ڕوسیا عیراق پڕچەک دەکات و باشووریەکانیش فریو دەدا


هه‌ڵوێستی کوردستانپۆست به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لانی ده‌وروبه‌ر ، هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستانه‌یه‌.

Tuesday, 07.21.2009, 12:00

249 بینراوە


کوردستانپۆست له‌وه‌ته‌ی هه‌یه‌ به‌هاکانی مرۆڤایه‌تی وه‌ک پرنسیپ له‌ کار و وتار و ره‌خنه‌کانی ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ . مرۆڤ هه‌ر ره‌نگ و ره‌گه‌زێک بێت لای ئێمه‌ پیرۆزه‌ ،هه‌میشه‌ هه‌ر موعاناتێکی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ هه‌بوو بێت بێ سێ ودوو پشتیوانی خۆمانمان بۆ دووپاتکردۆته‌وه‌ .گه‌لانی عاره‌ب له‌ عێراق ئه‌وانیش به‌ چاوی مرۆڤ لییان ده‌ڕوانین و رێز له‌ ئیراده‌یان ده‌گرین ، ئه‌وه‌ی که‌ ده‌که‌وێته‌ به‌ر ره‌خنه‌ی ئێمه‌ دیاره‌ سیسته‌مه‌که‌یه‌ که‌ کورد به‌ مرۆڤ نابینێت .. سیسته‌می گه‌لانی سه‌رده‌ست که‌ تییدا گه‌لانی ژێرده‌ست بێ به‌ها سه‌یر ده‌کات ، خراپه‌ی سه‌ددام هیچ په‌یوه‌ندی به‌ گه‌لی عاره‌ب نه‌بووه‌ ، به‌ڵکو ئه‌وانیش بۆ عه‌یامێکی زۆر له‌ ژێر چه‌وسانه‌وه‌ی زۆردا ده‌یانناڵاند..فه‌رمون کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌ن ، بزانن چۆن ماڵێکی عاره‌ب مناڵێکی ئه‌نفالکراوی رزگاربوو له‌ مردن ده‌گرنه‌ باوه‌ش و گه‌وره‌ی ده‌که‌ن و کوردبوونی هیچ کێشه‌یه‌ک بۆ ئه‌و خانه‌واده‌ عاره‌ب دورست ناکات و وه‌ک مرۆڤ ده‌یگرنه‌ باوه‌ش ، ئێمه‌ له‌ کوردستانپۆست هه‌ڵوێستی ئه‌و خانه‌واده‌ به‌ گرنگ ده‌نرخێنین ، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ رێک دێته‌وه‌ له‌ گه‌ل په‌یام و پرینسیپه‌کانی کوردستانپۆست..فه‌رمون له‌ گه‌ڵ ده‌قی رووداوه‌که‌:
http://www.aawsat.com/details.asp?section=4&issueno=11193&article=528370&state=true



(دەنگدراوە: 0)