بە بەرچاوی ئاوارەكانەوە، تەعریبچییەكان قەرەبوو دەكرێنەوە

Sunday, 03/07/2011, 12:00

1474 بینراوە


ئەمڕۆ یەكشەممە 3/7/2011 عەرەبێكی زۆر لەو عەرەبە داگیركەرانەی كە كاتی خۆی زەویی جووتیارانی كوردیان داگیركردبوو و بەپێی گرێبەست لەلایەن رژێمی سەدامی گۆڕبەگۆڕەوە زەویی جووتیارانیان پێدرابوو و لە پرۆسەی لە گۆڕنانی بەعس لە ساڵی 2003 هەڵاتن و زەویی جووتیارانیان جێهێشت، ئێستا بەپێی مادەی (140) ئەو عەرەبە داگیركەرانە قەرەبوو دەكرێنەوە. شێخ سەلاح بەڕێوەبەری لقی كشتوكاڵی پردێ رایگەیاند كە (ئێمە وەكو لقی كشتوكاڵی پردێ زیاتر لە (700) جووتیاری لەوجۆرەمان هەیە، ئەم قەرەبووكردنەوەیە راستە لە لقەكەی ئێمە چەكی پارەكەیان پێدەدرێت، بەڵام ئێمە هیچ پەیوەندییەكمان بەو مەسەلەیەوە نییە، بەڵكو ئەوە لێژنەیەكی تایبەت لە كەركوكەوە بڕی پارەی قەرەبووكردنەوەكەیان خەمڵاندووە، تەنها ئەوەی من دەیزانم ئەوەیە كە جیاوازی لەنێوان بڕە پارەی زەوی دێم و بەراو هەیە).
جێگای ئاماژەیە ژمارەیەك كوردی خۆمانەش كە كاتی خۆی رەگەزنامەی خۆیان كردبووە عەرەب لەناو ئەو عەرەبانەدا دەبینران و لەكاتی وێنەگرتن شەرمیان دەكرد، وێنەیان بگیرێت و دەموچاوی خۆیان دەشاردەوە. هاتنی ئەم ژمارە زۆرەی عەرەبی تەعریب بۆ وەرگرتنی پارەی زەویی جووتیارانی كورد، خەڵكە ئاوارەكەی پردێ و دەوروبەری زۆر بێزارو نیگەران كردووە. چونكە ئەم قەرەبووكردنەوەیە لەكاتێكدایە كە جگە لە كەمتەرخەمی بەغدا، هەتا خودی دەسەڵاتی سیاسیی كوردستانیش لە ئاستیدا كەمتەرخەم و بێخەمن و هێشتا زۆرێك لە ئاوارەكان قەرەبووی مادەی (140)یان وەرنەگرتووەو هێشتا یەك بست زەوی بە فەرمی نەگد- كەركوكەڕێنراوەتەوە بۆ جووتیارانی كورد.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە