وەلامێك بۆعمرعبدالعزیز/كارگێرى مەكتەبى سیاسی یە كگرتوو

Thursday, 22/07/2010, 12:00

1221 بینراوە


كاتێك دیمانەكەى ستیڤان شەمزینیم بینى لەگەڵ عمر عبدالعزیز كارگێرى مەكتەبى سیاسى یەكگرتوو كەلەسایتى كوردستانپۆست بلاوكراوەتەوە سەیرم پێهات كەكەسێكى بەرێزى وەكو ئەوپیاوە سەرجەم وەلامەكانى دوورە لەراستى ، سەبارەت بەوەى مامۆستا عمر ووتویەتى :- تائێستا بیرمان لەلێكردنەوەى پاشگرى ئیسلامى نەكردووە كەئەمە قسەیەكە دوورە لەراستى چونكە لەكۆنگرەى رابردوو ئەوبابەتە خرایە دەنگدانەوە بەڵام دەنگى پێویستى نەهێنا و هەر لەبەر ئەوهۆیەش ئەندازیار عبدالرحمن ێدیق دەستى لەكاركێشایەوە چونكە ئەوبەرێزە برواى وابوو ناكرێت لەپەنا پەردەى پاشگرى ئیسلامى هەندێك بەرپرسانى یەكگرتوو راست و چەپ سامان بۆخۆیان كۆبكەنەوە بۆیە دەستى لەكاركێشایەوە ، سەبارەت بەوەى م/ععر ووتویەتى :- كەلەكۆنفراسى ماوەیەك لەمەوبەر هیچ ناكۆكیەك و راى جیاواز نەبووە ئەمەشیان دوورە لەراستى چونكە ئێمە چەند كەسێكمان لەكۆنفراسدابوون زانیارى ووردیان لەلایە كەتوندترین ناكۆكى لەنێو كۆنفراس روویدا كەمەترسى ئەوەى دروست كردووە كەیەكگرتوو ئەمجارە كۆنگرە لەكاتى خۆى نەبەستێت ، سەبارەت بەوەى مامۆستا عمر دەڵێت :- یەكگرتوو حزبى بنەماڵە نیە و قۆرخ نەكراوە زۆر سەیرە !!! چونكە هەموو كەس دەزانێت بنەماڵەیى لەناو بەكگرتوو هەیە و زۆربەى بەرپرسەكانى یەكگرتوو زۆربەى خزم و كەسەكانى خۆیان لەیەكگرتوو كردووە بەمووچەخۆر و كارێكیان بۆدۆزیونەتەوە بەنمونەش بنەماڵەى ملاجمیل ، مامۆستا جمیل كەكەسایەتیەكى بەرێزە بەڵام كێ لەخانەوادەكەى ئەوبەرێزە كارمەند نیە لەیەكگرتوو جێگاى بۆنەكراوتەوە تاموچەیەك وەربگرێت ؟ ئایا مامۆستا عمر دەتوانێت پێمان بڵێت كەبنەمالەى مامۆستا جمیل و خزم و كەسەكانیان چەند كەسیان لەكەناڵى سپێدە دەوام دەكەن ؟ ئەى ئەمە ناوى چى لێدەنێى مامۆستاى بەرێز ؟ سەبارەت بەوەى كەدەڵى رەوتێكى جیاواز لەناویەكگرتوو نیە بەناوى رەوتى گەشە !!! زۆرزۆرسەیرە چونكە سەركردایەتى یەكگرتوو هەموویان دەزانن كەرەوتى گەشە لەدواى هەڵبژاردنى 25/7 دروست بووە لەناو یەكگرتوو و رەوتێكى زۆر بەهێزە و رۆژ بەرۆژ كارو چالاكى و ئەندامەكانیشى زیاتر دەبێت و بۆزانیارى بەرێزیشیان بەم نزیكانە رەوتى گەشە داواى مۆڵەتى رەسمى لەوەزارەتى ناوخۆ دەكات و لەیەكگرتوو جیابونەوەى خۆى رادەگەیەنێت ، رەوتى گەشە رەوتێكى راستگۆیە و سەرجەم كەموكوریەكانى ناویەكگرتوو بۆراى گشتى دەخاتە روو و ئەوپرسیارەش ئاراستەى هەموو خەڵكى كوردستان دەكات كە ئایا بەرپرسانى یەكگرتوو ئەوهەموو سەروەت و سامانیەیان لەكوێ هێناوە ؟ كام بەرپرسى یەكگرتوو كرێچیە؟ یان لەخانووى 100مەترى ژیان بەسەردەبات ؟ كام بەرپرسى یەكگرتوو هەیە هەموو سەرى ساڵێك ئۆتۆمبێلەكەى نەگۆرێت بۆمۆدێلێكى تازەتر ؟ بۆیە ئێمە لەرەوتى گەشە وێراى ئەوپەرى رێزمان بۆمامۆستا عمر عبدالعزیز داواى لێدەكەین خۆى بەدووربگرێت لەلێدوانى ناراست و بەهیچ جۆرێكیش لێدوان دژى رەوتى گەشە نەدات ، وەداو لەبەرێزیشیان دەكەین بۆئەوەى زانیارى لەسەررەوتى گەشە بزانێت با ئەمجارەیان لەكۆبونەوەى مەكتەبى سیاسى پرسیار لەئەندامانى مەكتەبى سیاسى بكات .



سلێمانى 21/7/2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە