ئەمانە هونەرمەندن یا شایەر و خۆفرۆش؟(بەرنامەى بەرنامە وەك نموونە)

Saturday, 11/07/2009, 12:00

3200 بینراوە


خوێنەرانى خۆشەویست ئەگەر هەر كەسێك لەمانا جوانەكانى دونیا بەرینەكەى هونەر بگات دەزانێت چ خۆشەویستی و پاكییەك چ بێگەردییەك لەناو ئەو دەریاچەیەدا خۆى ئەنوێنێنێت كە پڕیەتى لەبەرائەت ، هەمووشمان ئەوە دەزانین هونەر پانتاییەكى بەرینە و پەلوپۆ بەهەموو لایەكدا ئەهاوێت.
ئەوەى مەبەستمە لەم ووتارەدا بیڵێم هەڵوێستى هونەرمەندە لەئاست ئازارەكانى میللەتەكەیدا.
خوێنەرە بەڕێزەكان كەس هەیە لە هەرێمى كوردستاندا نەزانێت دەسەڵاتى كوردیى لەماوەى هەژدە ساڵى تەمەنى خۆییدا چ سوكایەتیەكى بەتاكى كورد كردووە بەپلەى یەكەمیش هونەرمەند، هەر لەهاوكارى جەلال تاڵه‌بانی بگرە تا ڕێزلێنانەكەیان كە هونەرمەندان خۆیان ناویان لێنابوو (قێزلێنان) ڕۆژێك ئەیاندا و دە نەیان ئەدا هونەرمەندانیان كردبووە سواڵكەرى خۆیان، بۆیە ئەوەى لێرەدا گرنگە بیڵێین ستافى بەرنامەى بەرنامەیە وەك نموونە.
ئایا ئەمانە خۆیان بە هونەرمەند ئەزانن یان بە شایەر و ئاهەنگ گێڕ؟ ئەگەر وا نییە با وەڵامى ئەو پرسیارە بدەنەوە كە ئەركى یەكەمى هونەرمەندانە كەموكوڕیى و ناعەدالەتى میللەتەكەیان بخەنە ڕوو نەك بێن و زوڕنا بۆ دەسەڵات بژەنن لەبەر خاترى موكافەئەیەكى (100) هەزاریى .
هونەرمەند ئەبێت سەرمەشق بێت لەڕێگا ڕۆشن كردنەوەى میللەتەكەیدا نەك خۆى بفرۆشێت و هەل هەلە و سەرچۆپى بۆ ئەم و ئەو بگرێت، ئەبێت هونەرمەندان خۆیان لەمەڕ ئەو هەموو سوكایەتیە بێدەنگ نەبن كەپێیان دەكرێت.
من پرسیارێك لە هونەرمەندێكى وەكوو (حیكمەت هندى) ئەكەم ڕەوایە تۆیەك سەرو ڕیشت لەپێناو هونەرى كوردیدا سپى كرد ئۆتۆمبیلێكت نەبێت لەكاتێكدا نزكیكترین هونەرمەندى لەبنەماڵەیەكى دەسەڵاتداریى كوردەوە شورەیى نییە بەسەرى سپى و ریشى سپییەوە سەرچۆپى بۆ گەندەڵەكان ئەگریت؟
بەرزانى قالەى خەڵوز جەنابت كە بەسوتفە مستەفا ئەحمەد دەستى گرتیت و پریشكى ئەوت بەركەوت عەیب نییە نۆكەرایەتى بە زووڕنا ژەندن بۆ هێرۆى وەلى ئەمرت دووپات ئەكەیتەوە لەگەڵ عەزیز وەیسی هەراسانكار گۆرانى بەسەر كەرە دێزەكەى بەرهەم ساڵح و جەردەدا دەڵێن.

لەكۆتاییدا ئەم چوارینەیەى شێخ ڕەزاى تاڵەبانیتان بەبیر دێنمەوە كە دەفەرمووێت:

گەرچى فەقیر و موفلیسە شێخ مامە ساڵحم
نەمدى كەسێ وەكوو ئەو ساحێبى كەرەم
میوانى بووم نان و كەرەى نایە بەردەمم
ئێستاش بەبێ مووداهەنە مەمنوونى ئەو كەرەم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە