KURDISTANPOST
کانهبی
من مهسعودم
Monday, 03/08/2009, 12:00
2097
بینراوە
من مهسعودم سەرۆك خێڵم
كورسى بۆ كەس جێناهێڵم
میراتى باوكمە جێماوە
شەرەفمان لە سەر داناوە
بیستومە كە لەو لاو ئەملا
هەندێ ناحەز و بەرەڵا
توانج و پلارم تێ ئەگرن
گوایا ڕەخنە لە من ئەگرن
كەى من لە ڕەخنە ترساوم
كێیە چاو ببڕێتە چاوم
هەرچى ئەیڵێن گرنگ نییە
باكم لە قسەى هیچ كەس نییە
ئەكەم ئەدەم ئەدزم ئەخۆم
ماڵى میللەت ئەبەم بۆ خۆم
من كوڕى مەلا مستەفام
هەر بە خانەوادە ڕیسوام
دزم جەردەم كەوا سوورم
من جاشێكى بێ سنورم
دۆستى شێخ زاناى رەحمەتیم
هاوڕێى دەست گەمە و بێتاقەتیم
چەند هونەرى جوانى لا بوو
زانایەكى زۆر زانا بوو
هەزار رەحمەت بێ لە گۆڕى
زوو زوو جەوى پێم ئەگۆڕى
هەر چەندە عەقڵ نەزۆكم
تا چوار ساڵى تر سەرۆكم
کانهبی
© 2019- Kurdistanpost