(عبدالله) ی مودیر ئاسایشی هەولێرو عبدالخالق ی مودیر شورتەی هەولێر بناسن

Saturday, 22/05/2010, 12:00

2105 بینراوە


عبدالله ی مودیر، كاتی خۆی لە سناعە قوتابی بوو، لەسەر بێ ئەخلاقی و بەدڕەوشتی 3 جار فەسڵ کراو لادرا. سێ قوتابی بەو برادەرە فێر ببوون کە ئیشی نابەجێیان لەگەڵدا دەکرد بەناوەکانی (ع،م،ر) ئەمانە ناوی هەر 3 قەتابیەکانن بە ڕەمز. زۆر سەیرە کە چوویتە قانون؟! ئاخر چۆن سناعە دەبێت لە یاسا وەربگیرێت لەکاتێکدا ۆی لە ڕووی یاسایی و قانونی و ئەخلاقی فاشیل ترین و بەدترین کەس بوو لەو سەردەمی. پاش فەترەیەک بوو بە سەموون فرۆش. لە پاش ڕاپەڕین بە پلەی موفەوەزی ئاساییش وەرگیرا بەڵام عوسمان خۆشناو وەری نەگرت لەسەر ئەوەی موختاری گەڕەک ڕاپۆرتی هێنابوو کە عبدالله لە ڕووی ئەخلاقیەوە تەواو نیەو کاری بەد ڕەوشتی لەگەڵدا دەکەن. لە دووای فەترەیەک بە واستەی ستاری کۆنە مرور کە ئێستا مەسول ناوچەی ناوخۆیە لە هەولێر تەعاروفی لەگەڵ مامۆستا سەعد عبدالله پەیدا کرد. واتە عبدالله ی بە مامۆستا سەعد ناساند. ئیتر لەبەر بەرچاوی و دیاری و ڕوونی ئەو عبدالله بەڕێوەبەرەی ئێستا! جەنابی مامۆستاشی پێ فێر ببوو کە چەند ساڵێکە لەژیاندا نەماوەو چۆتە بەر غەزەبی خودا. پاشان تەعاروفی لەگەڵ کەریم سنجاری کرد، ئەویش بەهەمان شێوەی مامۆستا! پێی فێر ببو. ئەم مەسەلەیە ناسراوەو شاراوە نیە لای دوورو نزیکی ناو دامودەزگاکانی ناوخۆو ئاساییش. هەر بۆیەش لەوکاتەوە تا ئێستا لەسەر فەرمانی کەریم سنجاری کرا بە بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر. ئەویش لەسەر خوانی ئەم دەزگایە بۆتە ملیاردێر. لە هەموو دزیەکان لەگەڵ کەریم پشکی هەیەو شەریکە. لە کاتی ڕووخانی بەعس، 25 شۆفەری هێنا ڕەقەمی هەولێریشی بۆ کردن و هەر هەموویانی فرۆشتەوە. هەروەها 85 سەیارەی لۆری هێناو ڕەقەمی مروری هەولێری بۆ کردن و فرۆشتنیەوە. هەروەها 1500 سەیارەی جۆراوجۆر ژمارەی هەولێری بۆ کردن و فرۆشتنیەوە بەهەمان شێوە. ئەمەش بە شەراکەتی کەریم و ستار. هەروەها بە واستەی مەفرەزە دزێک بایی نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار لە بەغدا زێڕ، ئاڵتونیان لە چەندین دوکان دزی و هێنایانە هەولێر. هەموو دزەکانیشی کوشتن بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبن. ئێستا نزیکەی 30 خانووی لە هەولێردا هەیە. 2 فندقی هەیە. وە چەندان پارچە زەوی هەیە. هەروەها مەزڕەعە. وە لە دەرەوەی کوردستانیش خاوەنی زۆر شتە بۆ نمونە لە استنبولی تورکیادا شوقەی هەیە. لە دوبەی بەهەمان شێوە. زۆری دیکە هەیە لەسەر مودیری ئاسایشی هەولێر بەڵام با ئەوەندە بەس بێت و تەنها ئەوەندەش دەڵێم کە تاکو ئێستا بە سەدان سەفەری دەرەوەی کوردستانی کردوە بە مەبەستی جۆراوجۆری ئابوری و جاسوسیکردن. ئەوەی کە سەیریشە ئەوەیە کە زۆر ترسنۆکە چونکە کاتێک کە کەمالی سەید قادر لە ئاساییشی هەولێر گیرابوو دەچوو ماستاوی بۆ دەکردو دەیگوت من پەیوەندیم بەم کارەوە نیەو کاک کەمال لە خزمەت دام. شتێکی زۆر سەیرتر ئەوەە کە عبدالله خێزانەکەی هە کچی دەبوون و کوڕی نەدەبوو، بۆ ئەم مەبەستە داوای لە کەریم سنجاری کردبوو بۆ مەسەلەی کوڕ کە چۆن پەیدای ببێت؟؟ هەربۆیە کاتێک کوڕێکی پەیدا بوو لەناو ئاساییش وا دەنگی دایەوە کە ئەم کوڕەیە هی کەریمە؟!!
سەبارەت بە عبدالخالقی مودیر شورتەش، کاتی خۆی کرێکاری دائیرەی کارەبا بوو. پاشان چەوری دەفرۆشت لە هەولێر. بۆیە ناوی بە عبدالخالق چەوری دەرکرد. پاش ڕاپەڕین لە ئاساییشی هەولێر بە پلەی مولازم وەرگیرا بە واستەی خوشکەکەی. پاشان عوسمان خۆشناو لەسەر بێ ئەخلاقی فەسڵی کردو تێیهەڵدا. پاشان چوو بۆ تەربیە؟! لەوێش لەسەر دزی دەرکراو جێگای نەبوویەوە. پاشان چووە حیساباتی فەلەک، لەوێش لەسەر دزیەکی زۆر گەورە فەسڵ کراو تێیهەڵدراو سجنیش کرا. لە دوای 31 ئابدا دیسان بە واستەی خوشکەکەی پلەی نەقیبی پێدرا لە ئاساییش تا بەو سوکایەتیە گەیشتە ئەو پلەیە! جا ئەمە نیشانەی چییە خوێنەران؟ ئێوە ببنە حەکەم. پێم سەیرە پەرلەمان داوای ئەوانەی کردووە کە بێنە ناو پەرلەمان؟
ئەفسەرێکی ئاسایشی هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە