ئەرسەلان مەحمود...لە جەلالییەوە بۆ پاراستن!

Sunday, 27/09/2009, 12:00

1322 بینراوە


(ئەرسەلان مەحمود خدر) كە ئێستا ناوەناوە وتارۆكە دژى كۆمپانیاى وشەو كاك نەوشیروان ئەنوسێ، لەدواى راپەرینەوە وەك كادیرێكى بەئەمەكى یەكێتى لەسنورى مەڵبەندى (8)ى راپەرین خۆى هەڵتۆقاند، بەدرێژایى ماوەى ساڵانى (1994-1998) كە سەردەمى شەڕى ناوخۆ بوو، بەشایەتحاڵى هەموو ئەو خوێندكارانەى لەو ماوەیەدا كۆمەڵەى خوێندكاران بوون، هانى خوێندكارانى دەدا دژ بەدەسەڵاتى بنەماڵەى بارزانى خەبات بكەن و یەكەمین كەسیش بوو كە بەنهێنى كۆمەڵێك لەقەب و نازناوى سەیروسەمەرەى لەبنەماڵەى بارزانى نا، هەزاران درۆو دەلەسەى جۆراوجۆرى دژ بە (هیوا ئەحمەد مستەفا)ى بەرپرسى ئێستاى پاراستن لە شارى كەركوك و سەربەستە قەڵەوى لقى یانزدەى پارتى دروست كرد، داخم ناچێ دەیان و سەدان خوێندكار بەهاندانى ئەو وازیان لە هەوڵ و تێكۆشانى خوێندن دەهێنا و خەفەریاتى كۆمیتە و دژایەتى ئیسلامى و پارتیان دەكرد، چەندین دیاردەى دزێوى لەناو خوێندكاراندا داهێنا...چەندین كچ كە ئارەزووى خۆیان نەدەدایە دەست ئەو، پروپاگەندەیان دژ بڵاوكرایەوە..بەڵام سەیر لەوەدایە ئەم شێرەبەفرینەیە دواجار پارتى و پاراستن دەرچوو! ئەویش ئەو كاتە بوو كە لەساڵى (2000)دا بەرپرسى لقى راپەرینى كۆمەڵەى خوێندكاران بوو، پارەیەكى قەبە و بەرازیلییەكى سورى بۆ تەرخان كرا تا سەنتەرێكى لاوان بكاتەوە، بەڵام پارە و بەرازیلییەكەى خوارد و رۆیشتە ناو پارتییەوە و بووە ئەندامى لقى (11)ى پارتى! دواتر دەركەوت كە هەر لەسەرەتاوە ئەندامێكى چالاكى پاراستن بووە، هەموو ئەو پلان و بەرنامە نهێنیانەى لەلایەن یەكێتییەوە لەناوچەى پشدەر دژ بە پارتى دەكرا، لەلایەن ئەوەوە بۆ پارتى ئاشكرا كراوە، سەیرەكەش لەوەدایە ئێستا كە پارتییە، لەبنەوە بۆتە ئەندامێكى چالاكى دەزگاى زانیاریى و بەو هۆیەوە فیقداد مەحمودى براى ئۆتۆماتیكى كرایە ئەندامى مەڵبەندى پشدەرى یەكێتى، موچەى تایبەتیشى لەلایەن دەزگاى زانیاریەوە بۆ بڕاوەتەوە... هۆكارەكەشى ئەوەیە كە ئەو جۆرە مرۆڤانە بێ جاسوسى و سیخوڕى ناژین، هەرگیزیش لەگەڵ ئایدۆلۆژیاى خۆیاندا راستگۆ نین، پارە لەكوێ بێت ئەوانیش پیاوى ئەوێن...ئێستاش كە پشدەر بۆ لیستى گۆڕان خرۆشاوە، (ئەرسەلان و فیقداد) بەجوتە دەستیان بەوەشاندنى راپۆرت بۆیەكتر و بۆ سەروو خۆیان كردووە، بەڵام با هەردوو حیزب دڵنیا بن تا ئەوانە ناوبنێن كادیر، ئەوا حاڵیان لەوە باشتر نابێ كە ئێستا تیایدان!.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە