ئەوە هەرگیز وتەى نەرمین نییە, بەر لە گوللەبارانكردنى!! وەلامیك بۆ نازە كوردە

Sunday, 26/07/2009, 12:00

2760 بینراوە


نازە خان بەداخو ئەسەفیكى زۆرەوە كە جەنابت هەستاویت بە بلاوكردنەوەى هەوالیكى نادروست و ناراست بە ناوى مردویەكەوە, كە 18 سالە لە ژیر گلدایەو وابزانم دەمیك سالە تەنانەت لاى خواش حەشرو نەشرى كۆتایى پیهاتوە.. بەلام تۆ ئەمرۆكە دواى 18 سالو 4 مانگو 15 رۆژ تیپەریوە بەسەر كوشتنى ئەو ئافرەتەداو وە 22 سالیش تیپەریوە بەسەر ئەو تاوانكارییەى كە لە ژیر فشارو هیزى مستەفا چاورەشەوە لە بەرى مەرگە ئەنجامى دابوو. كە راستیى چیرۆكە تاوانكارییەكە تەواو بە شییوەیەكى ترەو تاكە خال كە هاوبەشە لەگەل حەقیقەتدا ئەوەیە كە مستەفا چاورەش تاوانبارى سەرەكى ئەو كارەساتەیە نەك نەرمین. بەلام تۆ لیرەدا چیرۆكەكەت بە ئاراستەیەكى تردا بردوە كە دورە لە راستییەوە.
بەر لەوەى هەر وەلامیكت بدەمەوە دەمەویت بە تۆشو خوینەرانى بەریزیش رابگەیەنم كە ئەو نەرمینەى تۆ ناوت بردوە, پورى منە. تۆ سەربەخۆ هاتویت لە جیاتى ئەو, مافت بە خۆتداوە بە ناوى مردویەكەوە قسەو چیرۆكى هەلبەستراو بلاوبكەیتەوەو بە بى لەبەرچاوگرتنى ریزو حورمەتى بنەمالەكەی و ریزگرتن لە هەستى منالەكانى كە ئەمرۆكە بونەتە دایكو باوكى نەوەیەكى نوى. بۆ ئەوان و بنەمالەكەشیان زۆر سەخت بو تا دواى ئەو كارەساتە قورسو دلتەزینە , بگەرینەوە نیوباوەشى كۆمەلگاو جاریكى تر كەسیتىو بونى خۆیان لە نیو كۆمەلگادا پیشان بدەنەوە, ئەوە كاریكى زۆر قورس بو تاوەكو ئیمەى بنەمالەى نەرمین توانیمان ئەو قۆناغە بە سەختى تیبپەرینین , سەربارى گرتنە ئەستۆى پەروەردە كردنى 2 منالى بى دایكو باوك,ئەمەش دیسانەوە كاریكى ئاسان نەبو. بۆیە زۆر سەختە ئەمرۆ تۆیەك بە ناوى نازە كوردەوە دییتو ئەم بارە ئارامەى دەرونیى ئیمەشو منالەكانیشى تیكدەدەیتەوەو بە چەقۆیەكەوە قەتماغەى برینى 22 سالەى ئیمە جاریكى تر بە بى هیچ هۆیەك بریندارئەكەیتو و ئەیكولینیتەوە. ئەوە بۆ ئیمە زۆر سەختە لەم رۆژە میژوییەى كە زۆربەى زۆرى خەلكى كوردستان سەرقالى پرۆسەى هەلبژاردنو دەنگدانن و ئەمرۆ هیندەى هەوالو زانیارى دەربارەى پرۆسەى هەلبژاردنەكەو ساختەكاریەكانو چۆنیەتى بەریوەچونى پرۆسەكە گرنگییەكى سیاسى و میژویىو سەنگیكى تایبەتى خۆى هەبو, هیندە مەوزوعى نەرمینو وتەى نەرمین هیچ بۆنەو بیانویەكى باسكردنو بلاوكردنەوەى لە پشتەوە نەبو, كە جەنایت هەستاویت یاخود راستتر بلیم جەنابى كوردستان پۆست هەستاوە بە بلاوكردنەوەى ئەو بابەتە.
بە داخو ئەسەفیكى زۆرەوە كە بەوەشەوە نەوەستاویت كە لە خۆتەوە چیرۆكەكەت بە ئاراستەیەكى تردا بردوە, بەلكو هەستاویت بە ناوهینانى كورەكەشى . بەراستى جیكەى داخە !! باشە دادە نازە یان كاكە نازە , تۆ هەر كامیانیت گرنگ نییە, باشە تۆ لە كاتى نوسینى ئەو دیرانەتدا بۆچى بۆ 5 خولەك خۆت لە برى ئەو كورەی دانەناو بیریكى مرۆڤانەو ئەخلاقییانەت لەو كورە نەكردەوە. لە كاتیكا ئەو كورە هیچ تاوانیكى نەكردوەو بیئاگا لە هەمو شتیك . چونكە ئەوكات ئەو تەمەنى تەنها 3 سالان بوە كە ئەو كارەساتە رودەداتو ئیستاكەش گەنجیكەو بەوپەرى حەماسەتو خۆشەویستى باوەشى بەروى ژییاندا كردۆتەوەو, ژیانى هاوسەرى پیكەوەناوەو ژیانیكى ئارام لەگەل داپیرەیەكى 10 جار جەرگ سوتاوو خیزانە خنجیلانەكەیدا ژیان لە كونە گورگیكدا بەسەردەبات. ئیتر نازانم تۆ چ گایەكت لەو گبرەیەدابو هاتیتو فایلى تۆز لینیشتوى چەند سالەى میژوت هەلداوەتەوەو زۆر بە نائاگایى بابەتیكت وروژاندوە كە بە حسابى خۆت ویستوتە پاساو بۆ نەرمین بینیتەوە , كە بە مستەفا هەلخەلەتاوە , بەلام ئەوەت لەبەرچاو نەگرتوە كە تۆ لەولاوە تۆمەتى شەرەفو داوین پیسىو خیانەتى زەوجى دەخەیتە پال نەرمین, كە ئەمە دیسانەوە باسیكى قیزەونترو ناشیرینترەو دەیدەیتە پال مردویەك,كە بەم كردارەت جاریكى تر هەر تاكیكى بنەمالەكەمان ئەخەیتەوە بەر تانەو تەشەرو پرسیارەوەو لەسەریكى تریشەوە بۆهەریەك لەو منالانەى كە لە دواى خۆى بەجییهیشتونو تۆش بەم قسە بى بنەمایەت , هەزاران كیشەى دەرونى و خیزانى بۆ ئەو 2 تولفەى كە زۆرى ویست تا دواى ژیانیكى سەختى هەتیوى و كوللە مەرگى هەریەكەیان توانییان خیزانیكى خنجیلانە پیكە وە نین. ئستا تۆ دییتو بەم قسانە كیشەو ئاژاوە بۆ منالەكانى دەنییتەوە! سەرییان لیدەوەشینیت. كە لە واقیعدا ئەوان تەنها تاوانیان ئەوەیە كە لە مندالدانى ئەو ئافرەتەوە هاتونەتە دونیاوە. لە كاتیكا دایكیان بیئاگایانەو لە ریى بەكارهینانى هیزو فشار بۆهینانەوە ئەو كارەى ئەنجامدا, بەلام ئیمەش و منالەكانیشى باجى هەمو تەمەنى جوانیمان داوە بە هۆى ئەم كارەساتەوە, چەندان كور و كچى تایەفەكە زۆر بە درەنگەوە توانیان زەواج بكەن, هەر بە هۆیەوە بوو, بۆ ماوەیەكى زۆر دورو دریژ گەنجانى تایەفەكە هەمو جۆرە ئاهەنگو بۆنەو خۆشیى و چالاكیەكمان لى حەرام بوبو بە كورو كچەوە. لە بوارى دەرونییەوە , زۆر زۆر خراپ بوین. كچەكان ئەو تۆزە ئازادییە كەمەى كە لە سروشتى كۆمەلگاكەماندا هەبو , ئەوەشیان لى زەوتكرا. بەهەرحال وردو درشتمان پریشكى باج و سزاو كۆمەلگەى دواكەوتوو ئەشكەنجەى نەرمینمان بەركەوت, كەوتنەوە سەرپیشمان كاریكى ئیجگار سەخت بوو.
هەرچەندە هەر تاكیكى بنەمالەكەمان زۆر زۆر بە داخ بوو بۆ هەمو كەسوكارى ئەو شەهیدانەى لەو كارەساتەدا تیاچون جگە لە دایكى مستەفا چاورەش, ئەویش چونكە ئەو ناپیاوە خۆى ئەنجامدەرو جیبەجیكەرى ئەو كارەساتە خویناویە بو بەلام تەنها ئەو دەستەى ژەهرەكەى پیكرایە ناو ماستاوەكە, دەستى خۆى نەبو ئەگبنا پاداشتەكەش كە بە سەدان هەزار دۆلار بو, تەنها كەوتە گیرفانى ئەو نابەریزەو عەلى لوت ماسى یەوە. لەویدا نەرمین تەنها ناوزرانەكەى بۆ مایەوە و سەربارى ئەوەش تایەفەیەكى دوچارى هەزاران هەزار پرسیارو تانەو تەشەر كردەوە, تەنانەت چەندین كەس لە ئەندامانى ئەو خیزانە, بە ئا هو هەناسەى قولو پر حەسرەتى ئەو كارەساتەوە سەریان نایەوەو چونە ژیر گل.
ئەو كارەساتە هیندەى پەیوەندى بە ناپاكىو خائینى مستەفا چاورەشەوە بو كە لەو سەردەمەدا دەستى ناپاكى لەگەل رژیمى بەغداد تیكەلكردبو, هیندە پەیوەندى بە نەرمینەوە نەبو, بەلكو نەرمین تیوەگلینرا. مستەفا نەرمینى كرد بەو مقاشەى پشكۆى ئاگرەكەى پیهەلگرت, تەنها لەبەر ئەوەى نەرمین كچى بنەمالەیەكى هەژارو بى كیشەو سەلیم بوو ژنیكى ئیجگار ساویلكەو نەفام بو, قسمەتو نسیبى هاوسەریش تیكەل بە سیاسەتى كردبو. راستە لەو سەردەمەدا وەك دەگیرنەوە زۆربەى كورانو گەنجانى بنەمالەكەمان زۆر بە پاكىو بیگەردى لە ریكخستنەكانى كۆمەلە چالاكىو كاریان ئەنجامداوە, بەلام هەرگیز نەرمین تیكەل بەو كارانە نەبوە بەر لە ناسینى جەبارى هاوسەرى.
من هەمو كات بۆ هەمو شەهیدانى سەربەرزى ریگەى رزگارى كوردستان بە پەرۆشم, بەوانەشەوە كە لە شەرى ناوخۆو براكوژیدا بە ناهەق خوینیان رژا, كە هەندیكیان بە دەستو فیشەكى براكانیان و لە ژیر فەرمانى كاكەو مامەدا تیاچون, ئەوەتا ئیستاكە هەندیك لە خیزان و كەسوكارى ئەوانەن كە پارەو زووى و خانو, بەرچاوى گرتون و تەنانەت خوینى بە فیرۆچوى كورەكانیشیان بیرچۆتەوە. لە راستیدا خیانەت لە هەمو كاتو سەردەمیكدا هەر خیانەتەو سزاكەشى هەروا ئاسان نییە. من نامەویت هیچ پاساویك بۆ ئەو كردارەى پورم بهینمەوە, هەروەك چۆن كوفریش نییە گەر بیتو گریمانەیەك بۆ شەهیدبونى ئەو شەهیدانەى كارەساتەكەى بەرى مەرگە, لە حالەتى شەهیدبونیان لە شەرى ناوخۆدا دابنیین, من لە ئیوە ئەپرسم, كیتان ئەهینا لە برى خوینى ئەوان ئەتانكوشتەوە؟؟ باسى تاوانى خۆفرۆشى و سیخوریى كام لە مامەو كاكەتان ئەكرد, لە شەرى ناوخۆدا؟ ئیستاكە گونى كامیانتان ئەگرت و بلین وەرە تۆ كورەكەى ئیمەت لە پیناوى كورسى خۆتو پارەو سەروەتى براییم خەلیل بە دەستى براكەى بەكوشتدا؟ كام لە كەسوكارى شەهیدەكان جورئەتیان كردو ویرایان ئەم كارە بكەن؟ ئەم پرسیارانەو هەزاران پرسیارى دى , دەمیك سالە لە ناخى مندا پەنگ دەخواتەوە.
ئیمە 18 سال لەمەوبەر وەك بنەمالە , ملكەچ بوین لە بەرامبەر هەر سزایەك كە سەركردایەتى یەكیتى یاخود بنەمالەى شەهیدەكان دەرهەق بە پورم ئەنجامیان دا, هەرچەندە لیبوردنى گشتى كە تالەبانى دەریكرد, لەو سەردەمەشدا گشت خراپەكارانو تاوانبارانى گرتەوە تەنهاو تەنها پورى منى نەگرتەوە, هۆكارەكەشى ئەوەبو ئیمە هیچ پشتو پەنایەكمان نەبو , سوپاس بۆ خوا هیچ كام لەم سەركردەو مەسئولە دزو جەردەو ناپاكانەى ناو حیزبو دەسەلاتى ئەمرۆ خزموكەسوكارمان نەبو. راستە نەرمین تاوانى كردبو , ئەو نەگبەتە ئەوەتا بە سزاى رەواى خۆیشى گەیشتوەو شەیتانیش دەستى لیهەلگرتوە ,بەلام دوانى وەكو نازەو مستەفا وازناهینن و چەندین جار م. چاوزەق وەكو سەروەریى بۆ خودى خۆى لە میژوى خەباتدا, لە هەمو چاوپیكەوتنەكانیدا باسى دەكات, كە گوایە ئەمیش لە ماستاوەكەى خواردۆتەوە, باشە هەمو ئەوانەى كە هیندە ئازان لە ناوهینانو باسكردنى نەرمین, بۆچى بە دریژایى ئەو میژوە كەسیك نەهات بپرسیت, ئەوە چ موعجیزەیەك بو مستەفا بە قودرەتى قادر نەمردو مایەوە, بەلام ئەوانى تر كە لە ماستاوەكەیان خواردەوە هەمویان تیاچون!! ئەوەش بزانن كە تیاچونى دایكیشى, گەورەترین پاساو بو بۆ ئەوەى گومانەكان لە خۆى دورخاتەوە. بەلام كەسیك لە خراپەكارى بیت دایكو كەسوكار ناخوینیتەوە, هەروەك چۆن لەشەرى براكوژیدا, براكان بە فەرمانى سەركردەى حیزبەكانیان لە براكانیان كەوتبونە سەنگەرەوەو دەستییان سور بو بە خوینى یەكتر.
ئیوەى خوینەر رەنگە بۆتان ئاسان نەبیت باوەر بەمانە بكەن, ئەو كات بنەمالەكەم پیى نەنگى بو تەنانەت پرسەش بۆ نەرمین دابنیت. بەلام لەوانەیە من تاكە ئافرەتیكى بنەمالەكەمان بم كە زۆر بۆ نەرمین بەداخ بوم كە كوژرا, تەنانەت لە ترسى باوكم,هەرچەندە ئەوكات تەمەنم 14سال بو بەلام تەنها لە توالیتەكەدا ئەمتوانى بۆى بگریم وفرمیسكەكانمى بۆ هەلریژم. بۆیەش لەو كاتەوە من بە دواى كۆكردنەوەى زانیارى و دەستكەوتنى بەلگەو راستییىەكاندا ویلم.
ئەوكات ئیمە بەو هەمو ناپاكىو خائینییەى ناو حیزبو شۆرشمان نەزانیبو راستییەكەى ئەم بەلگەو حەقیقەتانەشم لە دواى پرۆسەى ئازادى عیراق و بلاوبونەوەى فایلى بەرپرسە میژوو پیسو داوین پییسو فایلدارەكانەوە, بەردەست كەوت, لە دواى ئەوەى كە مستەفا چاورەش لە ریى ئاشكرابونى فایلەكەیەوە بو بە پەندى زەمانە. ئەوەبو پاساوى بۆ ناپاكى خۆى دەهینایەوەو لەو كاتەدا نامەیەكى كراوەى زۆر بە راشكاوانە لە رۆژنامەى هاولاتیدا بلاوكردەوەو دەیویست ئەستۆ پاكى خۆى لەبەرامبەر ئەو ناپاكییەیدا دەربخات و پاساو بۆ ناپیاوى خۆى بینیتەوە, نازانم بە چ چاوورویەكەوە, توانى ئەوە بكات. بنەمالەكەى من ئیستاشى لەسەر بیت بەو داخى ئەو كارەساتەوە دەنالینین كەرویدا, هەرچەندە, تیوە گلاو بە سزاى خۆیشى گەیشت, بەلام هەرچى مستەفایە ((روى پیستى هیندە قاییمە تا قییامەت نادرى)), ئەوەتا لە ناو هەمان حیزبا, دەسەلاتیشى درایەوەو لیخۆشبونیشى بۆ دەرچو, كورە نەك هەر ئەو , ئەوەتا سەروك كۆمارى عیراق, فرۆكەوانەكەى كیمیابارانەكەى هەلەبجەى ئازاد كرد, ئیتر كە حیزبیك ئەوە سەركردەكەى بیت, ئیتر بۆ ناحەقى نەرمینیكى منالى نەفامى هەلخەلەتاوى تیوەگلاو, كە بە هەمو تەمەنى نەیزانیوە سیاسەت چییەو بۆچى دەبیت, تەنانەت خوینەوارییەكەشى بە حونجە بوو. ئەوە هەر باسدەكرى و باسدەكریتەوەو نابریتەوە. گەر لەو كاتەوە ریژەو ئامارى تاوانو تاوانكاران لە نیو حیزبو دەسەلاتدا وەرگرین هەر لە دزیى و سیخوریىو خۆفرۆشى بۆ پارەو سەروەت و دەسەلات, گەندەلى و پیاو كوشتنو دەستدریژیى سیكسى بۆ سەر منالان و ژنان وپاشان كوشتنیان و جەردەیى و دەستیبەسەركردنى رۆلەى میللەتەوە, ئەوە هەر لە ئەژماركردن نایەت, ئیتر بۆ لە قەبرەكەشا واز لە پورى من ناهینن؟ ئاخر بۆ؟ كاكە گیان پورم شەیتان دەستى لىهەلگرتوە, یان ئیوە لە شەیتان شەیتانترن و ناتانەویت واز لە هەلدانەوەى ئەم فایلە بینن؟ راستییەكى تر هەیە نازە خان بۆ تۆش و بۆ خوینەرانیش, ئەویش ئەوەیە كە نەرمین یەكسەر ئەو رۆژە نەكوژرا كە لە مالەوە بردیان, براكەى بیستونى مەلا عومەرو پیاویكى قژ لولى قژ گڤن بردیان, ئەوان وتیان وەرە ملازم عومەر ئەیەویت چەند قسەیەك هەیە لەگەلتا بیكات وئیتر ئەتهینینەوە (بەلام درۆیان كرد). ئەوان ئەیبەن پیش هەمو شتیك بە كامیراى ڤیدیۆ, دوو جۆرى جیاواز ئیعترافى پیئەكەن بە زەبرى دەمانچە, یەكیك لەو ئیعترافانە حەقیقەتەكەیە, وەك ئەوەى هەبوە. ئەویتریشیان سیناریۆیەكە كە بە زەبرى دەمانچە پیى وتراوە كە بۆ ڤیدیۆكە وا بلیت وەك ئەوەى ئەوان دەیانەویت, كە دواتر ئەو مەسئولە نا مەسئولانە لە نیوان خۆیاندا بازرگانى بە شریتەكەوە ئەكەن و كوتلەو كوتلەكارى ناو خۆیانى پى ئەپۆشن , چونكە هەمویان سرو تریان لاى یەكتر بوە. ئنجا دورنیە ئەوەى نازە نوسیویتى ئەو شریتەیان بیت كە بە زەبرى دەمانچە و بە زۆر پیى وتراوە. تەنانەت یەكیك لەو كەسانە پیى وتبو نەرمین ئەگەر ئەم قسانە بكەیت لیتخۆشئەبین.!!! هەر دوا بە دواى ئەوەو لە ئیوارەیەكى درەنگدا رۆژى 9.3.1991 نەرمین ئەبریتە شەستییەكەو شایەتحالیك كە شوانیكە بەریكەوت ئاگاى لى ئەبیت, كە دایئەبەزینن و ئەلین برۆ تۆ ئازادیت, ئەویش لەو كاتەى كە ئاور ئەیاتەوەو دیارە ویستویتى بلیت بە راستتانە برۆم, یەكسەر دەستریژى لى ئەكەنو فیشەكەكان دەنریت بەسەر سنگو قۆل و دەستییەوە. رۆژیك دواى ئەوە شارەوانى لاشەكەى ئەخاتە نایلۆنەوەو لە دامینى گردیكا هەلى ئەداتە چالیكەوەو گلەكەشى ئەیاتەوە بەسەرا. بەلام دواى چەند رۆژیك نەنكم بە یارمەتى كارمەندیكى شارەوانى, دوو منالەكەش لەگەل خۆى ئەبات بە چەند مەتارەیەك ئاوەوە. جوانەمەرگ لە چالەكەدا دەرئەهیننەوەو هەر لەوى نەنكم بە مەتارە ئاوەكان كەمیك ئەیشوات و دەستنویژى بۆ هەلئەگریتو كفنى بەبەرا ئەكاتو منالەكانیش كە كورەكەى ئەو كات 6 سالان بو ماچى مالئاوایى لى ئەكەنو لە گۆریكى شییاوتردا وەكو نەریتى ئیسلام ئەینیژن.
هیچ مرۆڤیك بە تاوانبارى و پیاوكوژیى لەدایك نابیت, وەك چۆن هەمو كات یاساش سزاى ئیعدام نادات بەسەر تاوانباراندا. نەرمین دەكرا لە هەمو حالەتیكدا بە سزاى خۆى بگەیشتایە, بەلام ئەگەر كەمیك سەبرو ئارامى كەسوكارى شەهیدەكان هەبوایە هەرچەندە گومانم هەیە ئەوانیش بوبن. لە سایەى یاساوە , رونتر مەسەلەكە دەخرایە روو, بەو پییەش ئەمرۆكە هیچ كەس نەیدەتوانى نانو پیازى پیوە بخوات و هەركەسەى بە هەوەسى خۆى رەقەم بادات. هەرچەندە هەرگیز راستییەكان ون نابن, من دوا بە دواى نامە كراوەكەى مستەفا چاوزەقیش بە وردو درشتى نوسینیكم نارد بۆ رۆژنامەى هاولاتى كە ئەو كات بەریزانى ئیستاى رۆژنامەى ئاوینە لەوى كاریان ئەكرد, بەلام بە داخەوە رازینەبون بلاوى بكەنەوە, هەرچەندە مستەفا خۆى داواى لە هەمو خەلكیك كردبو هەرچییان هەیە لەسەرى بینوسن, بەلام سەرنوسەرى ئەوساى هاولاتى وتى, نوسینەكەت زۆر توندە, ئیمە ناتوانین بلاوى كەینەوە. هەرچەندە ئەوان لەو سەردەمەشدا شتى زۆر لەوە توندتریان بلاوكردبۆوە, بەلام ئیستاش تینەگەیشتم بۆ بلاویان نەكردەوە.!
دوایین وتەشم ئەوەیە كە نەرمین لە كۆرپەییەوە تا ئەو رۆژەى كوژراش , ناوى خۆى و منالەكانى, هەمان ناو بوەو رۆژیك لە رۆژان نە شوینى خۆى و نەناوى خۆیانى نەگۆریوە, جیگەى نیشتەجى بونیشى هەر هەمان جیگەو مەنزلگە بوو كە سالانیكى زۆر بو مالى باوكى بو, بە دریژایى ئەو چەند سالەش تا ئەو كاتەى بردییان بۆ كوشتنیش لەگەل دایكیكى پیرو منالەكانیدا ژیانى بەسەر دەبرد, لە خانویەكى سادەو ساكار كە میراتى باپیرم بو لە 1977 ەوە بۆى جیهیشتوین. ئەگەر نەرمین خودى خۆى پەیوەندى راستەوخۆى بە رژیمەوە هەبوایە, هەلبەتە دواى ئەوەى گەرایەوە ناوشار, ڤیللایەكو سەیارەیەكى وەك پاداشت وەردەگرتو لە دواى كوژرانى خۆیشى, بۆ منالەكانى جیدەهیشت, ئیتر پیویستیشى نەدەكرد ئەوان بەو كوللە مەرگى و بە بیوەژنانەى نەنكم و هاوكارى و كۆمەك و یارمەتى ماددى و مەعنەوى خزم و خوى, پەروەردەو گەورە بكرینو بۆ هەمو تەمەنیشیان باجى تاوانیكى بە زۆر سەپینراو بەسەر دایكیاندا, بدەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە