گه مه کانی پارتی له نێوان یه کێتی و گۆڕاندا

Friday, 30/05/2014, 12:00

2160 بینراوە




پارتی وه کو حزبێکی به ئه زمون و شاڕه زا له خۆش کردنی ئاژاوه گێری له نێوان لایه ن و حزبه ناکۆکه سیاسیه کانی کوردستاندا ، هه میشه ڕۆڵێکی زۆڵانه و ئاگر خۆشکه ری بینیوه و ویستویه تی له سایه ی ناکۆکی و گرژی و ئاڵۆزه کانی نێوان لایه نه دژ به یه که کانا خۆی به هێز بکات و شه ڕه کانیش له سنوری ده سه ڵاتیدا دور بخاته وه و وه کو هه لێکی زێڕینیش له ئه و شه ڕو ململانێیانه دا گورزی تۆڵه کردنه وه له دوژمنه کانی بوه شێنێت . ده ست وه شاندنی پارتی له نه یاره کانی هه رده م له کاتی شه ڕو بارلاری و قه یرانه کانی نه یارانی فرسه تی هێناوه له دوژمنه کانی و که وتۆته تۆله کردنه وه ، ئه مه تکتیکێکی هه میشه ی پارتی بوه بۆ یکلاکردنه وه ی هه موو ئه و کۆنه قین و ڕقانه ی له به رامبه ر نه یاره کانیا .
قین و ڕه ق و بوغزه کانی بنه ماڵه ی به رزانی و پارتی له دروست بونی یه کێتی نیشتیمان، دوای ئاشبه تاڵ ڕۆژ به ڕۆژ ئه ستورترو زیاتر په نگی ده خوارده وه و ىێ ئۆقره و بێ سه بری کردون و به به رده وامی به دوای هه ڵڕشتنی ئه و ژه هره په نگخواردوه ی ناخیانه وه بون ، که ی ڕۆژێکیان بۆ بلوێ و یه کێتی پێ مه حفۆ بکه ن ، ئه وه بو له کاره ساتی هه کاریدا هه لیان بۆ لواو هه مو ئه و ژه هره که ڵه ک بوه ی ناخیان ڕشت به یه کێتیدا له کاره ساتی هه کاریا.
هه ر به هه مان میتۆدی کۆن قین و بوغزو کینه وه ، شان به شانی پاسداران که و تنه کوشتن و قه ڵاچۆکردنی ئه ندام ولاینگیرانی دیموکرات و کۆمه ڵه له شاره کانی ڕۆژه هه ڵاتی کوردستاندا، له چوار چێوه ی ئه و کۆنه ڕه ‌قو قین و کینه و تۆڵه سه ندنه وه دا له ١٩٩٢وه هات ئه مڕۆ شه ڕیان له دژی په که که و لایه نگیرانی په که که دا به رده وام داوه .
سیناریۆکانی پارتی بۆ به ڕه واکردن و شه رعێتدان به قڕکردن و کۆکوژی نه یاره سیاسیه کانیان، هه رده م له به رگێکی کۆنه په رستانه وخێڵه کیانه دا، خۆی نمایش کردوه ، به بیانوی زۆر لاوازو پوچ بێ بنه ما ٣١و ئاب و ١٧ی شوباتیان شه رعێتی وڕه وابونیان پێ داوه به م دو کاره ساته نه ته وه ییه، هه ر به هه مان نه فه سیش له مڕۆدا سنورداخستن و خه ندق لێدان و دو به ره که ی ونانه وه ی ئاژاوه گێڕی له نێوان ڕۆژئاوای کوردستان باشوردا سه رقاڵی دروست کردنیدا به یاوه ری ئۆردۆگانی باسیان . کورد له و به شه ی خۆرئاوادا خۆبه رێوه به رایه تیه کی خۆجه یان پێکهێناوه بۆ خۆ به ڕێوه بردن ، مه خابن پارتی سیاسه تێکی ئه بڵوقه دان و برسی بونی له سه ر ئه و به شه سه پاندوه و به رده وامه له دژیه تی کردنی کوردانی ڕۆژئاوا و په که که و هیزو لاینگیرانی په که که . وا ده بینین له م ڕۆژانه دا پارتی هێڕشێکی به ر بڵاوی به ر پاکردوه به پاڵبشتی تورکیای داگیرکه ر له دژی په که که دا، ئه م شه ڕه ی له شه ڕێکی میدیایی سارده وه نزیکی کردۆته وه له لێواری شه ڕی گه رم کردنی براکوژی.
نامه وێ له باس و خواسی بابه ته سه ره کیه که دور بکه ومه وه ، هه رچه نده ئه م هێڕشانه ی پارتی بۆ سه ر په که که ، له م سات و وه خته دا داواکاریه کی حوکومه تی ئۆردۆگانه ، بکه ره که یش پارتیه و به ڕابه رایه تی بنه ماڵه ی به رزانیش ئه و شه ڕه یانه گه یاندۆته قۆناخێکی ترسناکه وه له دژی په که دا به ر پایده که ن .
ئه وه ی لێردا گرنگه له سه ر سیاسه تی ده بڵ ستاندردی پارتی دواندنه که پارتی چلۆن له سه ره تای دروست بونی بزووتنه وه ی گۆڕانه وه ، ئه م ڕۆڵه ی له سیاسه تکردنی دو فاقه ی بینیوه .
پارتی له گه ڵ دروست بونی گۆڕاندا بو، پارتی به هه واڵی دروست بونه ی گۆڕان شاگه ش بو.به ڵام هه رگیز نه بیرو نه عه قڵی بۆ ئه وه ده چو که گۆڕان ئه و جه ماوه ره زۆره له خۆی کۆ بکاته وه و له ئاینده دا ببێته هێزێکی جه ماوه ری به ر بڵاو کاراو گه نج . پارتی له گه ڵ یه کێتیه جه لالیه کاندا له سه نگه ری دژ به گۆڕاندا ده جه نگا ، ولی زۆریش له ناخه وه پێ خۆش بو که یه کێتی که وتۆته ناو کێشه یه کی قورس وگرانی ناوخۆییه وه ، پارتی ده مێک بو چاوه ڕوانی ئه و ڕۆژه ی ده کرد که یه کێتیه کانی تێدا ببینێ . هه ر بۆیه ، یاری پارتی له نێوان دروست بون و نه بونی بزووتنه وه ی گۆڕاندا ئه وه ی ده خوازی که بنه ماڵه ی به رزانی و پارتی دوو ڕۆڵ ودوو کارکته ری جیاوازیان هه بێت له م مۆنۆدرامای دروست بونی گۆڕاندا ، له ڕۆڵی یه که میاندا بۆ هاوڕێ ستراتیژیه که یان نمایشی ئه وه بکه ن که ناڕازین له دروست بونی گۆڕان که له سه ر شانۆکه ی ، یه کێتیه هاوبه شه که یاندا که گۆڕان خه ریکی ڕۆڵ بینینه ، له پشتی که والیسیشه وه پارتی و بنه ماڵه ێ به رزانی پیلانیان خۆش ده کرد بۆ داڕشتنی په یوه ندی وهاوکاری له گه ڵ گۆڕاندا ، له ئاینده .
پارتی وا خۆی ئاماده کردبوو ئه م دروست بونه ی گۆڕان یه کێتی بچوک ئه کاته وه به ئاسانی قوتی یه کێتیه جه لالیه کان ئه دات له ئاینده دا ، پارتی خێوندنه وه و هه ڵسه نگاندنی بۆ ئاینده ی گۆڕان ئه وه بو که گۆڕان له ئاینده دا وه کو هیزێکی لاوز هیچی پێ ناکرێ له به رام به ریدا ، بۆیه له سه ره تای دروست بونی بزووتنه وه ی گۆڕانا پارتی هیچ ترسێکی نه بو له گۆڕان.
پارتیه کان پێش بینی ئه وه یان نه کرد بو که بزووتنه وه ی گۆڕان له ئاینده دا ئه بێت فاکتێکی تاڵ که به هیچ شێوه یه ک پارتی ناتوانێت له زه ت له تام وبه رامی گۆڕان ببینێت ، بڵکو بو به ئه و قوزڵقورده ی که شرینی گرێ به سته نه وتیه کانی کرد به ژه هری مار له زاری پارتیدا .
له دوای ئه و سه رکه وتنه یه ک له دوای یه کانه ی گۆڕان ، پارتی توشی شڵه ژانێکی سیاسی ده رونی بو ، که دوژمنه سه رسه خته که ی بوه ته هێزی دووهه م و هه نگاوه کانی چڕ کردۆته وه به ره وه سنوره که ی ، ئه وه بو ئه و سه رکه وتنه یه ک له دوای یه که کانه ی بزووتنه وه ی گۆڕان له هه ڵبژاردنه کانی کوردستاندا ،پارتی گه یانده ئه و باوه ڕه ی ئه گه ر گۆڕان ڕانه گرێ ئه وه ئاشبه تاڵێکی دی چاوه ڕوانێتی له ئاینده دا.
ئیدی پارتی که وته گه مه ی ناشرین و که م کردنه وه ی جه ماوه ری گۆڕان ، پارتی به خۆ نزیک کردنه وه و ڕێکخستنی کۆبوونه وه و دیدار له گه ڵ سه رانی بزووتنه وه ی گۆڕاندا گومانی خسته نێوان لاینگیران گۆڕان و نه یارانی پارتی له زۆنی سه وزدا ، شایانی باسه ئه م دوو هێزه ی سنوری سه وز هه رده م یه که هه ڵوێست بوونه له سزادانی ئه و هێزانه ی له سنوره که یاندا ویستبێتی له پارتی نزیک بێته وه و بێته هاوڕای پارتی کایه سیاسیه کاندا .
پارتی له گه مه ی پێک نه هێنان و دواخستنی حوکومه تی هه ڕێم بۆ دوای هه ڵبژاردنه کانی حوکومه تی عێراق وشاره وانیه کانی کوردستان ، گۆڵێکی گه وه ری له بزووتنه وه ی گۆڕان کرد ، که ده ر ئه نجامه کانی ده رکه وت له که م بوونه وه ی ده نگه کانی گۆڕان و زیادکردنی ده نگه کان یه کێتی له سنوری سوزدا، ئه گه ر سه رانی گۆڕان به ئاگایه کی سیاسی و مێژوییه وه خێوندنه وه یان بۆ زۆنی سه وز بکردبایه ، ئه و ده بوو باسی به شداریکردن و پێکهێنانی حوکومه تیان دوا بخستایه بۆ دوای هه ڵبژاردنه کان و خۆیان له و دیدارو کۆبوونه وا نه ، وه دور خستبایه له گه ڵ پارتیدا.
له ئێستادا گه مه ی پارتی له وزۆنه سه وزو نیلیه دا، گه مه یه ك ده گێڕێت له هاو شێوه ی گه مه ی گیسکه که ی هه یاسدایه ، نه له گه ڵ قه ڵه و بونی گۆڕاندایه و نه له گه ڵ قه ڵه و بونی یه کێتیشدا. بۆیه پارتی له سایی دژایه تی و ململانێ و ناکۆکیه کانی نێوان ئه و دو هێزه سه وزو نیلیه دا ، ته مه نی پاوه ن خوازی خۆی له قۆرخ کردنی ده سه ڵاته باڵا و وه زاره ته سیادیو گرنگه کانی هه ڕێما ، ساڵ به ساڵ ده رێژترده کات .
ئێمه وه کو ته ماشا چیه کانی ئه م شانۆگه ریه هه ستمان به ڕۆڵه کانی پارتی کردوه له و دوو کاره کته ری جیاوازه دا، بازیه کانی ده کات له نێوان یه کێتی و گۆڕاندا و ململانێ و ئاژاوه و شه ڕه کانیشی فڕه داوه ته سه ر شانۆی سه وزو نیلی . پارتی له به رده وام بونی ئه م ناکۆکی وشه ڕی سه رده ی نێوان گۆڕان ویه کێتیا ، خۆ سه پاندنون ، زاڵبونی له هه رێمدا گرنتی کردوه . تۆ بڵێ ئه م سه رکردانه ی گۆڕان و یه کێتی له ناو قوڵای ڕووداوه کاندان ، وه کو کاره کته رێکی کارا و فره ئه زمون له گه مه سیاسیه کانی پارتی چه ندان ڕۆڵی جیاوازی سه ره کیان بینیوه له و گه مانه ی پارتیدا له هه رێمی کوردستان ، هه ستیان به و ڕۆڵه زۆڵانه ی پارتی نه کرد بێت ، که ده یگێڕێت بۆ درێژکردنه وه قوڵکردنه وه ی کێشه وململانیه کانی نێوانیان !!!!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە