سڵاو د.كەمال میراودەلى سەرۆكى هەرێمى كوردستان.

Saturday, 01/08/2009, 12:00

2236 بینراوە


لەسەر ئیزنى بەرێز تان و بەرێز مەسعود بارزانى بەگوێرەى ئەنجامە بەراییەكانى پارێزگاى سلێمانى بە جەنابتان ئەڵێم سەرۆكى هەرێمى ئێستاو بە بارزانى ئەڵێم سەرۆكى پێشوى هەرێم.
بەرێزان من وەك چاودێرێ تۆرى سەربەخۆ وە ك رۆژنامە نوسێكى سەربەخۆ لە بڵاو كراوەى مێترۆ كە تایبەت بە هەڵبژاردنەكان لەلایەن IWPR دەرئەچێت لەچەند ناوەندێكى دەنگدانى شارى سلێمانى سەرقاڵى روماڵكردنى روداوەكانى پرۆسەى دەنگدان بووم،بەڵام ئێستا وەك كەسێكى سەربەخۆ و ئاسایى ئەم نامە كراوە ئاراستەى بەرێزتان ئەكەم بەهیوام كە سودمەندبێت و بەرێزتان.
بەرێز د.كەمال میراودەلى، ئەنجامە بەراییەكان دەریان خست كە جەنابتان لە كێبركێى و بردنەوەى پۆستى سەرۆكى هەرێم یەكەم بون،واتە براوەبوویت بە پلەى زۆرباش بەجۆرێك كە لە ناوەندى قوتابخانەى شەهیدانى 9ى حوزەیران لە گەرەكى سەرچنار لەكۆى 1580 دەنگدەر بەرێزتان 632 بەدەست هێنا و لەبەرامبەردا مەسعود بارزانى 423 دەنگ ،وەلە قوتابخانەى كامەران موكرى لە گەرەكى گۆیژە لەكۆى 1050 دەنگ بەرێزتان 506 دەنگ وە مەسعود بارزانى 331 دەنگ ،وە لە دەڤەرى دەربەندیخان لەكۆى 3800 دەنگ دەر جەنابتان 9629 دەنگ و بارزانى 6428 دەنگ وە بەگوێرەى ئەنجامە بەراییەكان لە سەرجەم شارو شارۆچكەكانى پارێزگاى سلێمان(دەڤەرى شارەزور،هەڵەبجە،پێنجوێن،رانیە قەڵادزیە،گەرمیان و چەمچەماڵ) ژمارەى دەنگەكانى تۆ زۆر لەپێش ژمارەى دەنگەكانى سەرۆكى هەرێمى پێشوبوو ،وە راستى ئەم ئەنجامانەش لەلاى چاودێرو نوێنەرى سەرجەم قەوارەكان تۆماركراوە ئەمە جگە لە زانیاریە تۆماركراوەكانى رێكخەرو بەرێوەبەرى ناوەندو وێستگەكانى سەر بە كۆمیسیۆن.
بۆیە وەك ئامارە بەراییەكان لەپارێزگاى سلێمانى ئێوە سەركەوتنتان بەدەست هێناوە بە جیاوازى بەرچاو لەگەڵ مەسعود بارزانى،وە هیوادارم لەرێگەى هەواداران و هاوكاران وچاودێرە سەربەخۆكانەوە سەرجەم ئامارە بەراییەكان وەربگریت وەتا ئاگاداربیت لەهەر ساختەكاریەك ،وە هەموو رێو شوێنێكى یاساى بگریتە بەر بۆ رێگە گرتن لە هەرساختەكاریەك.وە تكام وایە كە پێداگیرى بكەیت لەوەى كە سەرجەم سندوقەكان رەوانەى بنكەى سەرەكى كۆمیسیۆنى باڵا هەڵبژاردنەكان بكرێت لە بەغداد نەك سندوقەكان ببرێنە هەولێر و پرۆسەى جیاكردنەوەى دەنگەكان و ئاشكراكردنى ئەنجامەكان رێگەى بنكە هەولێرى كۆمیسیۆنەوەبێت.وەك ئێستا دەنگۆى ئەوەهەیەكە لەهەولێر پرۆسەى جیاكردنەوەو ئاشكراكردنى دەنگەكان بكرێت نەك لەبەغدا كە بەراستى ئەم بریارە جێگەى گومانى زۆرە بۆیە بەهیچ بیانویەك ماییەى قبوڵكردن نەبێت لەلاتان؟؟!!!.

تێبینى : من بە خۆشحاڵیەوە و بە خۆبەخشانە تا كاتژمێر 2 ى شەو تا داخستنى سەرجەم سندوقەكانى ناوەندى شەهیدانى 9ى حوزەیران كە چوار ناوەندبوو چاودێرى ناوەندەكەبووم ،جێى باسە هەندێك لە نوێنەرى قەوارەو لیست و تۆرەكانى چاودێرە دواى وەرگرتنى ئەنجامە بەراییەكان ناوەندەكەیان بەجێهێشت، بەجۆرێك كە زۆربەیان تاكاتى داخستنى دەرگاى سندوقەكات نەمانەوە.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە