هەڵوێستەكان زۆر سەرشۆڕ و ڕیسوان

Thursday, 15/04/2010, 12:00

1688 بینراوە


ئێوارەى ئیمڕۆ بەناو ڕاگەیاندنەكانى سەربەبنەماڵەى مەسحود دوو هەواڵیان بڵاوكردەوە كەگوایە هەریەكە لەمەسعود و مەكتەبى پیر و پەككەوتانیان نیگەرانن لەوەى هێرشكراوەتە سەر ئەحمد تورك هەڵوێستەكە هیچ گرینگ و بایەخێكى نیە چونكە ئەگەر پەلاماردانەكە كاریگەرى بەهێزى هەبووایە ئێستا بارى تەندروستى ئەحمد تورك لەدۆخێكى دژواردا دەبوو بەڵام خۆشبەختانە ئێستا بارى تەندروستى ئەو كەسایەتیە كوردە زۆر باشە دڵنیاشم لەوەى كەهەڵوێستە لەڕو لاوازەكەى سەرۆكى تەزویرى هەولێر و دهۆك هیچ بایەخێكى نیە لەلای ئەحمد تورك بەڵكو پێدەچێت زۆر لەئازارەكانى جەستەیى زیادبكات چونكە بەبڕواى من كەسێكى دڵڕەق و دڵڕەشى وەكو دەنیز بایكاڵ كەتاسەر ئێسقان دوژمنى كوردە هەڵوێستى ئەو بۆ ڕاى گشتى زۆر لەهەڵوێستە لاوازەكەى سەرۆكى تەزویرى هەولێر و دهۆك و خەڵوەتگەى پیرى بنەماڵە گرینگتر بوو چەند ساڵێك پێش ئێستا زۆر دڵم بەوە خۆش بوو كەكوردیش خاوەنى كەسێك بێت بەبڕواى خۆم مەسعود بۆ كەسە دەست نیشان كردبوو چونكە چەند جارێك لەلێدوانەكانیدا وەكو شیرى بەسەرچوو هەڵدەچوو بەڵام دواى ئەوەى كەتوركیا دەستەمۆى كردەوە بۆ جارێكیتر ئێستا كورد نەك شانازى پێوە ناكات بەڵكو شەرمیشى پێیەتى كەناوى دەهێنرێت چونكە كار گەیشتە ئەوەى كە مەسخودێك لەدەرەوەى ووڵاتەوە جەژنێك كەهیچ ئەسڵ و ئەساسى نیە پیرۆزبایى بۆ بنوسێت بەڵام لەمەڕ پەلاماردانى كەسایەتیەكى وەكو ئەحمد تورك خورى لەگوێچكەكانى خۆى بئاخنێت لەلایەكى ترەوە كەسێك كەنەیوێراوە ناوى خۆى ئاشكرابكات بەناوى خەڵوەتگەى پیرى بنەماڵەوە شەكرى شكاندووە كەشەكرشكاندنەكەى ئەویش لەهى سەرۆكە تەزویرەكە زیاترى تیانیە و زۆر لاوازە چونكە لەڕاستیدا پەلاماردانى كەسایەتیەكى لەم چەشنە شایەنى ئەوەیە كۆنگرەى ڕۆژنامەوانى بۆ سازبكرێت نەك لەڕێگەى نوسینى چەند دێرە نوسینێكى لاواز قسە لەسەر ئەم بابەتە بكرێت شەكرشكێنەكەى خەڵوەتگەى پیرى و سەرۆكە تەزویرە دوو كەسى ڕوو ڕەشن لەبەردەم گەلى كوردستان و مێژوودا چونكە نەیانتوانى سوود لەدەرفەتێكى لەم چەشنە وەربگرن و بەنیشاندانى هەڵوێستێكى جوامێرانە و توند تۆزقاڵێك ڕەشێتى ڕووى خۆیان سپى بكەنەوە هەریەكە لەعلى و ێلاح دین و نەوشیروانیش نەك دەنگیان لێوە نەهات بەڵكو پێناچێت ئەم هەواڵەیان هەر بەلاوە گرینگیش بووبێت كەئەمەش نەك جێگەى داخە بەڵكو مایەى شەرمەزاریشە بۆ ئەو شتەى كەپێى دەڵێن ناڕازى لەبەڕێوەبردنى دەسەڵات بۆیە من پێشنیار دەكەم بۆ هەرسێكتان تازووە ئێوەش بدەنە پاڵ جلال و مەسعود چونكە هیچ شتێك نیە لەنێوان بۆ ئەوەى جیاتان بكاتەوە تەنیا ناو نەبێت ئەگینا لەهەموو شتێك لەیەكترى دەچن بۆیە پێویست ناكات ئێوەش بوونتان هەبێت...............

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە