بەپەلە ...وەڵامێك بۆ بەناو ئەندامە مەكتەب سیاسیەكەى سایتى چاوگێر..!

Monday, 25/05/2009, 12:00

11302 بینراوە


رۆژى 23 / 5/ 2009 لە سایتە درۆزن و سیخوڕەكەى چاوگێڕى مەلا و ژنبراكەیدا وەڵامێك بەناوى ئەندامێكى مەكتەبى سیاسی یەكێتیەوە (كەدڵنیام هەر مەلا بەخ بەخ خۆیەتى) دەربارەى دوو هەواڵى من بڵاوكراوەتەوە كە باسی كێشە ناوخۆییەكان و شەڕى نێوان كۆسرەت و ئەرسەلان اغا دەكات لەسەر ژمارەى كاندیدكراوەكانیان بۆ پەرلەمان ، گوایە هەواڵەكان نارأستن و دروستكراون و هیچ كێشەیەك لە نێو ئەندامانى مەكتەبی سیاسیدا نەبوە ؟
ئەم دوو هەواڵە یەكیان لە دەرئەنجامى كۆبوونەوەكەى مەكتەبی سیاسی یەكێتیی بوو لە رۆژى هەینى رابردوو رێكەوتى 15 / 5 كە كۆسرەت داواى رێژەیەكى زۆرى كردبوو لە ژمارەى كاندیدەكانى و ئەویتریان كۆبوونەوەى هەردوو جێگرەكەى تاڵەبانى و ئەرسەلان و هەندێ ئەندامى تر بووە لە هەولێر كە رۆژى 18 / 5 /2009 بۆ هەمان مەبەست كۆببوونەوە ! كۆسرەت رەسوڵ لە كۆبوونەوەى یەكەمدا بەدڵگرانیەوە هاتبوە دەرەوە ، بەڵام لە كۆبوونەوەكەى هەولێرى رۆژى 18/5 دا نەك هە زۆر تووڕە بوە بەڵكو لیستى ناوى كاندید كراوەكانیشى دڕاندوە و داویتى بە دەموچاوى ئەرسەلان بایزأغاداو ئەگەر بەرهەم و هەندێ كەسی تر فریا نەكوتبان دوور نەبوو سەروگوێشى تێكبشكێنێ ، دواى ئەوەى هەواڵەكە بەپەلە بە تاڵەبانى فیتنەگێڕ ئەگەیەنن ، هەر هەمان كات ئاگاداریان ئەكاتەوە كە ئەوان جارێ باهیچ بڕیارێك نەدەن و نێوان كۆسرەت و ئەرسەلان ئارام بكەنەوە و خۆیشى بەیانى زوو ئەگاتە هەولێر ، لاى هەموانیش ئاشكرایە ئەو رۆژە تا ئێوارە بە ئامادەبوونى تاڵەبانى فیتنە گێڕ و دواى مشتومڕێكى زۆر ئەوجار لەسەر لیستى ناوى كاندیدەكان رێككەوتن ئەمەش بوە هۆى ئەوەى كە لیستى كوردستانى ببورن ، لیستى ئەسپە بەلەسەكە دواى هەموو لیستەكانى تر بگاتە دەستى كۆمیسێنى باڵاى هەڵبژاردنەكان ، وە لەبەر ئەوەى كۆسرەت هەستى كردبوو كە تووڕەبوونەكەى زیادەڕۆى تیاكراوە و ئەرسەلانى زۆر بریندار كردوە ، ناوى یەكێ لە بڕوا پێكراو و سیخور و چاوى راستى ئەرسەلان بایزى وەك كاندید بۆ پەرلەمان لە زنجیرەى 17 ى ناوەكان وەك ئاشتكردنەوەیەك بۆ ئەرسەلان بایز تۆمار ئەكات بەناوى د. سەروەر عبالرحمن ، كەئەم بەناو دكتۆرە هاوكارى زۆرى نوسین و بڵاوكراوەكانى ئەرسەلان ئەكات و سیخوڕى بە سەر هەموو مامۆستاو دكتۆرەكانى ناو زانكۆى سلێمانى و كۆیەوە ئەكات و ناوێكى ڕەش و قێزەونە لە ناو خوێنكاران و مامۆستاكانى زانكۆدا ، بەردەوام بەدواى ناوى ئەو خوێندكار و مامۆستایانە دا ئەچێ كە پشتگیرى لەلیستى گۆڕان ئەكەن .
بۆیە باشتر وابوو سایتە درۆزنەكەى مەلا و ئەو ئەندام مەكتەب سیاسیەى یەكێتیی هەر قسەیان نەكردبایە ، وەئەگەر قسەى تر بكەن ناچار ئەبم ئەو زاراوە و جنێو قسە سوكانەش یەك بەیەك بڵاوبكەمەوە ، بەڵام وەك رێزێك بۆ عادات و نەریتى كوردەوارى و سایتە بەرێز و ئازادەكەى كوردستانپۆست جوان نیە بخرێنە ڕوو و وە لەبەرخاترى ئەوەى كە هێشتا لە ناو گۆمى لیخنى ئێوەدا دەیان دەنكە مروارى تیا ماوە و رۆژێك دێت بەجوانى ببینرێن .!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە