دختۆر بەرهەم لە گەندەڵیدا دووەمى عێراق بوو

Friday, 29/05/2009, 12:00

3072 بینراوە


بە پێى ئەو ڕاپۆرتەى دەستەى نەزاهەى عێراقى كە بڵاو نەكراوەتەوە لە سەر ئاستى عێراق ئەم دكتۆر بەرهەمەى خۆمان لە فەسادى و گەندەڵیدا دووەمى عێراق بوو , یەكەم كەس ئەیاد علاوى بوو , دووەمیش بەرهەم ساڵح بوو ,كەچى وا بەتەمایە لێرەش بیكەن بە سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستان , تاڵەبانى و بارزانى ئەمە باش ئەزانن بەڵام چونكە دەسەڵاتەكە دەسەڵاتێكى تا بینە قاقا گەندەڵ و ناعەدالەتە بۆیە قبوڵیانە و كردویانە بە سەرۆكى لیستى كوردستانى , خۆ پێش دەستەى نەزاهەش ئێمە باش ئەمان زانى ئەم پیاوە گەندەڵێكى خراپە , بەڵام خۆشە ئەم زانیاریە لاى ئەوانەوە بڵاو بێتەوە , چونكە ئەوان بە پێى زانیاریەكانیان سەدان بەڵگەى ڕاستیان هەیە لە تێوەگلانى دكتۆر بەرهەم بە گەندەڵى , لە لیستى كوردستانیدا یەكەمە , لە لیستى گەندەڵیدا دووەمە , ئەگەر ئەم پیاوە پاك بوایە و هیچى لەسەر نەبوایە ئەوا نە تاڵەبانى و نە بارزانى قبوڵیان نەبوو بیكەنە كەسى یەكەمى لیستى كوردستانى , ئەوە مواسەفاتى ئەو لیستەیە ئەگەر كەسێك دز نەبیت , گەندەڵ نەبیت , ڕابوردو خراپ نەبوبێت كەس نابێت بە هیچ لاى لیستى كوردستانى , ئەو ڕاپۆرتەى دەستەى نەزاهەى عێراق تائێستا بڵاو نەبۆتەوە , بەڵام بڵاو ئەبێتەوە ئەو كاتە ئەوەى دەنگى داوە بەم پیاوە و لیستەكەى باش ئەوە دەزانێ چۆن خۆى خەڵەتاندوە و دەنگى داوە بە كەسێك دكتۆراى هێناوە لە گەندەڵیدا لە سەر ئاستى عێراق , بەڵام لە كوردستان لەوانەیە دووەم نەبێت چونكە لەو لە پێشتر هەیە , بۆ ئەوەى لە كوردستانیش ئەم دختۆرە نەبێتە یەكەم و دووەم دەنگ مەدەن بە لیستێك و كەسێك كە لە فەسادو گەندەڵیدا دووەمى عێراق بوبێت , دەنگ مەدە بەوانەى جارێكى تر لەم ووڵاتەدا گەندەڵیت بۆ زیندوو بكەنەوە , دەنگ دان بەوانە خۆ خه‌ڵاتاندنه‌..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە