Sunday, 03/02/2013, 12:00
3677 بینراوە
پ: وه‌ک ده‌زانن هه‌رێمی کوردستان ته‌نها پێک هاتووه له سێ شاری کوردستانی باشوور: سلێمانی، هه‌ولیر و دهۆک. راتان چییه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی که سه‌رکرده‌ی پارته‌کان ئه‌مه‌یان قبوڵ کردووه؟
وه‌ڵام: له دیدی منه‌وه ئه‌و پرسیاره ئه‌شکالیه‌تی تێدایه، چونکه سه‌رکرده‌ی ئه‌و پارتانه ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یان قبوڵ نه‌کردووه، به‌ڵکو خۆیان جارێکی تر بوونه‌ته‌وه به خوڵقێنه‌ری ئه‌و ڕاستیه تاڵه و بوونه‌ته ئامڕازێک بۆ جه‌ختکردنه‌وه و شه‌رعیه‌تدان به‌و بچووککردنه‌وه‌یه‌ی سنووری باشوری کوردستان.پ2: پارته کوردییه‌کان وا پیشان ئه‌ده‌ن که مادده‌ی 140 ناوچه‌کانی تری کوردستانی باشووه که بریتییه له که‌رکوک و خانه‌قین و سنجار و هتد ده‌خاته‌وه سه‌ر حکومه‌تی هه‌رێم. ئایا ئێوه راتان چییه ده‌رباره‌ی ئه‌مه؟
وه‌ڵام: مه‌به‌ستتان له ناوچه جێناکۆکه‌کانه!؟ سه‌ره‌تا گرنگه ئاماژه به‌و ڕاستیه بدهینپ3: راتان چییه ده‌رباره‌ی ده‌ستنیشانکردنی سنوری کوردستانی باشوور؟ بۆچی نه پارته‌کان، نه ئۆپۆزیسیۆن به گۆاڕنیشهوه، هه‌روه‌ها نه نووسه‌ران، هیچیان باسی ئه‌وه ناکه‌ن، که پێویسته سنوری کوردستان دیاری بکرێت و حکومه‌تی کوردیی له کوردستاندا دابمه‌زرێت، نه‌ک ته‌نها له سێ شاردا؟
وه‌ڵام: غیابی دونیابینی و دیسکۆرسی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی دروستکردوه که کاری عه‌مه‌لی نه‌کرێت بۆ ده‌ستنیشانکردنی سنور له باشوری کوردستان. دیاره هه‌موان ده‌زانین له ڕووی مێژووی و له ڕووی پرنیسپهوه کوردستان سنووری دیاریکراوه و هیچ هێزێکی کوردی مافی سازشکردنی له سه‌ر ئه‌و سنوره نییه و شتێک بوونی نییه به ناوی ناوچه جێناکۆکه‌کان به‌ڵکو هه‌موو بستێکی خاکی کوردستان که له مێژووی به‌ر له دابه‌شکردنی ئه‌م نیشتمانه و لکاندی پارچه‌کانی به سه‌ر چوار وڵات‌دا خاکی کوردستان بووه و دانیشتوانی کورد بوون و خاوه‌نی مێژوویه‌کی هاوبه‌ش بوون و زمانی کوردی زمانی سه‌ره‌کی بووه کوردستانه، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی ده‌بێت هێزێکی کوردی له دایک ده‌بێت که جه‌خت له سه‌ر یه‌کێتی ئه‌و خاکه بکاته‌وه و سازش له سه‌ر یه‌ک بستی نه‌کات. ڕۆژێک دێت بست به بستی ئه‌م خاکه وه‌ک ئه‌مانه‌ت ده‌بێت ته‌سلیم به خاوه‌نه‌که‌ی بکرێته‌وه یان بسه‌ندرێته‌وه که خاوه‌نه‌که‌ی که‌س نیه جگه له کورد و ئه‌و که‌مایه‌تیه ئیتنیکی و ئاینیانه‌ی له مێژوودا له سه‌ر ئه‌و خاکه پێکه‌وه ژیاون.© 2019- Kurdistanpost