نامەیەکی کراوە بۆ سەرکرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان

Tuesday, 05/08/2014, 12:00

2140 بینراوە


هەڤاڵ قەرەیلان: ڕایگەیاند کە گەریلاکانی پەکەکە دژی داعش دەجەنگن و دەچنە شەنگار بۆ ئەمە هێز ئامادەکراوە کە بە ڕێگەوەن بۆ شاری شەنگاری کورد و لای برا یەزیدییە خۆشەویستەکانمان.
ئەو هەڵوێستەی پەکەکە هەڵوێستێکی هێندە مەردانە و کوردانەیە لە مێژووی شۆڕشی کوردا وێنەی زۆر کەمە، بەڵام ئەوەتانی مێدیای پارتی حاشا لەو شەهامەتە دەکات و دەڵێت تاکو ئێستا یەکینەکانی یەپەکە نەهاتۆتە ناوچەی شەنگار ئەوەتانێ بەناوی هێزی سپیلکەوە حاشا دەکەن و دەڵێن ئەوە هێزەکەی پارتییە شەردەکات نەک شەرڤانەکانی ڕۆژهەڵات.
ئێمە دەزانین ئێوە زۆر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ڕەوشەدا دەکەن کە هاتۆتە پێشەوە و ناردنی هێزی پەکەکە و گەریلا گیانبازەکان مانای گەورە و وەرچەرخانێکی گەورە لە ڕەوشەکەدا دەگێڕێت، بەڵام تکایە ئاگاداربن چونکە پارتی و بنەماڵەی مەلامستەفا ئامانیان نییە لە شکستهێنان بە هێزی کورد و ئەوان بەدرێژایی مێژوو گەر شەڕێکیان کردبێت بەرامبەر بەهێزی کوردیی کردوویانە، نەک بەرامبەر بە دوژمنانی کورد، بۆیە لەم قۆناغەدا گەرچی ئێوە زۆر بە ئاگان لەو ڕەوشەدا، بەڵام وریایی و بە ئاگابوون لەو قۆناغەدا جێگەی پێزانیینە، بنەماڵەی بارزانی هەموو کورد بکەن بە قوربانی داگیرکەر و بەرژەوەندەییەکانی خۆیان، هاتنی ئێوە بە شکستی خۆیان دەزانن، هەرچەندە کەرامەتیان نییە هەست بەوە دەکەن کەرامەتیان پێی دەڕوشێت و نرخیان لای خەڵکی کەمتر دەبێتەوە. تکایە بە وریاییەوە مامەڵە بکەن، چونکە کورد وەک میللەت ئیتر بەرگەی شکستی تر ناگرێت . بەوەش لەخشتە نەچن کە مەسعود بارزانی دەیووت ئیتر شەڕی کورد و کورد ناکرێت. ئەوەتانێ لەم شکستەدا مێدیای پارتی کەوتوونەتە ئەوەی ئەم شکست و هەڵهاتنەی هێزەکەیان بە تاکتیک و بە گەلەکۆمەکێ لە قەڵەم بدات. ئەوان پێیان وایە چۆڵکردنی شار و ناوچەکان و کوشتن و قەتڵ و عامکردنی خەڵکی سڤیل تاکتیکە، تکایەهەموو ووریایەک و خۆلادان لەشەڕی پارتی سەرفزازی زیاتر بۆ کورد دەستەبەر دەکات. ئێمە دڵنیاین کە پارتی تەگەرە دەخاتە بەر چونی هێزی گەریلا بۆ شەنگار، دیسان تکایە بەئاگایەوە لەو ڕەوشە بڕوانن . مێژووی پارتی وا ناڵێت ئێمە ئەو پێشمەرگانەین کە کاتی خۆی شەڕمان لە دژی پارتی کردووە، کە دوو ڕۆژ پێش ئەنفالی بادینان پارتی هێزی کۆکردەوە لەو هێزەکەی ئێمە بدات، کە سادق سندیان لەگەڵدابوو بۆ گەلی حەفتانین دەچووین، هەر لەو کاتەدا بەعسیەکان هێرشیان کرد هێزەکەی پارتی، ئەوان یەک تەقەیان نەکرد و رایان کرد، ئەمە لەکاتێکدا خۆیان ئامادەکردبوو بەرەنگاری ئێمە ببنەوە، کە ئێمە بۆ شەڕی ئەوان نەچووبووین.
کۆمەڵێک پێشمەرگەی پێشووی یەکێتی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە