KURDISTANPOST
سمکۆ شوانی
هه‌ڵسانی عه‌ره‌بی سوننه له‌سێ کوچکه‌ی عراقی سوننه‌نشین و یاری مارو په‌یژه‌ی کورد
Tuesday, 23/04/2013, 12:00
1644
بینراوە
ئێمه‌ی کورد وه‌ک سه‌رنج ده‌ده‌م له زۆربه‌ی نوسینه‌کانمان هێرش ده‌که‌ینه سه‌ر سوپای عیراق و به سوپای خوێن‌ڕێژ و ده‌سکه‌لای دیکتاتۆر و زالمی ناوده‌به‌ین و هاولاتیانی حویجهو عه‌ره‌به‌کانی تری به‌ناو ڕاپه‌ریو به مهغدورو هاولاتی مه‌ده‌نی و سڤیل ناو ده‌به‌ین و له نوسینه‌کان دژایه‌تی مالکی و سوپا ده‌که‌ین ، به‌لام نازانین ئه‌م راپه‌رینه‌ی عه‌ره‌بی سونه له سێکوچکه‌ی عره‌بی سوننی وه‌ک چۆن له دژی مالکی و حکومه‌تی شیعه‌ی ده‌سه‌لات داره به‌هه‌مان شێوه دژی کوردی هاوبه‌شی شیعه‌یه . ئه‌ی دیاره له‌بیرمان چوه ئێمه‌یان به شه‌ریکی ئه‌مریکاو شیعه له‌قه‌له‌م داوه و تاکه هێزی ره‌زامه‌ند و هاوبه‌شی روخانی ڕژێمی به‌عس و سه‌دام حوسێنین ، ئهوسهدامهی ئێستاش عاره‌بی سوننه ده‌س به‌ده‌س نوێژ ناوی ده‌هینن . ئه‌ی مه‌گه‌ر نازانین ئه‌م شه‌ره دوژمنانی کورد و شیعه‌و ئامریکاوئینگلیز و سیسته‌می دیموکراسی هه‌لیان گیرسانوه .
ئه‌ی مه‌گه‌ر نازانین ئه‌م شه‌ره پاشماوه‌کانی به‌عس که‌ناویان له خۆیان ناوه نه‌قشبه‌ندی و ڕێکخراوی قاعده له عێراق و ئه‌و سوننیانه‌ی به‌هه‌ر ناوێکه‌وه بن ئه‌مڕۆ لهدهسهلاتن و ده‌سه‌لاته‌که‌ی خۆشیان بۆ کاری ئیرهاب و تۆقاندن به‌کار ده‌هێنن ، که هه‌مومان نمونه‌ی کار‌و کرده‌وه‌کانی تاریق هاشمیمان له‌بیره و که به‌رای من هه‌مو کاره تۆقێنه‌ره‌کانی کهرکوکش به‌سه‌یاره جامتاریکهکانی عهرهبهسونیهکانی ناودهسهلات کارئاسانی ده‌کرێت و ئه‌نجام ده‌درێت .
ده‌بێت زۆر له‌وه هۆشیارتر هه‌لس وکه‌وت بکه‌ین له‌گه‌ل رووداوه‌کان و ده‌ربرینی ههلوێستهکانمان و زۆر وریابین له‌وه‌ی نه‌وه‌ک (ینقلب السحر علی الساحر) له کۆتایدا خۆمان به‌ده‌س خۆمان قورمان بۆ دهسکهوتهکهمان گرتبێته‌وه ، گرتنی سلیمان به‌گ و کوژرانی ئهفسهروسهربازی کورد له هێزی کوردستان له سنوره‌که به‌ڵگه‌ی جیاوازی نه‌کردنه و ده‌سیان بروا و یاخود وه‌ک دیڵێ با ده‌سیان له‌م کاری خێره بێته‌وه چاره‌سه‌ری کورد ده‌که‌ن وه‌ک چۆن له 1988 ده‌سیان له‌کاری خێری شه‌ری ئێران بوه‌وه ئه‌وه‌ی ینیمان ، بینیمان چی‌یان به‌سه‌رمان هێنا له ژێر سێبه‌ری عدم تعرچهکانی لاپه‌ره‌کانی قورئانی پیرۆز...
ئه‌مه سه‌ره‌تای گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان سونه‌و شیعه‌یه له سوریاوه بۆ عیراق و ده‌بێ كورد زۆر به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكات و نه‌بێته به‌شێك له‌و شه‌ڕه، ده‌بێت ئه‌و راستیه بزانین هه‌رلایه‌کیان سه‌رکه‌ون ههلدهکوتنهسهر ئێمه و ئه‌وکاته ئه‌گه‌ر بهشهرش کۆلمان پێ نه‌ده‌ن ئه‌وا ده‌مان گه‌ڕێننه‌وه نیوه‌ی ڕێگا وه‌ک یاری ماروپه‌یژه وه ده‌بی زۆر ئاگاداری ئه‌وه‌بین بۆ که‌رکوک رۆیشتین دوزخورماتوشمان له‌سه‌ری دانا ......
سمکۆ شوانی
© 2019- Kurdistanpost