پیاوە پەمەیى یەكە بەیەك ملێۆن دۆلارى ترەوە گەرایەوە

Sunday, 19/07/2009, 12:00

2245 بینراوە


پاش ئەوەى كە رۆژى چوارشەممەى رابردوو لەلایەن چەند خەڵكانێكى نەترسەوە كە لەپێش دەرگاى میوانخانەكەوە داوایان دەكرد كە وەڵامى سكاڵاكانیان بداتەوە بەڵام هیچ كەس نەبوو بچێت بەهانایانەوە پاش ئەوەى دختۆر و جەماعەتەكەى قوچاندیان و رۆیشتن خەڵكەكە تا درەنگانى شەو چاوەروان بوون سكاڵاكانیان ببەنەوە چونكە جێ بەجێ ناكرێ ئەمرۆ شەممە 18-7 دختۆرفوئاد مەعسوم ئەندامى مەكتەبى سیاسى ى ن ك و ئەندامى سەركردایەتى پ د ك بە مۆنیكایەكى زۆر و پاسەوانێكى زۆرەوە و بەیەك ملێۆن دۆلارەوە گەیشتەوە میوانخانەى بیتوێن پاش پشودانێكى كەم لەگەڵ لایەنە پەیوەندى دارەكانى دەڤەرى راپەرین كۆبۆوە بەمەبەستى ئەوەى كەهەوڵى زیاتر بدەن بۆ قەناعەت دروست كردن لاى خەڵكى كەمتمانەیان پێبكاتەوەو بەپارە و ویژدان ودەنگەكانیان بكرن شایەنى باسە چەند هەفتەیەكە چەندین ملێۆن دۆلارلەشوێنەجیاجیاكانى كوردستان سەرف دەكرێت و یەكێتى كەوتۆتە دەنگ كرین بەڵام خەڵكى كوردستان باش ئەوان دەناسن و دەزانن بایى چەندن وەك بەڵێنەكانى پێشویان كەبەخەڵكى دەدەن ئەمجارەش ئەوهایە وهیچ جیاوازى نیە خەڵكى بەشەرەفى راپەرین بەپێشەنگى راپەرین و تێكۆشان و ئازادى ئێستا دادەنرێن شایەنى هەموو جۆرە خزمەتێكن بەڵام هیچیان بۆنەكراوە ئەوەى كراویشە و بەرچاو دەكەوێ حكومەت كردویەتى ئیتر ئەگەر هیچى نەكردایە ئەى بۆچى پێى دەڵێن حكومەت خەڵكى راپەرین هیچ كات سەرى بەرزى نەوى نەكردووە تەنانەت بۆ رژێمى لەناوچوى بەعسیش ئێستاش هەرگیز سەرى دانانەوێنێ بۆ برێك پارەى دزراوو تاڵانكراوى خەڵكى كوردستان ئەوپارەى كەدختۆر هێناویەتى دەیدا بەكێ ئایا دەیدا بەهەژارانى دەڤەرەكە ؟ ئایا دەیدا بەكەس وكارى شەهیدان ؟ ئایادەیدابەوكەسانەى كەلەخیانەتى 31 ى ئابدا تووشى زەرەر بوون ؟ ئایادەیدا بە و بێوەژنانەى مێردەكانیان لەرێگاى ئەوان خۆیان بەخت كرد ؟ ئایادەیدەن بەهیچ هەژارێكى كوردستان ؟ بێگومان نەخێر هەزارجار نەخێر هەمووى دەدەن بەو كەسانەى كەپێویستیان پێ نیە ئەگەر بیدەن بەكوڕو كچە شەهیدێك بەهەژارێك بەلێقەوماوێك بەهەرهەژارێك لە200 دۆلاریان زیاتر نادەنێ بەڵام بۆ خەڵكانى دز وماستاوچى وخوێن مژ بەدەفتەرە من دەپرسم لەدختۆرو ئەمسالەكانى بۆ ساڵێك بەرلەئێستا نەدەهاتن داواكارى و پێداویستى خەڵكەكانتان بپرسیایە بزانن لەچیان كەمەو داواكاریان چیە ؟! بۆ ئێستا كەوتونەتە خۆو كۆبونەوەبەخەڵك دەكەن و داوایان لێدەكەن دەنگتان بدەنێ چیتان كردووە بۆخەڵك تاكو دەنگتان بداتێ باش بزانن كەخەڵكى كوردستان بەتایبەتى دەڤەرەكەمان لێتان بێزارن و هەرگیز دەنگتان ناداتێ لەبەر ئەوەى ئێوە شایەنى ئەوەنین كەخەڵك چیتر متمانەتان پێ بكا ئێوە 18 ساڵە ئێمە هەڵدەخەڵەتێنن 18 ساڵە فێڵمان لێدەكەن و خوێنمان دەمژن بونەتە مشەخۆر داهاتى ئەوكوردستانە بەتاڵان دەبەن ومناڵەكانتانى پێ دەنێرنە دەرەوە تاكەى بێدەنگ بین كامتان زیاتر لەدوو ڤێلاى نیە كامەتان چوارسەیارەلەسالێكدا ناكرێت كامەتان رۆژێك لەرۆژان برسى بووە كامەتان تەنها دەقیقەیەك بێ كارەبا بووە كامەتان تائێستا بۆمناڵە شەهیدێكى برسى گریاون كەهاتۆتە بەردەرگاكەتان و بەزەییتان پیا هاتۆتەوەكامەتان زانیوتانە بێ پارەیى چیە كامەتان رۆژێك لەرۆژان سەردانى ماڵێكى كردوە لەگوندەكان كەكاتى خۆى نانتان تیادەخواردو پاشان تۆپ بارانیان دەكرد ئیتر بەسە جام پڕبوو چیتر بەدرۆو بەڵێنى شاخدارى ئێوە باوەڕ ناكەین و هەرگیز بەخەونیش نابینن كەئێمە دەنگتان پێ بدەین باش بزانن ئێمە زۆر بەشانازیەوە دەنگ بەلیستى گۆڕان دەدەین چونكە بەلیستى خۆمانى دەزانین وەهەرگیز دەنگ بەخیانەت وچەوسانەوەو تەعزیبى شەوانى هەولێر نادەین دەنگ نادەین بەكەسێك كە هەموو ژیانى خۆى تەرخان كردبێ بۆ وەشاندنى خەنجەرى ژەهراوى لەپشتەوە دەنگ دەدەین بە دكتۆر كەمال میراودەلى چونكە بەباشى دەزانین هەرچۆنێك بێ هەڵقوڵاوى ناخى گەلەكەیەتى و لەنزیكەوە لەناو ئازارو نەهامەتیەكانى گەلەكەیەتى چارەنووسى خۆتان مەدەن بەوان هێندەمان نەماوە هەفتەیەكى تر وەك ئەمرۆ باهەموومان دەنگ بدەین بەژمارە 57 و ژمارە 15 بۆئەوەى بەئازادى ویەكسانى بژین و هەتا هەتایە نەهێڵین گەندەڵى بەسەرماندا زاڵ بێ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە