لە بەرێوەبەرێتى هونەریى شانۆى لقى سلێمانى گەورەترین دزى كراوە

Saturday, 05/09/2009, 12:00

2526 بینراوە


بەرێوەبەرێتى هونەرى شانۆ كە سەر بە وەزارەتى رۆشنبیریە و لە شارەكانى كوردستاندا بەگشتى هەیە و سەر بە بەرێوەبەرایەتى رۆشنبیرى ئەو شارەیە. ئەم بەرێوەبەرێتییە توانیویەتى زۆربەى هونەرمەندانى شانۆ كۆبكاتەوە و تارادەیەكى باش توانیویەتى كار بۆ شانۆ كاران بكات. ئەوەش ئەمە نەبێت كە دەستى حزب نەگاتە ناویان و رەگى دزى و گەندەڵى تیا بڵاونەكاتەوە. یەكێك لە بەرێوەبەرێتییەكان (بەرێوەبەرێتى هونەرى شانۆ)ى سلێمانیە، كە پەتاى گەندەڵى گرتیەوە. . پاش ئاشكرابوونى دزیەكى زۆر لەو بەرێوەبەریەتیە. (18) هونەرمەندى ئەو بەرێوەبەرێتیە یاداشتێكیان بۆ بەرێوەبەرایەتى رۆشنبیرى سلێمانى بەرزكردەوە، كە تیایدا گشت دزى وگەندەڵیەكانى بەرێوەبەرەكەیان بەناوى (ه. ر)یان بە دیكۆمێنت دایە كاك (عباس عبدالرزاق) و ئەویش گەیشتە قەناعەتى تەواو سەبارەت بەدزییەكانى. فەرمان بەران چاوەروان بوون (ه. ر) دەربكرێت، بەڵام بەواستەى هەولێر و بەرزانى مەڵبەند بە نیازن جارێكى تر چاوپۆشى لێ بكەن. دزى و گەندەڵیەكانى (ه. ر) بە دیكۆمێنت كە لاى كاك عەباسە ئەمانەن.
1- زیاد كردنى پێنج ساڵى خزمەت بۆ سەر میلاكى بۆ ئەوەى پلەى بەرزبێتەوە و بگاتە ئاستى بەرێوەبەر و لەو پێنج ساڵەدا موچەكەى زیادى كردووە و كۆمەڵێك ئیمتیازاتى وەرگرتووە، وەك سەفەر كردن و ئیفاد وەرگرتن بۆ شارەكانى كوردستان و سەفەرى دەرەوە.
2- دوو سەفەرى كردووە بۆ دەرەوەى وڵات بەهۆى ئەو دەسەڵاتە تەزویرەوە، كە وەریگرتووە بۆ (ئیسپانیا و لەندەن) لە سەفەرى دووەمیدا بۆ لەندەن بەناوى بەرێوەبەرى بەرهەمەوە چووە كە هیچ پەیوەندیەكى بەوەوە نەبووە و ئاگادارى بەرهەمەكەش نییە وجێگەى هونەرمەندى ترى دزیووە. لەكاتێكدا ئەو بەرهەمە زۆر لاواز بووە و روویان نەهاتووە لە شارۆچكەیەكى كوردستانیشدا نمایشى بكەن.
3- چوار پێنج كەسى نزیك بە خۆى ماوەیەكى زۆرە كردوونى بە لیژنەى مشتریات بۆ كرین و دزیكردن واتە لیژنەى (مسروقات) نەك مسروفات.
4- فرۆشتنەوەى كەلوپەلى كۆنەى ناوماڵى بەرێوەبەر بە دائرەى بەرێوەبەرێتى هونەرى شانۆ و دروستكردنى وەسڵى تەزویر بۆى بە نرخێکی زۆر و بەناوى كەلوپەلى تازە وەك (تاقمە قەنەفە كۆن) و دواتر لە لێكۆڵینەوەدا لیژنەدا ئیعترافیان كرد كە بەڵى ئەو تاقمەمان لە ماڵى بە رێوەبەرەوە هێناوەتە دەرەوە بەڵام ترساوین.
5- سەرف كردنى 134 ملێون دینار بۆ 4 شانۆگەریى گەرۆك بۆ قەزا و ناحیەكان. لە كاتێكدا ئەو برە پارەیە 2 شانۆى (عادل ئیمامیشى پێ نمایش دەكرا. بۆ راستى و دروستى ئەم بەشەیان رۆژنامەى ئاسۆش لە سەرى نووسى).
ئەم دزى و گەندەڵیانەى، كە لە سەرەوە باسكراوە بە لیژنە ساغ بۆ تەوە بە سەریدا، بەڵام بەهۆى واستە و دەست ماچ كردنەوە هیچى لێ نەكراوە و داواشى لێكراوە برى (36) ملێۆن دینار بگەرێنێتەوە بۆ دائرەكەى و دواتر لاببرێت، لە كاتێكدا ئەم (ه. ر) دێرێك كارى بۆ هونەلاى كوردى نەكردووە. بۆیە داوا لە دكتۆر بەرهەم دەكەین، كە دەبێتە سەرۆكى ئەنجومەنى وەزیران و دەیەوێت گەندەڵیى و دزى نەمێنى چەندەها بەرێوەبەرى وەها هەیە ئیجرائاتیان لەگەڵ بكات و دادگایان بكات مادام دزییەكانیان روونە بەلیژنەوە دیكۆمێنتەوە هەیە.

هونەرمەندێكى داخ لە دڵ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە