یاری نێوان پارتی وگۆڕان له ده ست پێ کردندایه!!

Sunday, 20/10/2013, 12:00

1894 بینراوە





گۆڕانخوازنی ناو یه کێتی ئه و هێزه زندوو ڕادیکاڵه شۆڕشگێره بوو که هه میشه له ناو یه کێتیدا بوێرانه و پێ پێچ و په ناو فسه فسو مقۆمقۆ ڕاشکاوانه له ئاست خۆ به خوا زانه کانی ناو سه رکردایه تی یه کێتیا ،
ڕه خنه ڕادیکاڵه کانیان به ڕووی له خۆبای و گومڕاکانی باڵه ده ستڕۆکه ی ناو یه کێتیدا ده دا. هه رده م ئه م به شه له ناو یه کیتیدا، وه کو هێزێکی جه ربه زه و چاو نه ترس ده شاخان ، به ڕووی ڕەفتاره دکتاتۆریانه ی ناو یه کێتیا . ئه م به شه شۆڕشگێره ی ناو یه کێتی ، هه تا له ناو ڕیزه کانی یه کێتیدا ما بوون ، وه کو فلته ری ڕاگرتن و گولدانه وه ی بیرو بۆچونی دکتاتۆریانه ی باڵه ده ستڕۆکه ی یه کێتیدا، ڕێگربوون . به چونه ده ره وه ی ئه م هێزه شۆڕشگێره له ناو یه کێتی ، مه یدانه که چۆڵ بوو بۆ ئه و به نده مافیایه ، که به رده وام بۆ کۆنترۆڵ کردنی ده سه ڵاته کانی ناو یه كیتی له بۆسه دا بوو . ئه م تاقمه ، به کۆنترۆڵ کردنیان یه کێتیان کرد به حزبێکی گه نده ڵ و بنه ماڵه یی و ده سته وده سته بازی و شارچێتی و ناوچه یه تی . به م شێوه یه ش ، هه موو پله و پایه و شوێنه هه ستیارو گرنگه کان ناو داموده زگاکانی یه کێتیان خسته ژێرکۆنترۆڵی خۆیان و دارو ده سته که یانه وه . له کۆتایی گه شته که یان به ناو دنیا به رژه وه ندی دۆزینه وه ی خۆیان له و دونیایه دا، که وتنه مشوری به مافیاکردنی ده سه ڵاته که یان له ناو یه کێتیدا . ده ر ئه نجامی ئه و سیاسه تی به رژه وه ندیخوازیتی و پاوه ن کردنه ی به رپرسانی پله یه کی یه کێتی ، یه کێتی ڕۆژ له دوای ڕۆژ ڕیزه کانی به ره و پووکانه وه ده چوو. ئه وه تا وا ده بینین له م ڕۆدا یه کێتیان گه یاندۆته ئه و وێزگه یه ی که زۆر نزیکه له هه ره س هێنانی جه ماوه ری . شایانی باسه زۆربه ی سه رکرده کانی ئه مڕۆی یه کێتی بخۆری ڕه نج وتێکۆشان وماندو بوونی خه باتی ئه وسه رکرده و بنکردانه ن که ئه مڕۆکه له ناو گۆڕاندان ، به جیابوونه وه ی گۆڕانخوازان له ناو یه کیتی هه مو ده ستکه وت و سه روه ریه کانیانبه جێهێڵا بۆ مفته خۆره کانی ئێستای یه کێتی . ئێستا ئه وان خاوه نی یه کێتین هه روه کو چۆن خاوه نی سه روه ت و سامان و داریه کانی یه کێتین ئاوهاش خاوه نی نشێوو شکستیه کانی یه کێتشن ، ئه بێت ئه و پاشاگه ردانییه ی ئه و ڕۆی ناو ڕیزه کانی یه کێتی له ئەستۆ بگرن . پارتی له گه مه کانی چه ند ساڵه یدا له ژێر ڕه شماڵه که ی ڕێکه وتنی ستراتیژی نێوان خۆی ویه کێتی ،له هه مو خوله کاندا به براوه ی له مه یدانه که دا مایه وه و یه کێتشی له خولی تیمه نایابه کانی کوردستاندا وه ده رنا . له ئێستادا پارتی له مه شقو ڕاهێناندایه خۆی ئاماده کردوه بۆ یاری کۆتایی له گه ڵ ئۆپۆزسیوندا به تایبەتی بزووتنه وه ی گۆڕان . له مڕۆ به دواوه یاریه کانی نێوان گۆڕان و پارتی له مه یدانه که دا له ده ست پێ کردندایه . ئه بێت گۆڕان ئه م گه مه ی نێوان خۆی و پارتی وه کو یاریه کی چاره نوسسساز ته ماشا بکات . .
گۆڕان ئاماده باشیه كی ئێجگار پڕله ئه نێرژی وتوانای ده وێت بۆ به ره ناگاربوونه وه یکی سه خت و دژوار که به رامبه ره که ی ئه زموونێکی زۆری هه یه له پشقولدان و گزی و سه خته کاری و فریودان ، بۆیه ده بێت گۆڕان بۆ ئه م تیمه سه خته کاره خۆی به باشی ئاماده بکات .
بزووتنه وه ی گۆڕان ئه بێت زۆر وه ریایانه ئاگاداری ئه وه بێت یاری له گۆڕه پانی پارتی و له ژێر ئاڵا زه رده که ی و به داوه ری و له ژێرسه رپه رشتیاری پارتی و بنه ماڵه ی به رزانیدا ، ئه وه پارتی به دڵنیایه وه ، هه مان ته کتیک و فێڵ به کار ده هێننێت که چۆن له ڕابردوودا له به رامبه ر یه کێتیدا به کاریان هێنا . ئه گه ر بزووتنه وه ی گۆڕان ئاگاداری لایانگران و هەوادارانی خۆی نه بێت وبکه وێته فه لتی سیاسیه وه له م گه مه جاره نووسسازه دا ، ئه وه پارتی به هه مان ده ردی یه کێتی ئه بات ، به هێندی ئه متیازو ته ماحی شه خسی یاریزانه کانی گۆڕان ده کڕێ و له به رژه وه ندی پارتیدا یاریان پێ ده کات . .
ده بێت گۆڕان نه هێڵێت ئه زمونی سێ ئه ندامه په رله مانه که ی ناو په رله مانی کوردستان دووباره ببێته وه که له حشمه تی به رژه وه ندی تایبه تی خۆیاندا هه موو ئه خلاقی سیاسی و متمانه کانیان که پێان د رابوو له لایه ن میله ته و گۆڕانه وه له ده ستیان دا بۆ شوقه یه ك . .
به نده وه کو مشه جعێکی بزووتنه وه ی گۆڕان نامه وێت ئه و تیمه ی که ئه و هه موو هات و هاواره م بۆ کردوه له سه ره تای دروست بوونیه وه ، هه تا وه کو هه نۆکه ، به فیکه یه کی داوه ره کانی بنه ماڵه ی به رزانی له گۆڕه پانه که دا به دۆڕاوه ی بکرێته ده روه وه . هیج یه کێك له مشه جعین و لاینگرانی گۆڕان ئه و ده ر ئه نجامه یانه پێ قه بووڵ ناکرێ . .
ئه بێت گۆڕان و گۆڕانخوازان بۆ هه مو جوڵه کانی پارتی خۆی ئاماده بکات و گشت سوچی گۆڕه پانه زۆر به وردی چاودێری بکات وئاگاداری هه مو جوڵه ومراوه غه کانی پارتی بێت . هیچ گۆڕانخوازێک باوه ڕو متمانه ی به یاری دۆستانه ش نیه له گه ڵ پارتی و بنه ماڵه ی به رزانیدا چونکو له ڕابردوودا له هه مو گه مه کانیاندا له دواوه خه ریکی پاشقوڵدان و گزی کردندا بوونه له به رامبه ره که یان ، ته نانه ت له یاریه دۆستانه کانیشیاندا په نایان بردۆته به ر فێڵ و ته ڵه که بازی و پاشقوڵدان له دواوه وه . ..(پارتی جێگای باوه ڕو متمانه ی سه رجه م دوژمنانی کورده کوردیش گومانی له وه دا نیه که پارتی له به رژه وه ندی دوژمنه سه رخته کانیدا ده جووڵێت وکارده کات)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە