نێچیروان بارزانی به م زوانه ئه بێته جێگری مالیکی

Sunday, 25/10/2009, 12:00

2219 بینراوە


بنه ماڵه ی بارزانی زۆر له سه ر خۆو به خشکه ی خه ریکن جه لال و جه لالیه ت له ناو ده به ن ، زۆری نه ماوه که ده ست بگرن به سه ر یه کێتی و داروده سته ی تاڵه بانیدا ، ئه وان کێشه ی چل په نجا ساڵه ی خۆیان له گه ڵ جه لال له بیر نه کردوه و به ته مان ڕۆژی خۆی بێتو هه موویان بخه نه ناو سه به ته وه ، دڵنیام له وه ی که له کاتی خۆیدا هه موو ئه وانه ی په یوه ندیی توندوتۆڵو نزیکیان له گه ڵ ینک دا هه بوه یان سه رکرده ی گوێ ڕایه ڵی جه لال بوون له لایه پارتی بنه ماڵه ی بارزانییه وه ته سفیه ده کرێن ، ئه وه سوێندێکه که زۆر جار دوباره یان کردۆته وه که چاوه ڕێی ئه و ده رفه ته ن که ڕۆژی خۆی بێتو (دو) قسه له گه ڵ نه یارانی خۆیاندا بکه ن ، بنه ماڵه ی بارزانی نایانه وێ و ناهێڵن که س له وان (گون) دار تربێت ، ئه مه قسه ی یه کێک له کوڕه قاره مانه کانی مه لا مسته فایه .
ئێستا که توانیویانه به رهه م ئه حمه د له پۆسته که ی به غدای دابگرن و له هه ولێر دایبمه زرێنن ، بیر له وه کراوه ته وه که نێچیر بارزانی بکه ن به جێگری سه رۆک وه زیرانی عێراق ، به م کاره بنه ماڵه ی بارزانی ده ست به سه ر هه موو جموجۆڵێکی کورده کاندا ده گرێ له به غدا و کۆنترۆڵی ته واویان ده کات ، به مردنی جه لال تاڵه بانی زه نگی نه مانی یه کێتی لێده درێتو پارتی به بێ هیچ کۆسپو له مپه ڕێک ده ست به سه ر هه موو باشوردا ده گرێت و دیکتاۆریی داپڵۆسێنه ری ڕاسته قینه ی کوردیی ده ست پێده کات .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە