هەڕەشەی لە سەرۆک وەزیر کرد بەلام کشمات لە خۆی کرا!

Monday, 09.22.2014, 12:00

2098 بینراوە


لەدوای هەلاتنی تاریق هاشمی بۆ هەولێر و دواتر بۆ تورکیا نیوانی بغداد و هەولیر بەرەو بێمتمانە دەرۆیشت تا وای لیهات کە بەغداد بودجەی هەریمی ڕاگرت و هەرەشەی لەوەش کرد کە کورد لەمەودوا ناتوانێت نەوت بە قاچاخ بفرۆشێت.
ئەمە وایکرد کە تورکەکان لەگەل بەعسی یەکان بێ ئاگاداری مەسعود بارزانی پیلانێک داریژن و سوودوەرکرتن لەو هەلە میژویی یە.
دەسەلاتی کوردی وایدەزانی بە سیاسەتی نەوت دەتوانێت تورکیا بەخۆی گریبدات ئاگای لەوە نەبوو کە ئەو دەسەلاتەی لە هەرێمی کوردستان هەیە دەسەلاتێکی کاتییە کایەکانی لەسەر لم ڕاوەستوە. و خۆی بەستۆتەوە بە رەحمەتی تورک و ئینگلیز. تورکەکان تا بۆیان بکرێت ناهیلن کورد ببێتە خاوەن ئازادی. و ئەمریکا و ئیگلیز سیاسەت لە پیناو بەرژەوەندی دەکەن. مافی مرۆڤ و دیموکراسی هەمووی تڕەکەلەکە لەبەرانبەر بەرژەوەندی ئابوریان.
بۆ ئەوەی لەبابەتەکە دوور نەکەوینەوە بارزانی بە هەموو ئەقلی خۆی وایدەزانی تورکیا دەیکات بەسەرۆک کۆماری باشووری کوردستان. ئەوەبوو هەربۆ دلگەرمکردن بەبارزانیان ووت هەڕەشە لە بەغداد بکات بە ڕاگەیاندنی دەولەتی کوردی. هەر کەسێکی ئاقل دەیزانی ئەمە گالتەپێکردنە. مەسعود نە پیاوی سیاسی یە و نە پیاوی بەڕیوەبردی میللەتێکە.
ئامانجی تورکەکان لەم داوە ئەوە بوو کە ناکۆکی نیوان بەغداد و هەولیر تۆختر بکەن و بارزانی بکەن بەداویکەوە.

پیلانی تورکیا
لیدانی کورد لەڕیگای بەعسیەکان و داگیرکردنی هەرێمی کوردستان. بەعسیەکان ئەوەندە باوەڕیان بەخۆ هەبوو کە باکووری ئیراق دەگرنە دەستەوە و ئیراق دەکەن بە دوو لەت. دەولەتی تورکیا زۆر چاک دەزانێت کە دەسەلاتی باشور دەسەلاتێکی کارتۆنیە بەدەست خۆیەتی. ئەوە بیست سالە تورکەکان وەک ئەنەکۆندا باشوریان لە هەمو بواریکدا داگیرکردووە و جڤاتیکی بووچەل و داڕماویان بەرهەم هێناوە. لە پیلانی نیوان بەعس و تورکەکان ئەوها رێککەوتوون کە هێلێک لە سنووری جەلەولا تا دەگاتە جەرابلس (رۆژئاوای کۆبانی لەسەر روباری فورات) بکرێت بە جۆلانی دووەم بۆ تورکیا و ئەو کوردەی کە لەناو ئەو سنوورە دەژین قاوبنین بەرەو ناوەوەی تورکیا. بەو پێیە پیمانی سایکس بیکو هەلدەوەشیتەوە. و دەولەتێکی سووننە دیتە دامەزراندن.
بەلیدانی هەریمی کوردستان رۆژئاواش گەمارۆ دەدرێت و لاناودەچێت. ئەوە ئەو پیلانە نگریسەیە کە تورکیا بۆی هەول دەدات.

داعش کێ یە؟
داعش تاقمێکی دەستکردی ئیسرائیل و رۆژئاوایە لە ژیر نمامی ئیسلام کاردەکات وە لەهەموو بەهایکی مرۆڤایەتی دوورە. ئەمانە پیکهاتوون لە سێ دەستە:

١. ئەو کەسانەی هەمیشە لە دوای کوشتن و دزین و فڕاندنن بۆ وەدەستهینانی ئارەزوویەکی بچووک لە ناو جڤاکدا هەن. وە لە هەموو وولاتانی جیهان دا بەدی دەکرێن. مرۆڤی دۆڕاو پیدوفیل و شاز. ئەمانە بارگراییەکن لەسەر بودجەی وولاتانی رۆژئاوا. و بە پەرەسەندنی تەنگەژەی ئابووری لە وولاتانی سەرمایەدای ریژەی ئەمانە لە هەلچووندایە. جا ئەوانە بە ئاسانی دەتوانن بەرەو شوێنێک کە فەرمانڕەوایی تینەبێت سەرهەلگرن و بژین. مردن لای ئەم جۆرە جانەوەرانە ئەوپەڕی خۆشی یە.

٢. یاخیبووەکان.: ئەو دەستە گەنجانەن کە هیچ شتێک لە بارەی ئیسلامەوە نازانن و لە پڕێکا دەبن بە موسلمانی توندڕەو وەک موعی یەکان. (شووعی یەکانی بەدوای شووعیەت هەلدەپەڕین بەلام پرتووکێکی مارکس یان نەخوینبوویەوە). ئەمانە ئەو هەرزەکارانەن کە هەرماوەک لەسەر باوەڕیکدان و زوو هەستدەکەن بەهەلەداچوون. بەلام زۆر توندرەون. لە ئوروپا و تا ڕادەیەکیش لە وولاتانی رۆژهەلات ئەو جۆرە مرۆڤانە هەن بەهۆی سیستمی پەروەردەی چەوت و ییعەدالەتی ناو کۆمەلگا سەرهەلدەنینەوە.

٣. بازرگانی موسولمانی سیاسین: ئەوانە بازرگانی بە دین دەکەن وەک پیشە. ئامادەن فتوا لە گیرفان دەربێنن و خەلک پێ کوشتار و تارۆمار بکەن بۆ پیگەیکی سیاسی- کۆمەلایەتی . هاوشێوەی مەلای خەتی و مەلاسەمەد کە ئەمرۆ لە مزگەوتەکانی باشووری کوردستان لە پێشرەویدان. ئەمانە تەنیا لەلایەن دەسەلاتداری بێداد پەروەدە دەکرێن بۆ شەرعیتدان بە دەسەلات و کوشتنی ڕۆشەنبیری وکۆمەلێکی پر لە خورافات بێتە پێش.
لە پەنای داعش بەعسی عیراق و میتی تورکیا و هەوالگری ئیسرائیل وهەوالگری وولاتانی سەرمایەداری رۆژئاوا مەلاس دراوون.

داعش چۆن بەکار دەهێنریت.؟
هەر وەکو القایدە داعشیش دەستکردی سەرمایەدای یە بۆ بەچێهینانی مەرامەکانیان. کێ دەتوانی مرۆڤ سەرببڕێت و ببێت بە زۆمبی و دێوەزمە ئەگەر داعش نەبێت. ئەوەش بۆ ئاژاوە نانەوە و کردنەوەی دونیایەکی بازرگانی چەک و داگیرکدنە بەڕووی سەرمایەداری. ئەشێت ئەگەرسەرمایەداری سەرکەوتوو بوولەو بەزمە ئەو جانەوەرانە لە تەواوی جیهان بەکار بێنن. داعش هیزیک نیە بمێنێتەوە بەلکو بەکاریان دێنن بۆ ریخۆشکرن. بۆ نموونە دەولەتی ئیسلامی عیراق و شام ناوێکە بۆ دامەزراندی دەولتێکی سوننە لە نیوان ئیراق سوریا و تورکیا بە سەرکردایەتی بەعس.
وولاتانی سعودی و قەتەر ئەرکی ێابووری و ڕاگەیاندن لە ئەستو دەگرن ئەوەی لە دژی مەزهەبی شیعە بەکاری بێنن بەناوی سەلەفی و مەلەفی. گوایە ئەمانە دەبنە بەربەست لە پەرەسەندی شیعە لە نیمچە دورگەی عەرەبستان.

ئیسرائیل:
داعش بەکاردێنێت بەلام ناێلێت مەزنتر بێت لە قەوارەی خۆی. و قەدیش ناهێلێت توخوی مەرزەکانی ببنەوە. ئەوانە بەکار دێنێت بۆ تیکدانی وولاتانی عەرەبی و ئارام کردنی سنوورەکەی خۆی و سەرقالکردنی ولاتانی هەرێمی بەم موتەکەیە. و خۆیشی هەرچۆن بۆ ی رەخسا بەدوور لەم هەراوهۆریایە دژی فەلەستینییەکان دەکات.

تورکیا:
ئەمانیش هاوشیوەی ئیسرائیل بیردەکەنەوە داعش بۆ لەناوبردنی کورد بەکار دێنن. تورک ترسی لێنیشتوە ئەمڕۆ باشووری کوردستان خاوەن پیگەیکی ئابووری بەرچاوە کە تەواوی دونیا چاویان لێبڕیوە. رۆژئاوا سیاسەتی خۆبەریوەبردنی چەسپاندووە. ئەوە وادەکا تورکیا بکەویتە بیر ئەوەی ئەو نەوتە لەژیر دەست کوردی باشوور نەمێنێت و لەلایکیدی شۆڕشی رۆژیاوای کوردستان لەناوبەرێت. تورکیا دەزانێت رۆژێک دێت کە پەیمانی سایکس بیکو لادەچێت . تورکیا ریگای هاوردە و مەشقپیدان و لانەی داعشەکانە. و هەر لە ڕیزی ئەوانەوە دەتوانێت میتی و لەشکری خۆی بەبەرگی داعشی رەوانەی شەنگال و تکریت و جەلاولا بکات. ئەگەر نا ئەو داعشانە چۆن ئەوندە زوو فێری تاکتیکی شەڕ دەبن. لە سیناریوی داگیرکردنی موسل تورکیا کارمەندانی کۆنسولی خۆی دایە دەست داعش وەک بیانوو تاوەکو نەچێتە ناو هیچ جەنگێک لە دژی داعش. پلانی داهاتووی تورکیا ئەوەیە کە شەرعیت وەرگرێت هیزەکانی خۆی رەوانەی دەرەوەی سنوور بکات بەوەش دەستی تورکیا زێدەتر دەکرێتەوە بۆ هاوکاری داعش و شەڕی رۆژئاوا بکات لەبەرەی داعشەوە. هەرچەندە تا ئیستا دریغی نەکردووە لە ناردنی هیزی تایبەتی هەوالگری تورک بۆ ناو ریزەکانی داعش و پۆشتەکردنیان بەلام ئەگەر ئەو شەرعیەتەی وەدەستهینا دەتوانێت بە فرۆکەش هاوکاریان بکات لە دژی کورد. چونکە دوا مەبەستی تورک ئەوەیە رۆژئاوای کوردستان و ئەوهیلەی تا دەگاتە جەلەولا بکات بە جۆلانی دووەم. و سنووری لەگەل عەرەبی سوونە بێت نەک لەگەل کورد.

حیزبی بەعس: سەر بە تاریق هاشمی و عیزەت الدوری
ئەمانە بە پالپشتی سعودی قەتەر تورکیا و پارتی بارزانی هاوکاری دەکرێن بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناو دەسەلاتی عیراق. هەرکەسێکی ئاقل دەزانێت گەڕانەوەی ئەمانە واتە گۆڕانی سیاسەت لە بەغداد و دەسەلاتداری سوننە یە لە عیراق. ئەمانە رازی نین کە شیعە لە عیراق دەسەلاتداربێت. کەواتە بەعسیەکان دوو بژاردیان لە پیشە یان ئەوەتە شەڕی بەغداد بکەن یان دەبێت باکووری عیراق داگیر بکەن کە سنووری لەگەل تورکیا بێت.
ئێمە دەبینین کە لافاوی عەرەبی سووننە بۆ هەولیر و سلێمانی و دهوک هەولێکە بۆ ئەم مەبەستە. هەروەها هێڕشی سەر شەنگال هۆزە عەرەبە سوونەکان کە بە سەدان سالە تیکەلاوی برا ئیزیدەکان بوون کەچی گەورەترین خیانەتیان لە کورد کرد و دەستدریژیان کردە سەر مندال و کچ و ژنانی کورد. ئەوەش ئەوە دەسەلمێنیت کە سووننەکان هیس جیاوازی یەکیان نیە لەگەل تورکەکان و هاوڕان لەسەر پاکتاوکردنی کورد لە باکووری عیراق. لە پیش چاونەگرتنی ئەم ڕووداوانە تەنیا گەمژەیی رادەگەنێت. خەونی بەعسیەکان دەستبەسەرداگرتنی نەوتی کوردستانە. ئەگەر دەستهەلینانی پەیەدە و پکک نەبوایە ئەمانە تا هەولیر رایاندەمالی. بۆ ئەوان کورد هەر کوردە چ ئیزدی بێت و چ شیعە و چ سوننە. ئیستاش کە مالپەڕەکانیان دەخوینیتوە تژەیە لە کینە و بە دوژمنی سەرەکی خۆیان دەزانن.

پارتی و بارزانی
دوای ئەوەی لە کۆبۆنەوەی عەمان گەڕانەوە زۆر بە لوتبەرزی بانگەشەی دامەزراندنی دەولەتی کوردی کرد. ئەو بەلێنە دۆسە تورکەکان ودۆستی دێرێنی تاریق هاشمی پێیاندابوو. داگیرکردنی موسل وورەیکی لەئەندازە بەدەر بە پارتی بەخشی بەوە دلخۆش بوون کە ئیتر عیراق ناگەڕیتەوە بۆ دواوە و مالکی دۆڕاندی بەلام نەیانزانی کە لە بەغداد مالکی نیە حوکم دەکات بەلکو کوماری ئیسلامی یە و هەر ئەوانیش ڕیگایاندا کە داعش چەک و تەقەمەنی دەستکەویت تا وەکو پێ لە کوردی بدرێت و لەو لوتبەرزیە بێتە خوار. سەرەرای ئەوەی ئیران لەدەرەوەی بازنەی رێکخسنی داعش بوو بەلام خویندنەوەی قاسم سلیمانی بۆ داعش زۆر وورتر و ژیرانەرتر دەرکەوەت لەهی پارت بارزانی کە چەندین سالە دەستکارن لە داڕژتنی داعش. پارتی بیست سالە نیوانی لەگەل تورک خۆشکردووە کەچی تورک داوی بۆ دەنیتەوە دەیەوێت لەناویان بەرێت و بەعسیەکانی پێباشترە لە بنەمالەی بارزانی. داگیرکردنی موسل و شەنگال دەبی وانەیەکی دابێتە بنەمالەی بارزانی کە ئیتر تورک لەهەولی لەناوبردنیانە. تورکیا ئامەدە نەبوو یارمەتی وولاتانی ئوروپا بگاتە هاوپەیمانەکەی کە بنەمالەی بارزانین بەسەر خاکی تێپەڕیت. بارزانی خۆی چاک لە سیناریۆی کونسولی موسل ئاگاداربوو هەروەک چۆن لە پیلانەکەی هیڕشی سەر موسل و شەنگالیش ئاگاداربوو.
بەعسیەکان چاک دەزانن کە هیڕش کردنە سەر بەغداد لەم سات و کاتەدا خۆکوژیە و هیچ بەدەست ناهێنن. سیستانی بەیەک فتوا بە ملیونان گەنجی شیعەی هینایە مەیدانی جەنگ بۆ بەرخۆدان. ئاشکرایە کە سیاسەتی شیعە ئەوەیە هیزی سوننە و هیزی کورد بە تیکڕایی نەگەنە هیزی ناوەند بۆ ئەوەی هەمیشە شیعە براوەبێت. هەربۆیە تەنیا یەک بژاردە لەبەر سوننەکان ماوەتەوە ئەویش داگیرکردنی باشوری کوردستانە.

یەکێتی نیشتمانی کوردستان
وەک پارتێکی لاواز و چاوەڕوانی مردنبێت وایە ئەگەر ئیران هاوکار و ڕێپیشاندەریان نەبێت هەنگاوێک ناویژن. ئەمانە کویلە و پاشکۆی کۆماری ئیسلامین. دەنگەکانیان لە دوای دەنگی ئیران دەردەکەوێت. ئەوەتا خولەی سەنگاوی ئیژێت تەنیا دوو دۆشکەمان پێگەیشتوە. ئەمە مانکیکە شەڕیش دەکات لە گەرمیان. ئیمەش دەپرسین ئەی بۆ داوا ناکەیت لە قاسمی سولێمانی کە چەند دۆشکەتان بۆ بنێرن و ییمنت بن لە چەکی پارتی؟ ئەی چۆن دەتوانن هێز بنێرن بۆ کۆبانی؟ ئەی ئەوە بیست سالە گەندەلی دەکەن و هیزی دژۆ ترۆرتان هەیە کوا چەکەکانیان بۆ دەریان ناهێنن. یان ئیوەش چەکەکانتان فرۆشتووە بە داعش بۆ ئەوەی نانی پێشمەرگەی پێدەربێنن.

پارت کریکارانی کوردستان و پەیەدە
پەیەدە لە شەنگال نیشانی دا کەتەنیا هێزێکی نیشتمانیە و سنوور ناناسێت کاتێک هەڕەشە لە کورد دەکرێت. و هەموومان ئەو راستیەمان لە پەیەدە دیت و میژوو شاهیدی ئەم مەردانەیە، بەلام پەکەکە هەلەیکی میژوویی گەوری کرد لە مەخموور. پکک دەزانیت کە پارتی کرمی داری ئازادی کاتێک کە مەسعود بارزانی سەردانی مەخمووری کرد نەدەبا بەم سافیلکەیە ووەلامی بداتەوە. مەسعود بارزانی هۆکاری ئەم هەڕەشەیە بوو بەسەر شەنگال و مەخموور و جەلەولا. دەبوایە لەو دەمە پکک خۆیان دەستیان بەسەر باشوری کوردستان دابگرتایە و مەسعود بارزانی و بنەمالەی رووبەڕۆی دادگای جەنگ بکردایە. چونکە تا ئەو کرمە لەم دارە دابن داری ئازادی هەرگیز سەرناگرێت.

وولاتانی بەرەی ئەمریکا بۆ ناهێلن داعش لەمە زیاتر پێ ڕاکیشێت؟
هەموو کەسیک بە سوودی خۆی لە داعش دەڕوانێت و بەکاریان دێنن . لە ڕوانگەی ئەمریکاییەکان دەبێ هەولبدرێت کە داعش لە ژێر کونترۆل بێت چونکە ئەمانە مرۆڤەگەلێکن هەرخۆیان دەیانناسن. جا گەورەبوونی ئەمانە سەریان لێ تێکدەدات و سیناریوکیان تیکدەچن. جارێک زووە ڕانەهاتوون چۆن ئاراستە دێتە کردن. ئەمانە زۆمبین و ڤیرۆسن ئەگەر لە کۆنترۆل دەرچون بەوانەوش دەدات.
لەوانەیە هەندیک بێژن ئەمریکا و ئیگلیز لەبەر سەربرینی رۆژنامەنوودەکان هاتونەتە سەر هیل و ئەو کردارە قەبوول ناکەن. بەلام بەداخەوە پێچەوانەکەی ڕاستە. سەربڕینی رۆژنامەنووسیک بۆ وان ئەوەندە گرنگ نیە. ئەوەی گرینگە بەرژەوەندیە سیاسی و بازرگانیە کە مەسعود بارزانی و سەروکانی سعودی و قەتەر و کوێت خەرجەکەی دابیندەکەن.

دوورینەی ووتار
سەرۆک وەزیری عیراق نووری مالکی پاشەکشەی کرد لەبەرانبەر دوڕاندنی پارتی لە دەستکەوتەکانی لە بەغداد و هەروەها نوێنەرانی دەسەلاتی هەرێم ناچاربوون بە ملشۆڕی بگەڕینەوە بەغداد و بەشداریانکرد لە دەسەلاتی ناوەند بە کەمترین پیگە لەوەی پێشوو هەیانبوو. بەم سیناریویە کە بارزانی و سەرانی پارتی ناویان لێنا (تاکتیک) شکەستێکی مەزنیان بۆ کورد لە باشووری کوردستان تۆمارکرد کە ئاکامەکەی کیشەی کوردی گەراندەوە رۆژگاری دەسەلاتی میجەرسون لە عیراق. سەرەڕای ئەو دۆڕانە بارزابی بیشەرمانە دەستی لەدەسەلات نەکشاندەوە. سەرۆکی بەرەی ئازادیخوازانی سکۆتلەندا دوای ئەنجامی ڕاپرسی یەکە دەستی لەکار کیشایەوە کە بەرەکەی سەرنەکوت لە ڕاپرسی سەربەخۆیی.
کەلی باشوور دەبێ ئەمڕۆ لە مەسعود بپرسیت کوا دەولەتی کوردی هەرسال بانگەشەی بۆ دەکەیت. سەرۆکی بلیمەت و سیاسەتزان !. ئەگەر پکک بەهاوارت نەهاتبایە خەریک بوو هەولیریشت لەدەست بدەیت بە هیوای دۆستە تورکەکانت . بەراستی خەلکی باشوور نوستوون و مەسعود بارزانیش بەهیوایە کە تورکەکان پالپشتی دەبن ئەم جارە نا جاریکیدی.(ئەمە قسەی قومارچیە).

کوردی باشوور بۆ دەبێ چاوەڕوانبن تورکیا و لە دوایی پارتی ریگایان پیبدات برۆنە ناو رۆژئاوا. ئەمە ٤٠ وولاتی زلهیز شەڕ دژی داعش بەڕەوا دەزانن. لێ ئیمە کورد لەدوای کارەساتی شەنگال بەسەرمان هات وئەوە ئیستا کۆبانی بەڕیوەیە پێمانوایە ئەگەر بپەڕینەوە رۆژئاوا پیشێلئ قانوونی نێونەتەوەیی مان کردووە. ئەمە ئەگەر گەمژەیی خەلکی باشوور نەبێت و فەرمانی تورکیا نەبێت چ ناوێکی لیدەنێت. سیاسەتی دەولەتی تورک و سیاسەتی بەعسیەکان بۆ کورد ئاشکران بۆ کورد. بۆ دەبی لەراست ئەم سیاسەتانە سەری خۆمان بکەین بەژیر لم و خۆمان لە ڕاستی بشارینەوە. ئەوە سیاسەتە وێمە دەیکەین شالاوی عەرەب ڕوویان لە شارەکوردەکان کردووە لە شوقەو کەمپی ریک وپیکن لەولاوەش برایانی ئیزدی و شەبەک و سوریان لەژیر دیوار بێدۆشەک و بێنانن ؟ بەو شیوەیە فەرمانرەوایی و دەولەت دادەمزرێنین؟