ڕوونكردنەوەیەكى تر بۆ سایتى جیهان سات،

Friday, 06.12.2009, 12:00

1226 بینراوە


بەبێ سڵاو،
ئەگەر جام پڕبوو لێى دەڕژێت،
بەڕێزان:
من داواتان لێدەكەم ئەم ڕێچكەیەى خۆتان بگۆڕن و كەمێك بەدواداچوون بكەن، بۆ ئەو بابەتانەى بۆتان ڕەوانە دەكرێن و بڵاویان دەكەنەوە. چونكە ئەوە چەندین جارە بابەتى چەواشەكارى. و دوور لەڕاستى لەسەر من لەسایتى ئێوە بڵاودەكرێنەوە، لەكاتێكدا ئەم نوسینانە بۆ چەندین سایتى تر نێردراوە. سانسۆركراوە و بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام بەداخەوە ئێوە بێ هەست كردن بەلێپرسراوێتى ئەم بابەتانە بڵاودەكەنەوە، چونكە ئەم نوسینانە جگەلەوەى دوورن لەڕاستیەوە، تەنیا مەبەستیان تەشهیركردن و ناوزڕاندنى منە، ئەگینا من لێرەوە ڕاشكاوانە دەڵێم بەدرێژایى تەمەنم كارێكم نەكردووە، پێچەوانەوەى ڕەوشتم بووبێت، لێرەوە داواكاریەكى برایانە.. لەستافى جیهان سات دەكەم سانسۆربخەنە سەر ئەم جۆرە نوسینانە، چونكە بڵاوكردنەوەى ئەم جۆرە نوسینانە هەوڵێكە بۆ زیان گەیاندن. بەكەسایەتى من لەكەداركردنم،
لەگەڵ ئەوپەڕى ڕێزمدا،
چاوەڕوانى وەڵامى ئەرێنى بەڕێزتانم،
ئەگینا ناچاردەبم ڕێگەچارەى تر بگرمە بەر،