سەرانی کورد پشتیان لەگەلەکەیان کردوەو سوکایەتی دوژمنانیان پێ باشترە؛

Saturday, 28/03/2009, 12:00

1780 بینراوە


وەك هەمومان لە ماوەی ڕابوردو ئەو سوکایەتیەمان بینی کە لەلایەن کەمالیستەکانی تورك بە جەلال تاڵەبانی کراو بەر فایلی لولکراوو تف و مستەکۆڵەیان داو خوا خوای بو نەجاتی بێت دواتر جەلال بەسەری شۆڕەوە هاتەوەو ڕاگەیاندنە چەواشەکاریەکانی سەرانی بنەماڵە وەك کوردستانی نوێ و خەبات. بۆیان بە کاری دیبلۆماسی ژێرانە لە قەڵەمدا . وەك ئەوەی خەڵکی کوردستان ئاگای لە دنیای دەرەوەو تەنازولاتو ڕیسوایی بەر پرسانی کورد نەبێت و لە گوێی گادا نوستبن. ئەم جارەش کە جەلال بە ناوی کاری دیبلۆماسی و قسەکردن لە سەر ئاو خۆی گەیاندە وڵاتی ڕەگەز پەرستانی توركو دوژمن بەکورد . لە ترسی ئەوەی وەك جاری پێشو بەر مستو پێلاقە نەدرێت لەلایەن میتی تورك و رەگەزپەرستانی تورکەوە ئەوەندە خۆی شیرن کرد لە بەرچاویان بەڕادەیەك خۆی وەك کوڕی ئەتاتورك ناساندو وەك تورکێکی زۆر توند ڕەو خۆی نیشانداو وتی. دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانە و من برا تورکەکانم دڵنیا دەکەمەوە کە ترسی دروست بونی سەربەخۆبونی کوردیان نەبێت . جەلال ئەگەر تێشی هەڵدەن هیچ وەسەر خۆی ناهینێ و چونکە پێشتریش لەلایەن دوژمنانی کوردەوە گەلێك جار سوکو سەلیم کراوە. بەیەکجاری داشۆراوە هیچی بەلاوە گرینگ نی یە. بەڵام کاتێك نێچیر لەگەڵ هاتنی عەبە گول خۆی گەیاندە بەغدا نەی زانی تورکەکان نەك لە وڵاتی خۆیاندا بەڵکوسوکایەتی بەکورد دەکەن. بەڵکو لە هەر شوێن بۆیان بلوێت گەورەترین سوکایەتی بە کوردو دۆزە ڕەواکەی ئەکەن . ئەی هەر تورك نەبو گوتی ئەگەر بزانین لەو سەری دونیا کورد خاوەنی گیانێکە ئێمە دوژمنایەتی دەکەین و ئەی ڕوخێنین ئەگەر لە بەرازیلیش بێت، تورك ئەوەندە خوێرین ئامادەن سوکایەتی بە خانە خوێی خۆشیان بکەن وەك چۆن گول بەنێچیری کرد لەو کاتەدا نێچیر وتی دەبێت پەکەکە چەك دابنێت و داواش لە تورکیا دەکەین لێبوردنی گشتی بۆ پەکەکە دەر بکات. گول پۆرتی نێچیری شکاندو وتی ئەوە کێشەی ئێوە نیە واتە ئێوە بۆتان نیە ئەمر بەسەر ئێمەدا بکەن . هەر بینا نابیاش بنی قۆندەراکانی ئەکردە ئەو نێچیرەی بچوکترین ڕیز بۆ تاکی کورد دانانێت. ئەوەیە ئەنجامی پشت کردنە میللەت و لە خۆبایی بون و نۆکەرایەتی کردن بۆ دوژمنان. نێچیری داماو لەوڕۆژەوە کە لە بەردەم شاشەکانی تڤ لە لایەن عەبە گولەوە بە ئاشکرا پۆرتی شکێنرا داماوە توشی نەخۆشی دەرونی بوە بەجارێك ڕەنگی گۆڕاوە هەست بەکەمی ئەکات بەڕادەیەك مناڵیش هەست بە سەرو چاو و دەرونە شڵەژاوەکەی ئەکات . ئاخر ئەگەر نێچیرو مەسعودو جەلال و باقی بەرپرسانی دیکەی ناو ئەم حیزبانە ڕیزی تاکی کوردو قوربانیانی کورد بگرن و هەوڵو کۆشش و خەباتیان نەکەن بە قوربانی گیرفانیان و نۆکەرایەتی بۆ دوژمنانی کوردستان نەکەن و ژیانێکی خۆش بۆ خەڵکی کوردستان فەراهەم بکەن و بە پیر داوا ڕەواکانی خەڵکەوە بێن و داهاتو بودجەی ئەم میللەتە نەدزن و بەیەکسانی بۆ خەڵکی موستەهەقی سەرف بکەن و گوێ لە گلەیی و ناڕەزایەتیەکانی هەمو چینو توێژەکانی کورد بگرن و پشت نەکەنە میللەت و نەبنە باندی مافییای. چۆن کابرایەکی وەك عەبە گول دەتوانێ بە ئاشکرا سوکایەتی بە سەرۆکی حوکمەت بکات . ئەگەر سور نەزانێ ئێوە دوژمنی میللەتەکەی خۆتانن کە کوردەو ڕۆژانە خوێنی ئەمژن و جگە لە باندێکی مافیایی چیتر نین . من دڵنیام ئەگەر ئێوە لە ماوەی ئەوەندە ساڵەدا کە دەسەڵاتتان بەدەستەوەیە گوێتان لە داواڕەواکانی خەڵکی کوردستان بگرتایەوەو لە جیات خزمەت کردن بە بێگانە خزمەتی میلەتی خۆتان بکردایە و کورد تێکڕا لەگەڵتان بوایە هیچو پوچێكی وەك عەبە گول زاتی ئەوەی نەدەکرد بە ئاشکراو بە نەهێنیش سوکاتیتان پێبکات ، چونکە سور دەیزانی سوکایەتی کردن بە سەرۆکێك واتە سوکایەتی کردن بە نەتەوەیەك بەڵام دیارە عەبە گول و باقی دوژمنانی تر باشتان ئەناسن . مێژوش سەلماندویەتی ئەوەی پشت بکاتە میللەتی خۆی و کلکە لەقێ بۆ دوژمنانی خۆی بکات و هەمیشە دەست لەسەر سینگ بێت بۆ جاشایەتی و نۆکەری کردن بۆ داگیر کەرانو دژی میلەتی خۆیبێ ئەنجام عاقیبەتی ڕیسوا بون و پۆرت شکاندنە .... بۆیە دەڵێم ئەو پۆرت شکاندنەتان لەلایەن داگیر کەرانەوە پیرۆز بێت

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە