‌ڵام تاقیکردنه‌وه‌ی DNA ده‌ریخستوه‌ که‌ مناڵه‌کان هی ئه‌ون. دادگا سزای بیست ساڵ زیندانی بۆ ناوبراو بڕیوه‌ته‌وه‌.

رووداوه‌که‌ له‌ ناوچه‌ی نیکانۆر مۆلیناس روی داوه‌ و کاتێک کچه‌که‌ ته‌مه‌نی ته‌نیا 13 ساڵ بووه‌ له‌ لایه‌ن باوکیه‌وه‌ ده‌ستدرێژی کراوه‌ته‌ سه‌ر.

ئه‌و ژنه‌ که‌ ئێستا ته‌مه‌نی 43 ساڵه‌، ده‌ مناڵی له‌ باوکی هه‌یه‌ و مناڵی هه‌ره‌ گه‌وره‌یان ته‌مه‌نی 27 ساڵ و بچووکه‌که‌یان ته‌مه‌نی 7 ساڵه‌. له‌م نێوانه‌دا ته‌نیا مناڵه‌ گه‌وره‌که‌یان ده‌زانی که‌ باوکی، باپیری خۆیه‌تی.

ئه‌و ژنه‌ که‌ به‌ ساڵان له لایه‌ن باوکیه‌وه‌ ده‌ستدڕیژی کراوه‌ته‌ سه‌ر، رایگه‌یاند، له‌مێژه‌ ویستویه‌تی هێزه‌ ئه‌منیه‌کان و پۆلیس ئاگادار بکاته‌وه‌، به‌ڵام به‌ رده‌وام له‌ لایه‌ن باکیه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی لێکراوه‌ و ده‌ڵێ باوکی وه‌ک ئاژه‌ڵێکی دڕنده‌ وابوه‌.
وێنه‌: ژۆزێڤ فریتزل



(دەنگدراوە: 0)