KURDISTANPOST
فه‌رزاد ئه‌رگۆشی هه‌ولێر
پاش بیست و پێنج سال کۆڤاری سروه له لایه‌ن به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامییه‌وه کۆکرا
Monday, 09/08/2010, 12:00
1257
بینراوە
کۆڤاری سروه که یه‌کێک له کۆڤاره سهرکهوتهکانی کوردی له رۆژهه‌لاتی کوردستان بوو، پاش بیست و پێنج سال فه‌عالییه‌تی فه‌رهه‌نگی داخرا. ئه‌من لێره نامه‌وێ له سه‌ر کارتێکردن و رۆلی ئه‌و کۆڤاره له پێشبردنی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی له کوردستان دا به گشتی و له رۆژهه‌لاتی کوردستان دا به تایبه‌تی بنووسم. ئه‌وه کاری که‌سانێکه که له‌و کۆڤاره دا کاریان کردووه، یا خود له نێزیکه‌وه په‌یوه‌ندیان له گه‌ل ئه‌و کۆڤاره هه‌بوویه. به‌لام له گه‌ل داخرانی ئه‌و کۆڤاره بڕیک له مالپهر و کۆڤاره‌کانی کوردی له‌و باره‌یه‌وه گۆتار و رۆپۆرتاژیان بلاو کردووه. یه‌کێک له‌و مالپه‌رانه، مالپه‌ری 24 کاتژمێره. ئه‌م مالپه‌ره کاری چاکی کردوه، که ده‌رگای قسه له مهر ئه‌و کۆڤاره کردوویه‌تی. به‌لام به‌داخه‌وه له جیاتی ئه‌وه‌ی که ده‌گه‌ل نووسه‌رانی دلسۆزی ئه‌و کۆڤاره دیمانه ساز بکا، له گه‌ل دوو که‌س که هیچ مافیان به سه‌ر کۆڤاری سروه‌وه نییه، یان نووسه‌ر نین، دیمانه‌ی ساز داوه. مه‌به‌ست له‌و دوو که‌سانه، به‌دره‌دین سه‌لاح و کافی عه‌له‌وی یه. مالپه‌ری 24 کاتژمێر و دیتر میدیای کوردی ده‌بێ زۆر ئاگایان له‌و جۆره دیمانهیانه بن. له پله‌ی یه‌که‌م دا ده‌بێ سنوورێک بۆ نووسه‌ر وشاعیر وه‌رگێر و تیپگوهێز هه‌بێ. نابێ وه‌ک په‌نی کورد له ده‌ره‌وی وه‌لات به هه‌رکه‌سێک عنوان و ناو و نیشانی نووسه‌ری بده‌رێ. په‌یڤی نووسه‌ر زۆر له‌و شتانه گه‌وره‌تره که ئه‌وان لێدهفکرن. ناکرێ به که‌سێک که راپۆرتێکی رادیۆیی یان تێلڤیزیۆنی ئاماده‌کردبێ نووسه‌ر بگۆترێ، یان وه‌ک ئه‌ندامێکی کارای ده‌سته‌ی نووسه‌ران هه‌لبژێردرێ. نابێ به که‌سێک که ده‌قێکی کوردی له رێنووسێک بۆ رێنووسێکی دیکه‌ی کوردی گۆرابێ نووسه‌ر بگۆترێ. که‌سێک که راپۆرتێکی ئاماده بکا، ناوی راپۆرتنێره، که‌سێک که ده‌قێک له رێنووسێک بۆ رێنووسی دیکه بگۆررێ، پێ ده‌وترێ: تیپگوهێز. له پله‌ی دوه‌م دا ده‌بێ له که‌سانێک به ناوی نووسه‌ری کورد دیمانه ساز بکرێ، که جێی گومان نه‌بن. به داخه‌وه ئه‌م هه‌ردوو که‌سانه نه ته‌نیا نووسه‌ر و وه‌رگێر و شاعیر نین، به‌لکوو جێی گومانن.
به‌دره‌دین سه‌لاح، ئه‌م کابرایه، نه نووسه‌ر بووه و نه‌ش هیچگا ئه‌ندام یا نووسه‌ری کۆڤاری سروه بووه. ئه‌من که ته‌واوی ژماره‌کانی سروه‌م له لایه ، هیچ بابه‌ت یا گۆتارێکم به ناوی ئه‌و کابرایه له سروه دا نه‌دیوه و له هیچ که‌سیشم نه‌بیستووه که ئه‌م کابرایه رۆژێک له رۆژان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌ران یا کادرێکی کۆڤاری سروه بووبێ. ته‌نیا شانازی وی که له‌و دیمانه‌یه دا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌وه بووه، که ئه‌م کابرایه جارێک بووه مێوانی خوالێخۆشبوو مارف ئاقایی، یان ده‌گه‌ل کاک په‌رویز جیهانی چووه شاری ماکۆ، یان سه‌ردانی کارمه‌ندانی کۆڤاری سروه‌ی کردوه. ئه‌و کابرایه که بێ شه‌رمانه خۆ به نووسه‌ر و ئه‌ندامی سروه به قه‌له‌م ده‌دا، ده‌لێ من له ژماره‌ی 9 ی سروه را هاوکاری کۆڤاری سروه بوومه، به‌لام له هیچ لاپه‌ره‌یێکی سروه دا ناوی نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌م کابرایه نووسه‌ری سروه بووبێ، کوا نووسینه‌کانی له سروه دا؟ ئه‌گه‌ر وه‌ک خۆی ده‌لێ ئه‌ندامی کادری سروه بوویه، به‌لام هیچ شتێکی نه‌نووسیوه ،ده‌بێ یا ئیتلاعاتی بێ، یانیش راپۆتچی.
که‌سی دووه‌م که ده‌مه‌وێ له سه‌ری بنووسم، ئیتلاعاتییهکی ئێرانییه به ناوی کافی عه‌له‌وی، که مرۆڤێکی نیوهکورده. واته باوکی سه‌یید و دایکی عه‌جه‌مه. ئه‌گه‌ر سهیدبوونی باوکیشی راست بێ، که ده‌بێته عه‌ره‌ب و هیچ مافێکی به سه‌ر کوردایه‌تی دا نامێنێ. ئه‌م کابرای ئیتلاعاتی له‌و دیمانه‌یه دا خۆ کردوه به خاوه‌نی هه‌موو شتێک و دلسۆزی گه‌لی کورد و تێکۆشیوه زه‌حمه‌تی که‌سانی دیکه به ناوی خۆ ته‌واو بکا و خۆ وه‌ک نووسه‌رێک به خوێنه‌ران بناسێنێ.
ئه‌من به‌ش به حالی خۆم، ئه‌وسا که مالمان له ئۆردووگای زێوه بوو و کاری کتێبفرۆشیم ده‌کرد. هه‌م په‌یوه‌ندیم له گه‌ل کارمه‌ندانی رادیۆی کوردی ورمێ و هه‌میش کارمه‌ندانی کۆڤاری سروه هه‌بوو. مانگێ جارێک ئه‌و کتێبانه‌ی که له باشووره‌وه دهمهێنان بۆ فرۆشتن ده‌مبرده ورمێ و دهمفرۆشته ئه‌و نووسه‌ر و کارمه‌ندانه. له‌و که ین و بهینه دا ئاگادار بووم، که کافی، که ئه‌ویش کریارێکی کتێبه‌کانم بوو، له رادیۆی ورمێ دا کاری بۆ ئیتلاعاتێ ده‌کرد. به‌لام له وێ که ده‌ستی روو بوو، بۆ ئه‌وه‌ی که زۆرتر رسوا نه‌بێ، گوێزرا بۆ رادیۆی تاران. له رادیۆی تارانیش دا ، وه‌ک بۆخۆ له‌و دیمانه‌یه دا ده‌لێ بوو به ویراستار، واته سانسۆرچی. به‌لام له وێ له سه‌ر حه‌شر و نه‌شری نامه‌شرووع له گه‌ل مه‌سیحیه‌کانی وێ له کار ده‌رکرا. پاش ئه‌وه‌ی که له تاران له‌کار ده‌رکرا، گه‌رایه‌وه بۆ ورمێ. له ورمێ بۆ مدتێک بوو به ده‌رگه‌وانی مالی یه‌کێک له ئیتلاعاتیه‌کانی به ناو و بانگی ورمێ. پاشان هه‌ر له رێگای ئه‌و ئیتلاعاتییه یه وه له کۆڤاری سروه دا دامه‌زرا. کاریشی له کۆڤاری سروه بوو راپۆرتنووسین له سه‌ر بابه‌ت و گۆتاره‌کانی که له سروه دا بلاو ده‌بوون.
ئه‌و کابرایه به (24 کاتژمێر)ێ ده‌لێ
"ل مدەهێ کو ئەز ل رادیۆیا ئۆرمیێ دخەبتیم، من بابەت بۆ گۆڤارا سروە دنڤیسین."
به‌لام به ئاورێک له به‌شی کورمانجی کۆڤاری سروه بۆ ئێمه روون ده‌بێ، که ئه‌م کابرایه درۆزنیشه. چونکه ئه‌و بابه‌تانه‌ی که به ناوی وی له کۆڤاری سروه دا هاتوون، هی وی نین، به‌لکوو ئه‌و ته‌نییا ئه‌م بابه‌تانه له نووسه‌رانی کوردی ئه‌رمه‌نستان وه‌رگرتووه و له رێنووسی سریلیکهوه بۆ رێنووسی کۆڤاری سروه گۆریوه، واته تیپگوهێزی کردووه. وه‌ک له سه‌رێ نووسیم، که‌س به گۆرینی بابه‌تێک له رێنووسێکهوه بۆ رێنووسێکی دی نابێته نووسه‌ر.
ئه‌م کابرایه ده‌یه‌وێ خۆ وه‌ک نووسه‌رێکی پرکار له قه‌له‌م بدا، به‌لام وه‌ک گۆته‌نی مرۆڤی درۆزن بێ بیریش ده‌بێ. ئه‌و به مالپه‌ری 24 کاتژمێر وا ده‌لێ:" له ره‌خ کاری سروه را ، ئه‌و کتێبانه‌ی که به تورکی له سه‌ر کوردان نووسرابوون، له تورکییه‌وه ده‌مکرد به فارسی." باشه جارێ ئه‌و کاره‌ی تو نووسه‌ری نییه، به‌لکوو وه‌رگێرانه. له پله‌ی دوه‌م دا ئه‌و پرتووکانه‌ی که به تورکی له سه‌ر کورد نووسرابوون، بۆ کێ ده‌تکرد به فارسی؟؟ بۆ گه‌لی کورد، یان بۆ سپاهی پاسداران و ئیتلاعات ؟؟؟ بۆ ئه‌و کتێبانه نهتدهکردن به کوردی، تا کوردی رۆژهه‌لاتیش به وه‌زعی کوردی باکوور ئاگاداربێ، به‌لام ده‌تکردن به فارسی؟؟ ئه‌تۆی به ناو نووسه‌ری کورد، له خزمه‌تی زمانی کوردی دا بووی، یان وهرگێری تورک و فارس بووی؟
ئه‌گه‌ر به چاوێکی پسپۆرانه له کۆڤاری سروه بنێرین، ده‌بینین که که‌متر بابه‌تێک به قه‌له‌می خودی ئه‌م کابرایه له سروه دا بلاو بووه. ته‌نیا بۆ سه‌رپۆشدانان له سه‌ر کاری ئیتلاعاتی خۆی جار و بار چیرۆک یا خود بابه‌تێک له کتێبه‌کانی کوردی و به تایبه‌تی له کتێبه‌کانی کوردی سۆڤیه‌ت تیپگوهێزی ده‌کرد و به ناوی خۆ له سروه دا بلاو ده‌کرد. به‌لێ ئه‌م کابرایه وه‌ک به‌دره‌دین سه‌لاح هیچگا نووسه‌ر نه‌بووه.
ئێستاش له هه‌ولێر له گه‌ل چه‌ند ره‌فیقی خۆ که ئه‌وانیش وه‌ک وی ئیدعای نووسه‌ری و هاوکاری سروه ده‌که‌ن، خه‌ریکی کاری ئالوگۆرکردنی ئاگاداری واته جاسووسی دوولایه‌نه‌یه.
لێره‌دا رووی قسه‌م له گه‌ل کاربه‌ده‌ستانی به‌رێزی مالپه‌ری 24 کاتژمێره. برایینه، له‌م سه‌رده‌مه دا که له هه‌موو بواران دا له لایه‌ن دژمنانه‌وه دۆرپێچ کراوین، ده‌بێ زۆر ئاگامان له خۆ بێ. ئاگامان له خۆ بێ تا فریوی هه‌ر خۆفرۆشێک نهخۆیین و به قسه‌ی هه‌ر ههلخهلاتاوێک نهههلخهلهتیین.
فه‌رزاد ئه‌رگۆشی هه‌ولێر
© 2019- Kurdistanpost