بارزانی و شیعه‌كان هاوڕان بۆ دژایه‌تیكردنی هه‌ر رێککه‌وتنێک له‌ نێوان په‌که‌که‌ و تورکیا

Tuesday, 05.21.2013, 12:00

1183 بینراوە







پاش ئه‌وه‌ی له‌ چوارچێوه‌ی دانووساندنه‌کانی نێوان په‌که‌که‌ و حکومه‌تی تورکیا رووی دا و ئه‌و دانووساندنه‌ به‌ پرۆسه‌ی ئاشتی ناولێنراوه‌، له‌ رۆژی پێنج شەممه‌ 5نیسانی 2013 له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆنسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆماجڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه‌ پاشه‌كشه‌ی‌ یه‌كجاری‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ی‌ له‌خاكی‌ توركیادا ڕاگه‌یاند، له‌كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا هه‌ریه‌كه‌ له‌(موراد قه‌ڕه‌یلان) سه‌رۆكی‌ كۆنسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كۆماجڤاكێن كوردستان‌و (هاجه‌ر زاگرۆز) ئه‌ندامی‌ كۆنسه‌ی‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌جه‌كه‌ ئاماده‌بوون، ئاماژه‌به‌وه‌درا كه‌ له‌(8)ی‌ گوڵانی‌ ئه‌مساڵدا پاشه‌كشه‌ی‌ یه‌كجاری‌ گه‌ریلاكانی‌ په‌كه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌وه‌بوو رۆژی‌ سێ شه‌ممه‌ 8 ئایاری‌ 2013 په‌كه‌كه‌ ده‌ستیكرد به‌ پڕۆسه‌ی‌ كشانه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ له‌توركیاوه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان. به‌رواری5/14/2013ئاژانسی هه‌واڵی فورات نیوز بڵاویكرده‌وه‌ یه‌كه‌م گروپ له‌و گه‌ریلایانه‌ی له‌ توركیا كشاونه‌وه‌ وگه‌یشتنه‌ هه‌رێمی كوردستان.
به‌رواری 9/5/2013 له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ دژ به‌ هاتنی پارتی كرێكارانی كوردستانه‌ بۆ نێو خاكی عێراق. له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندوه‌ كه‌ هاتنی گروپی چه‌كداری په‌كه‌كه‌ بۆ خاكی عێراق قبوڵ ناكرێت.
به‌ بۆچوونی من به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی حكومه‌تی عێراق له‌ژێر فشاری كۆماری ئیسلامی ئێران دهركراوه‌ كه‌ دژی پرۆسه‌ی ئاشتیه‌ له‌ توركیا، چونكه‌ پێی وایه‌ ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه‌ دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئێرانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ تایبه‌تی له‌ سوریا، هه‌ربۆیه‌ له رێگای حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ به‌ناراسته‌وخۆ دژایه‌تی خۆی راگه‌یاند. هاوكات مه‌سعود بارزانی و پارتیش نیگه‌رانی پرۆسه‌ی ئاشتین له‌ نێوان حكومه‌تی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان وئۆجه‌لان، هه‌ربۆیه‌ له‌و خاڵه‌دا هاوڕا و كۆكن له‌ گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی نوری مالیكی كه‌ قورمیشكراوی كۆماری سێداره‌ی ئێرانه‌.
پارتی بۆچی نیگه‌رانه‌؟
نیگه‌رانی پارتی له‌وه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌ كه‌ ده‌زانێت پارتی كرێكارانی كوردستان كاتێك هێزه‌كانی له‌ توركیا ئه‌كشێنێته‌وه‌ بۆ قه‌ندیل هه‌روا به‌ ئاسانی دانانیشن، به‌ڵكو یه‌كه‌م/ سه‌نگه‌ره‌كانی رۆژئاوای كوردستان قایمتر ده‌كه‌ن و ناهێڵن پارتی له‌ رێگای جاش وبه‌كرێگیراوه‌كانیه‌وه‌ به‌ كه‌یفی خۆ یاری به‌ چاره‌نوسی ئه‌وپارچه‌یه‌ بكات. ئه‌وتا بارزانی په‌تی ته‌حه‌مولی بچڕاو 20-5-2013 له‌ رێگای به‌یاننامه‌یه‌كه‌وه‌ به‌ناوی (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڕه‌شه‌ له‌ لایه‌نێكی رۆژئاوای‌ كوردستان ده‌كات) بڵاوكردوته‌وه‌.

دووه‌م/ پارتی كرێكارانی كوردستان رێكخستنی خۆی به‌رفراوانتر ده‌كات له‌ ده‌ڤه‌ری بادینان، هه‌ربۆیه‌ پارتی زۆر نێگه‌رانه‌ له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ نێوان توركیا و په‌كه‌كه‌ دا. پارتی و بنه‌ماڵه‌ له‌ خه‌یاڵدانی گڵاوی خۆیاندا وابیر ده‌كه‌نه‌وه‌ ئه‌وان نوێنه‌رایه‌تی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ زۆر دژای ئۆجه‌لان و پارتی كرێكارانی كوردستانن.
پارتی كرێكارانی كوردستانیش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك و پیشاندانی كارتێكی فشار بۆسه‌ر پارتی و بنه‌ماڵه كه‌یسی کۆمه‌ڵکوژییه‌كه‌ی‌" (16/5/1997) هه‌ولێر جوڵاند كه‌ تێدا نزیكه‌ی 70 كه‌س پێکهاتبون له‌دکتۆرو هونه‌رمه‌‌ندو نوسه‌رو رۆژنامه‌وان‌و گه‌ریللای بریندارو که‌مئه‌ندام‌. ئه‌مانه‌ گروپێک بون له‌ئه‌ندامانی یه‌کێتی نه‌ته‌ویی دیموکراتی کوردستان -YNDK- تیایشیاندا هه‌بو ئه‌ندامی (PKK) بون، له‌ لایه‌ن هێزێکی ئاسایش‌و میلیشیای پارتی دیموکراتی کوردستان به‌فه‌رمانده‌یی جه‌مال مۆرتکه‌و فرانسۆ هه‌ریری، پارێزگاری ئه‌وکاتی هه‌ولێرو چه‌ند که‌سانی تر هێرشێکی بێبه‌زه‌یی‌و نامرۆڤانه‌یان کرده‌ سه‌ر باره‌گاکانی گروپه‌که‌، له‌وانه‌ باره‌گای یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی، باره‌گای رۆژنامه‌ی وڵات، باره‌گای تیپی میزۆپۆتامیای هونه‌ری‌و نه‌خۆشخانه‌ی مانگی سوری کوردستان که‌ پڕبو له‌نه‌خۆش‌و که‌م ئه‌ندام‌و په‌ککه‌وته‌".

سوود له‌م سه‌رچاوانه‌ وه‌رگیراوه‌
http://www.lvinpress.com/newdesign/Dreje.aspx?jimare=16756

http://www.awene.com/article/2013/05/16/21914
http://radionawa.com/Detail.aspx?id=10753&LinkID=1#.UZuHLEpp3Hs
http://www.radionawxo.org/kurdi/index.php/world-news/raport-w-riportaj/61795-2013-04-25-15-20-56
http://www.awene.com/article/2013/05/20/22036