KURDISTANPOST
حەمە سوسەیی
شانۆگه‌ری کونده‌یه‌ك میز...شه‌شه‌م
Sunday, 13/09/2009, 12:00
2015
بینراوە
مامۆستا: وانه‌ی ئه‌مڕۆمان له‌سه‌ر به‌شێکی تری (یاخیبوون)ه . ئه‌ویش یاخیبوون وه‌ك دیارده-، له‌وانه‌کانی پێشودا تیشکم خسته سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م چه‌مکه‌و باسم له‌وه کرد که‌وا چۆن یاخیبون سه‌ریهه‌ڵدا، ئێستاش باشتر وایه نه‌ختێ زیاتر لێی بدوێم و ئه‌و گومانانه بڕه‌وێنمه‌وه که لای هه‌ندێك ئێشتا دیارده‌ی یاخیبون به ڕوون وئاشکرایی دیار نیه. پێشه‌کی له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌که‌م ،ئایا دیارده‌ی یاخیبون ته‌نها له مرۆڤدا هه‌یه؟
قوتابی یه‌که‌م ودووه‌م: به‌ڵێ، ته‌نها مرۆڤ یاخی ئه‌بێ، زینده‌وه‌ره‌کانی تر ئه‌م دیارده‌یه نایانگرێته‌وه.
قوتابی سێیه‌م: من وای بۆ ئه‌چم جگه له‌مرۆڤ ، هه‌ندێ لهزیندهوهرانیش(هه‌مویان نا) دیارده‌ی یاخیبونیان هه‌ڵگرتبێ.
قوتابی چواره‌م: له‌به‌رئه‌وه‌ی لێکدانه‌وه زانیستیهکهی نازانم، بۆیه لێره‌دا حه‌ز ناکه‌م بهشێرو خه‌ت وه‌یان ته‌ڕو ووشك وه‌ڵام هه‌ڵببژێرم.
قوتابی پێنجه‌م: (هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه، بێده‌نگی هه‌ڵبژاردوه‌و ده‌نگ لهبهردهوه دێ، له‌مه‌وه هیچ) من نازانم.
مامۆستا: به‌ڵێ، ئه‌م دیارده‌یه نه‌ك ته‌نها مرۆڤ ده‌گرێته‌وه، بونه‌وه‌ره‌کانی تریش به‌هه‌مان شێوه نمایشی ئه‌م جۆره دیارده‌یه ده‌که‌ن و له‌هه‌ر زینده‌وه‌رێکدا چه‌مك و ده‌سته‌واژه‌ی خۆی هه‌یه که پێی ده‌ناسرێته‌وه، ئه‌مه له‌کۆتایی ئه‌م وانه‌یدا به‌کورتی باسی لێوه ده‌که‌م.
مامۆستا(به‌رده‌وامه)، دیارده‌ی یاخیبوون له‌مرۆڤدا به‌دوو شێوه ده‌رده‌که‌وێ، پێشه‌کی ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه باش بزانین که منداڵ له‌کاتی هاتنی بۆ ئه‌م ژیانه به‌هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌که‌یه‌وه، دیارده‌ی یاخیبوونیان تیادا چه‌که‌ره بوه‌و به‌شێوه‌یه‌کی خۆڕسك هه‌یانه‌و له‌ڕێگای گریان وشێڕاندنی به‌رده‌وام ئه‌م ڕۆڵه ده‌بینن و دایکان وباوکان لێی ئاگادار ده‌که‌نه‌وه‌و له‌زۆر کاتدا گه‌ر پێوست بکا هه‌راسانیان ده‌که‌ن، ده‌زانن بۆ؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی بتوانن درێژه به‌ژیان بده‌ن و نه‌فه‌وتێن، گه‌ر ئه‌م جۆره ره‌فتارانه، که له‌شێوه‌ی یاخیبوون و داواکردندا ده‌کارن نه‌بوایه، ڕه‌نگه مرۆڤ تووشی فه‌وتاندن ومردن بهاتایه، خۆ ئه‌گه‌ر هه‌موو منداڵێ له‌کاتی له‌دایك بوونیه‌وه بێده‌نگ و بێ قڕه‌و ئارام بێ، ئه‌وا زۆر جار ڕه‌نگه واهه‌ست بکرێ، که‌وا پێوستی به‌هیچ نیه بۆیه وا بێده‌نگه، که‌واته ئه‌وه دیارده‌ی یاخیبوونه که نهێنی به‌رده‌وامی ژیانی له‌خۆ گرتوه، بێ ئه‌م دیارده‌یه ڕه‌نگه ژیان نه‌بوایه.
قوتابی چواره‌م: مامۆستا من پێم وایه، ئه‌و شێوازه‌ی مناڵ ئه‌یگرێته به‌ر له گریان و شێڕاندن ،ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌یه که مناڵ قسه نازانێ وئه‌وه تاکه ڕێگه‌یه‌که که بتوانێ له‌گه‌ڵ دایکیدا ووت‌و وێژ بکاو له‌داواکاریه‌کانی ئاگاداری بکاته‌وه.
مامۆستا: گه‌ر وای دابنێین ئه‌گه‌ره‌که‌ی تۆ ڕاسته. وه‌ك نمونه بابڵێین مناڵ له‌سه‌ره‌تاوه قسه ده‌کا، داواکاریه‌کانی له‌دایکی ده‌کا و دایکیش بۆی جێبه‌جێ ده‌کا، باشه تۆ بۆ ناپرسی له‌وه‌ی که جۆر‌و شێواز‌و چهندێنی ئه‌م داواکاریانه چه‌ندی پێوسته له‌زمان تا منداڵ بیزانێ؟ پاشان وه‌ك ده‌زانین گه‌ر منداڵ له‌ڕێگای زانینی زمانه‌وه داواکاریه‌کانی خۆی له‌دایکی بکا، ده‌زانین که‌وا نه‌ك هه‌ر نیوه‌ی جێبه‌جێ ناکرێ، ڕه‌نگه له‌زۆر کاتدا بڕێکی که‌می بۆ جێبه‌جێ ده‌کرێ، ئه‌مه سروشتی هه‌موو جۆره داواکاریه‌که به‌گشتی ، چ جا داواکاری منداڵێکی لاوازی بێ پشت وپه‌نا که ده‌یه‌وێ گه‌لێ زوو گه‌وره ببێ و نهشو نما بکا، وه ده‌شبێ ئه‌وه بزانن کاتێ داواکاری جێبه‌جێ ده‌کرێ، که داواکار لانی که‌م هه‌ندێ هێز وه‌یان له‌جیاتی ئه‌وه به‌رانبه‌رێکی هه‌بێ، پاشان داواکاریه‌کانی بۆ جێبه‌جێ ده‌کرێ، ئه‌مه سروشتی داواکاریه، وه‌یان په‌یوه‌ندی نێوان داواکارو داوالێکراو په‌یوه‌سته به بونی هێز(ترس) وه‌یان به‌رانبه‌رێکی مادی وه‌ك (پاره) بۆ ئه‌وه‌ی تا داواکاریه‌کان بگاته ئاستی جێبه‌جێکردن. به‌مانایه‌کی گه‌لێ ڕوونتر هه‌ر کاتێ تۆ داواکاریه‌که‌ت هه‌بوو، بۆئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بکرێ ، ئه‌وا پێوستیت به (هێز)وه‌یان (به‌رانبه‌رێکی مادی)ده‌بێ . له چیرۆکی (عیسا)دا، وا باسی لێوه ده‌کرێ که ئه‌و کاته‌ی ئه‌م له‌ناو لانك بوه، توانای قسه‌و گفتوگۆی هه‌بوه‌و، توانیویه‌تی پارێزگاری له‌دایکی بکا، له‌وه‌ی که ئه‌م منداڵه به‌کردارێکی په‌رجوویی(موعجیزه) له‌دایك بوه‌و ، (مه‌ریه‌م) هیچ کارێکی جووت بوونی له‌گه‌ڵ که‌سدا نه‌کردوه پێش ئه‌مه. ئه‌مه‌ش جگه له شێوازێکی چیرۆك دروستکردن وگێڕانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مانه هیچی تر نه‌بوه، ئه‌گینا منداڵێکی ناو بێشکه چۆن له توانایدایه ئه‌و هه‌موو شێر‌و ڕێوه بهۆنێته‌وه بۆ خه‌ڵکانێکی ساده‌و نه‌فام ودهمارگیر. به‌ڵام هه‌روه‌ك فه‌یله‌سوفی گه‌وره(توینبی) ده‌ڵێ ، شارستانی مرۆڤ چه‌ند پێش که‌وتوو بێ، مرۆڤی لاژك ودهبهنگی لێ نابڕێ، بۆیه گه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ی (عیسا‌و مریه‌م) له‌م سه‌رده‌می تهکهنۆژیایهی ئێستاش ڕووبدا ، ئه‌وا به‌شی خۆی مرۆڤی ده‌به‌نگ باوه‌ڕی پێ ده‌که‌ن .
قوتابی چواره‌م: له‌هه‌ندێ جاردا بۆ داواکاریت پیوستیت ته‌نها ره‌نگه به ووته‌یه‌کی جوان (به‌یارمه‌تی)بۆ نمونه ببێ، تا داواکاریه‌که‌ت جێبه‌جێ بکرێ، وانیه؟
مامۆستا: ئه‌وه ڕاسته گه‌ر داواکاریه‌که‌ت شتی ئاسان و هه‌رزان بێ، به‌ڵام له‌وه به‌ده‌ر پێوستیت به‌و دوانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه که ئاماژه‌م پێدا. بۆیه جگه له‌وه‌ی مناڵ له‌و قۆناغه‌دا که پێوسته له قۆناغه‌کانی تر نه‌چێ(مناڵی، گه‌نجی، پیری) ، بۆیه گریان وشێڕاندن جگه له‌وه‌ی ئامرازی قسهکرنه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێوه باوه‌ڕتان پێی هه‌یه، لێ له‌ڕاستیدا ئه‌وه دیارده‌ی یاخیبوونه وهیچی تر،، جا بۆیه ئه‌م ژیانه به‌رده‌وامی هه‌یه له‌به‌رئه‌وه‌ی یاخیبوون هه‌یه، هه‌ر کاتێ دیارده‌ی یاخیبوون نه‌ما، ئه‌وا مانای وایه له‌وێدا سنوور بۆ کۆتایی هێنان به‌م ژیانه دێ.
قوتابی سێیه‌م: ئایا دیارده‌ی یاخیبوون له‌مرۆڤدا سروشتیه وه‌یان نا، وه ئایا ئه‌شێ مرۆڤێ له‌کاتێك له‌کاته‌کانی ژیانیدا یاخی ببێ؟
مامۆستا: هه‌روه‌ك له‌سه‌ره‌تادا ئاماژه‌م پێدا، که مرۆڤ له‌یه‌که‌م ده‌ستپێکه‌وه به یاخیبوونه‌وه له‌دایك ده‌بێ و دواتر به‌پێی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی لهژینگهکهیدا وه‌ریده‌گرێ، ئه‌و دیارده‌یه گۆڕانکاری به‌سه‌ر دێ، ئه‌شێ مرۆڤ له‌چه‌ند قۆناغێك له‌ژیانیدا ئه‌م گۆڕانکاریه‌ی به‌سه‌ردا بێت و له‌مرۆڤێکی کۆیله‌وه بگاته مرۆڤێکی یاخی، لێ ئه‌مه پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاست نیه، واته ناکرێ مرۆڤێ یاخی بێ ودواتر کۆیله، هه‌رگیز ناگونجێ مرۆڤێکی به‌سروشت یاخی ودواتر ببێته کۆیله،، ئه‌گه‌ر له‌و جۆره مرۆڤانه‌تان به‌دی کرد، ئه‌وا ده‌بێ بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن که ئه‌و مرۆڤه ڕاستگۆ نه‌بوه‌و ، ئه‌و ڕۆڵه‌شی ته‌نها بۆ مهمهستی فێڵ وخۆڵ کردنه چاوی به‌رانبه‌ره‌که‌ی بوه. هه‌روه‌ك ووتم به‌هیچ جۆرێ ناکرێ مرۆڤ یاخی بێ ودواتر کۆیله، ئه‌مه‌وێ ئه‌مه باش بخه‌نه نێو مێشکاتانهوه، ده‌شێ مرۆڤێ کۆیله به‌شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده کرابێ ، دواتر کۆت وبه‌ندی ئه‌و کۆیله‌یه‌تیه‌ی داکهنیبێ و به‌رگێکی نوێی یاخی له‌به‌رکردبێ، ئه‌مه گه‌لێ شیاوه‌و ڕۆژانه لێره‌و له‌وێ ده‌بینرێ ودهبیسترێ
قوتابی چواره‌م: باشه چۆن ئه‌و مرۆڤانه لهکۆیلهییهوه خۆیان ڕزگار ئه‌که‌ن و ئه‌بنه مرۆڤێکی نوێ(یاخی).
مامۆستا: ئه‌و جۆره مرۆڤانه تاکه ڕێگایه‌ك که ده‌یگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چی دی وه‌ك کۆیله ژیان نهگوزهرێنن گه‌لێ کاری سه‌خت به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نن، تا بتوانن خۆیان له‌و جۆره سروشته ڕزگار بکه‌ن، ئه‌ویش له‌وه‌ی که ئه‌م مرۆڤانه به‌ته‌واوی لێکدانه‌وه‌و شرۆڤه‌یه‌کی تێر وتهسهل له‌سه‌ر مرۆڤی کۆیله ده‌که‌ن و، خۆیان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا دێننه‌وه‌و چی دی پێیان هه‌زم ناکرێ به‌و شێوه‌یه بژین، تۆ که‌ی زانیت کۆیله‌یت وبه‌و کۆیله‌یه‌تیه ڕازی نابێ، ئه‌وا یه‌که‌م ههوڵته بۆ یاخی بوون. وه‌ك ده‌زانن ئێمه هه‌موو له‌سه‌ره‌تادا به ئازادی وسه‌ربه‌ستی له‌دایك ده‌بین، که‌چی دواتر کۆت وبه‌ند ده‌کرێین به چه‌ندین شێوازی دروست کراو له‌لایه‌ن مرۆڤ خۆیه‌وه، وه‌ك کۆته‌کانی ئایین و که‌لتوور، ئه‌مانه مه‌به‌ست لێیان ته‌نها سنوور دارکردنی ئازادیمانه وه‌یان به‌شێوه‌یه‌کی تر نه‌هێشتنی یاخیبوونمانه. که‌ی نه‌توانرا دیارده‌ی یاخیبوون وه‌کو خۆی بناسرێ وپێناسه بکرێ وله‌گه‌ڵ ڕه‌فتارو کرده‌وه‌کانی مرۆڤدا لێکدانه‌وه‌ی بۆ نه‌کرێ، ئه‌وا له‌وێدا هه‌وڵ ده‌درێ بۆ که‌م کردنه‌وه‌و نه‌هێشتنی. که‌واته بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ یاخی بوونی خۆی بپارێزێ، ده‌بێ ئازادی له ده‌ست نه‌دا، وه بۆ ئه‌وه‌ی ئازادی له‌ده‌ست نه‌دا، ده‌بێ هه‌وڵ بدات فۆرمه‌له‌ی ئه‌و جۆره کۆتانه به‌شێوه‌یه‌ك دابڕێژێته‌وه که له‌ژێر که‌نترۆڵی خۆیدا بێ و سنووره‌کانی ئازادی نه‌به‌زێنێ، سنووره‌کانی ئازادی له‌م حاڵه‌ته‌دا بێ گومان سنوورێکی دیاریکراو نیه، به‌ڵکه ڕهههندێکێ گه‌لێ فراوان وگشیگیرانهیه، وه هه‌رکات ئازادی که‌وته مه‌ترسیه‌وه،له‌وێدا یاخی بوون به‌ره‌نگاری یه‌که‌مین هێرش ده‌بێته‌وه. بێگومان ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێته سه‌ر یاخیبوون هه‌ر له هه‌ڕه‌شه‌و نانبڕین وتیرۆر خۆی ده‌بینێته‌وه..
ڕه‌نگه لای هه‌ندێکتان دیارده‌ی یاخیبوون به‌و شێوه‌یه ناسراوبێ که‌وه‌ك پیاوه ئایینیه‌کان پێناسه‌یان کردوه، له‌وه‌ی که دیارده‌یه‌کی پشێوێنهرو وێران که‌رانه بێ، من پێم وانیه به‌م شێوه‌یه بێ، ئه‌گه‌ر چی دیارده‌ی یاخیبوون ڕازی نه‌بوونه له‌وه‌ی هه‌یه، لێ له‌زۆر کاتدا هه‌وڵ و ئامانج لێی هاتنه کایه‌ی ئه‌و بار‌و دۆخه نوێیه‌یه که هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ داخوازیه‌کانی ئازادی و سه‌ربه‌ستی مرۆڤ،بۆیه کار‌و ئه‌جندای من بریتییه له پێناسه‌کردنه‌وه‌یه‌کی نوێ بۆ ئه‌و چه‌مکه جوانه که‌له‌لای ئایننیه‌کان قێزه‌وه‌ن کراوه‌و، وایان له توێژی ڕه‌شۆکی گه‌یاندوه که یاخیبوون ئه‌بێ نه‌فره‌تی لێبکرێ، منیش ده‌ڵێم یاخبوون پێوسته مانا ڕاسته‌قینه‌و ساده‌که‌ی جارێکی تر له‌پێوانه بدرێت و،ده‌مه زه‌رد بکرێته‌وه، وه بتوانێ له‌گه‌ڵ گۆڕانکاریه‌کانی سه‌رده‌مدا خۆی بسازێنێ، هه‌رگیز یاخیبوون ئه‌و شێوازه ناهه‌مواره نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی پیاوانی ئاینیی و تێنهگیشتوان به ئێوه‌یان ڕاگه‌یاندوه، ئه‌رکی من که دواتر ده‌بێ به‌ئه‌رکی ئێوه‌ش بنیاتنانه‌وه‌و دروستکردنه‌وه‌ی ئه‌و وه‌سفه سه‌قه‌ت و وێنه ناشرینانهیه که‌کراون به‌چوارچێوه‌ی (یاخیبوون)دا. مرۆڤ چه‌نده پێوستی به ئامرازه‌کانی گه‌شه‌کردنی جه‌سته‌ی هه‌یه وه‌ك ئاو‌و هه‌واو خۆراك و وه‌رزش ، ئه‌وه‌نده‌ش پێوستی به‌و ئازادییه هه‌یه که‌له‌گه‌ڵ هزرو تێفکرینی ئه‌ندێشه‌ی دا یه‌كده‌گرنه‌وه، ناکرێ مرۆڤ ته‌نها خواسته جه‌سته‌ییه‌کانی بۆ فه‌راهه‌م بکرێ، پێوسته له‌ته‌ك ئه‌وانه‌شدا به‌بێ جیاوازی ،ئازادی وسه‌ربه‌ستی لێ زه‌وت نه‌کرێ. ئه‌گه‌ر چی دابین کردنی خواسته جه‌سته‌ییه‌کان پێوسته له‌سه‌ر شانی هه‌ر یه‌که‌مان بێ و،به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی زانستی لێیبڕوانین، هه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌ك به‌کاری بێنین تا به‌شی هه‌موان بکاو، هه‌م به‌وشێوه‌یه‌ش تا له‌مانا ڕاسته‌قینه‌که‌ی به‌ته‌واوی تێبگه‌ین، له‌مه‌دا زیاتر مه‌به‌ستم له‌شێوازی چۆنێتی به‌کارهێنان و ئه‌و بڕه پێوستهیه که ڕۆژانه پێوستمان پێی ده‌بێ و، کارێکی وا نه‌که‌ین که له‌و بڕه پێوسته زیاتر سه‌رف بکه‌ین و فڕێ بده‌ینه خانه‌ی زیاد ڕهویهکانهوه.
قوتابی یه‌که‌م: چۆن بتوانین ئه‌و دوو جۆر مرۆڤه کۆیله‌یه‌ی که ئاماژه‌ت پێدا ڕزگاریان بکه‌ین له‌و بازنه‌یه‌و بیان گه‌ڕێینه‌وه بۆ دۆخه ئاساییه‌که‌ی خۆیان، که بریتی بو له ئازادی و سه‌ربه‌ستی وه‌یان به‌وه‌ی تۆ ناوت ناوه(یاخی).
مامۆستا: نامه‌وێ له وانه‌که ده‌رچم وکاتی ئه‌وه‌شم نیه لێره‌دا ئه‌وه‌تان بۆ باس که‌م، به‌ڵام له‌وانه‌کانی داهاتودا لێکدانه‌وه‌یه‌کی ساده‌ی بۆ ده‌که‌م، ته‌نها لێره‌دا ده‌مه‌وێ پێتان بڵێم که ئه‌و مرۆڤه کۆیلانه‌ش ده‌توانرێ یاخی بکرێن و ئه‌و باڵه چوزه‌ی لێیان ڕواوه گه‌شه‌و نمای پێدرێ وبتوانن باڵه فڕکێ بکه‌ن.
قوتابی یه‌که‌م: باشه مامۆستا چ کاتێ مرۆڤ خۆی کۆیله کرد؟
مامۆستا: به‌بڕوای من دوو جۆر مرۆڤی کۆیله هه‌یه، یه‌که‌میان ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌کا به پاسه‌وان بۆ خۆی، دووه‌میان خودی که‌سایه‌تی پاسه‌وانه‌که . مرۆڤی یه‌که‌م ئامانجی پاراستنی ژیانی و ئه‌و ئامرازانه‌ی که هه‌یه‌تی(سه‌ره‌وت وموڵك) وناکاره له‌وه‌ی له ده‌ستی بچن، هه‌رچی مرۆڤی دووه‌مه له‌وه‌ی که خاوه‌نی ئامرازی بیر کردنه‌وه‌ی خۆی نیه‌و ده‌ترسێ له برساندا بمرێ،، گه‌ر ئه‌م نمونه‌یه به‌سه‌ر خودی ئاژه‌ڵه‌کاندا بچوێنین ئه‌وا ڕه‌نگه هه‌ڵه نه‌بێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی بیر له تێرکردنی جه‌سته‌یان ده‌که‌نه‌وه و له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌فه‌وتێن په‌لاماری هه‌موو شتێ ده‌ده‌ن، ئه‌و دوو جۆره کرداره هه‌مان کرداری ئه‌و دوو مرۆڤه‌ی لای سه‌ره‌وه‌یه که‌باسم لێوه کردن. مرۆڤی یه‌که‌م له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌مانای ئازادی تێناگا ، ئازادی یه‌کێکی تر به‌کاردێنێ بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بپارێزێ، هه‌ر کاتێ مرۆڤ ئازادی تاکێکی تری بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌کارهێنا ئه‌وا مرۆڤێکه له‌قاڵبی ئاژه‌ڵدا، وه هه‌رکاتێکیش مرۆڤ له‌ترسی برسێتی ئازادی خۆی به‌خشی هه‌مان بیرکردنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه، . ئه‌م دوو جۆره مرۆڤه له‌وه‌دا له‌یه‌ك ده‌چن که هیچ به‌زه‌یی و پیاوهتیهکیان لێ ناوه‌شێته‌وه، ئه‌وه‌شی گه‌ر بیکه‌ن و وه‌ك پیاوه‌تی ده‌ربکه‌وێ، ئه‌وا نیشانه‌ی جۆرێکه له‌ترس وه‌یان جۆرێکه له قۆزتنه‌وه‌ی هه‌لێك وخۆ ئاماده‌کردن وسازدان بۆ به‌رژه‌وندیه‌کی تر. ئه‌مانه گه‌وره‌ترین کێشه‌ن بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤایه‌تی، وه‌تا ئه‌م دوو جۆره مرۆڤه هه‌بن، ڕه‌نگه کێشه‌کان زیاتر قووڵببنهوهو چاره‌سه‌ریان نه‌بێ. که‌واته (ترس و برس) دووانه‌ی کۆیلهیین و لهیکدی جوێناکرێنهوه، هیچ مرۆڤێکی کۆیله نیه بێ نه‌بوونی یه‌کێ وه‌یان هه‌ردووکیان تیایدا، ئه‌گه‌ر چی هه‌ندێ جار ڕێئه‌که‌وێ مرۆڤی کۆیله قۆناغی به‌رزو هه‌ستیاری کۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی له‌ناو کۆمه‌ڵگادا بگرێ، لێ ناتوانێ خۆی له‌و دوانه‌یه ڕزگار بکا. هه‌موو دکتاتۆره‌کان خاوه‌نی ئه‌م دوانه‌یه‌ن به‌بێ جیاوازی.
دیارده‌ی یاخیبوون ده‌رکه‌وتنی لهڕوهکدا وه‌ك جۆرێ له‌هه‌ڵکشانی خێرا‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌کراو. له ئاژه‌ڵدا وه‌ك(وورك گرتن،به‌له‌سه بوون و هه‌ڵتیزان) ده‌بینرێن وله‌هه‌ندێ کاتدا ئه‌م وهسپانه له مرۆڤیش دێنن.
حه‌مه سوسه‌یی
© 2019- Kurdistanpost