بێدەنگ نابین: خۆپیشاندان لە شاری مالمۆی سوید دژی ماڵی مەلا مستەفا


دڵێكى فرە دولبەر

Friday, 01.14.2011, 12:00

490 بینراوە


تائێستا بەشداربووانى كارە قێزەون و ئابڕوو بەرییەكەى شارۆچكەى سەروچاوە سزا نەدراون كەئەكتەرەكانیان پەروەردەكراوى كادیرێكى دێرینى سەربەیەكێتى نیشتیمانى كوردستانن بەناوى (لوقمان احمد عزیز) لێپرسراوى كۆمیتەى سەروچاوە. ئەو ڕووداوە كەدەمانگێڕێتەوە بۆ سەردەمى قەومى نێربازى چونكە ئەوەى لەم ڕووداوە كرا و پێشتر و لەساڵى ڕابردوو لەسایتى كوردستان پۆست لەكاتى خۆیدا دەقى ئەم ڕووداوە بۆ ڕاى گشتى و خوێنەران بڵاوكرایەوە.
لێرەدا بەشێك لە ڕوداوەكە بیر خوێنەران دێنینەوە كەلەسەر ڕەزامەندى لێپرسراوى كۆمیتەى سەروچاوەى (ی.ن.ك)، (لوقمان احمد) وەبەكارهێنانى ئۆتۆمبێلى كۆمیتە لەلایەن دوو لە پاسەوانەكانى كەلەهەمان كاتدا یەكێكیان برازاى خۆیەتى بەناوى(دیدار عوسمان) هەڵساون بەناچار كردنى دوو گەنج وێراى ئیهانە كردن و سوكایەتى پێكردن بە گوشارێكى زۆردا ناچاریان كردوون كە سێكس لەگەڵ یەكتردا بكەن و دواتریش جل و بەرگەكانیان لێدادەكەنن و بە كامیراى مۆبایل وێنەیان دەگرن و خراپ بەكارهێنانى دەستەڵاتیش لەلایەن لێپرسراوى كۆمیتەوە ئاسایشى سەروچاوەش بەشدارى ئەم كارە قێزە وون و ئابڕوبەریە دەكرێن بەوەى مفەوەزەكانى خزمى لەئاسایشى سەروچاوە بەئۆتۆمبیلى ئاسایش بەشدارى ئەم كارە دەكەن بەڵام دواتر بەهۆى ئەوەى لەو شوێنەى لەڕانیە پێى دەگوترێت دادگا بەڵام یاسا وەك لاستیك دەكشێت ئەم تاوانبارانە دواى چەند ڕۆژێك مانەوەیان لەزیندان بەبێ ئەوەى هیچ ئیجرائاتێكیان لەگەڵدا بكرێت ئازادیان كردن سەیر لەوەدایە كەزۆرجار گوێبیسستى قسە و باق و بریقەكانى یەكێتى دەبین بەوەى كەگوایە سیستەمى سزا و پاداشت پەیڕەو دەكەن و كەسى شیاو لەشوێنى شیاو دادەنێنن، بەڵام مانەوە و جارجارەش تڕۆكردنى ئەو كادیرەى یەكێتى جگە لەكارێكى گاڵتەجاڕى شتێكى تر نیە لەلایەن یەكێتى و بەتایبەتى و خودى كاربەدەستانى مەڵبەندى ڕاپەڕین ئێوارەیەك بەسوتفە سەیرى یەكێك لەكەناڵەكانى یەكێتیم دەكرد قسەیەكى زۆر گاڵتەجاڕیم بەرگوێ كەوت بەوەى كەگوایە دەبێت كادیرانى یەكێتى پابەندى ڕێنومایى دوایەمین كۆنگرەى یەكێتى بن. تۆ بڵێى كۆنگرەی یەكێتى پەرە بەزیادكردنى ئەم كادیرانە بدات یاخود ئەم كادیرانە سزابدات؟! دواجار دەبێت ئەوە بڵێیم ئەگەر یەكێتى ئەم كادیرانەو نمونەى وەكو ئەمانە سزانەدات دواى ماوەیەكى كورت دەبێت ناوەكەى خۆى بگۆڕێت و لەجیاتى ئەوەى بڵێت یەكێتى نیشتیمانى كوردستان دەبێت ببێژێت پارتى نیشتیمانى كوردستان خوێنەرانى بەڕێز درێژەى ئەم بابەتە لەڕۆژانى داهاتوو بڵاودەكەمەوە.
(ئەم بابەتە لەلایەن ئەندامێكى كۆمیتەى سەروچاوە نوسراوە)


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر