له‌ په‌رله‌مانی کوردستان چ باسه‌؟!

Tuesday, 12/10/2010, 12:00

1441 بینراوە


کوردستانپۆست : ئه‌م نووسینه‌ هی کارمه‌ندێکی په‌رله‌مانه‌ ، به‌ زمانێکی ساده‌ وساکار نووسیویه‌تی به‌ڵام نهێنی زۆری ئاشکراکردووه‌ . فه‌رموون له‌گه‌ڵ نامه‌که‌:
چی بڵیم یان چی باس بکەم زۆر بەداخەوە دەیڵێم ، من فەرمانبەرم لە پەرلەمانی کوردستان زیاتر لە (17) ساڵە بەڵام ببوورن ناوم ناڵێم لە مەترسی سزادان و تۆقاندن ، جەماوەری کوردستان وا دەزانن کە پەرلەمان فەرمانگەیەکە ئیشەکانی بە رێک و پێک و بە شێوەیەکی یاسایی دەڕوا ، نەخیر و ئەمەش هەندێ لە گەندەڵی و نارێکی لە پەرلەمانی کوردستان :
لە پەرلەمان نییە تۆ فەرمانبەری نوێ یان کۆنی بەڵام ئەوەی گرنگە تۆ کەرکوکیت یان نا ، (د. کمال کەرکوکی) دۆمی کەرکوکی هێناوە (لەگەڵ رێزم بۆ خەڵکی کەرکوکی تێکۆشەر) کردویەتی یان بە بەڕێوەبەر یان راوێژکار یان پۆستێکی گرنگ بەبێ هیچ بڕوانامە ، (ئاسۆ) سکرتێر و برازای (د. کمال کەرکوکی) سەرۆکی گەندەڵی یان دەتوانم بڵێم (سەرۆکی عێابە) لە پەرلەمانە (ئاسۆ) دووەم دەسەڵاتە دوای سەرۆکی پەرلەمان هەندێ فەرمانبەر هەیە دەوری ئەم زەلامەیان داوە هەموو پارە و دەرماڵە بۆیان سەرف دەکرێت (ناویان ناڵێم بەڵام ژمارەیان 8 تا 10 فەرمانبەرن) ئەمانیش (عێابەی ئاسۆ) دەرماڵە و پاداشت و ئیفاد و سەرۆکایەتی بەشەکان تەنها بۆ ئەم فەرمانبەرانەیە دەرماڵەی فەرمانبەرانی پەرلەمان (150000) سەد و پەنجا هەزار دینارە ئەمە چەند ساڵە دەڵێن زیادی دەکەین پێش چەند مانگێک کردیان بە (200000) دووسەد هەزار دینار بەڵام (عێابەی ئاسۆ) کردیان بە (600000) شەش سەد هەزار دینار و جگە لەوە بۆیان هەیە کەی بین دەوام و کەی بڕۆنەوە بەبێ پرس ئەمەش خوا دەزانێ چی تر هەیە لەبنەوە چونکە یەکێ لەم (عێابەیە) لە بەشی ژمێریاری یە تاکو دزین داپۆشرێ ، (ئاسۆ) کە دامەزرا بە ماوەی چەند مانگێ کرا بە (بەڕێوەبەر) کە هەر فەرمانبەرێک دەگاتە ئەم پلەیە بە ماوەی (20) ساڵ ، (بەڕێوەبەری گشتی دیوان) ئەمە ساڵێکە لەم پۆستەیە (کەرکوکی)یە زەلامێکە هیچ تێناگات لە زەمانی (ێدام) لە (کۆمپانیای نەوت بۆ لە کەرکوک) ئینجا تێبگەن ئەم فەرمانگەیەی تێک وپێک هێنا یاسایی عەسکەری بەکار دەهێنێت دەبێ فەرمانبەر سەعات (8)ی بەیانی بێتە دەوام ئەگینا سزا دەدرێت پەرلەمانیش فەرمانگەیەکە (مراجع)ی نییە بەڵام هەموو وەزارەکان سەعات (9)ی بەیانی دەوامە هیچ پشتگیری نادا بە فەرمانبەران بۆ هیچ شوێنی وەکو هەموو وەزارەکان بەڵام ئەم (بەڕێوەبەرە) بە ئارەزووی خۆی پارە سەرف دەکات بۆ ماستاوچێ و (عێابەی کاک ئاسۆ) و حەدی نییە هیچ ئەمرێکی (ئاسۆ) رەد بکاتەوە و دەترسێ یاساکانی خۆی بکار بهێنێت لەگەڵ (عێابەکە) یان (کەرکوکی یەکانی) (د. کمال) یان ئەوانەی کە لە حزبی (پارتی) ، وە بە ئارەزووی خۆی پلەی وەزیفی دەدات (پلەی وەزیفی داوە بە هەندێ فەرمانبەر لە جیاتی بەرز بکرێتەوە بە ماوەی (8) ساڵ بە ساڵێک بەرزکراوە) ئەویش دەبێ یەکێک لەو زەلامانە بێ کە باسم کردن .
باسی شتێکی تر بکەم (ببورن) ئەگەر (گ...ی) بکەی بۆیان ئەوە تۆ زۆر پێشەکەوی چەند فەرمانبەر هەیە ناسراون بە (گ...ی) ئیشیان هێنانی ژن بۆ مسۆولەکانی پەرلەمان ، باسی پارە بکەم چون سەرف دەکرێت دەیخەنە قاڵبی یاسایی بۆ زەلامەکانی خۆیان (ئەویش یان کەرکوکی بێت یان پارتی یان عێابەکە یان گ...ەکان) بەرێگای لێژنەکان (لێژنەیەک دامەزرێنن ئەمانە دەخن ئەم لێژنانە ئینجا فەرمانێک دەردەکەن بە سەرف کردنی پارە بە شێوەی پاداشت) هەر فەرمانبەرێکی ئاسایی پاداشتەکەی ئەگەر بدرێت سەد هەزار تا دوو سەد هەزار دیناری بۆ سەرف دەکەن بەڵام ئەم زەلامانەی کە باسم کرد پاداشتیان دەگاتە (2) و (3) ملیۆن دینار .
دەسەڵاتی حزبی (پارتی) :
پەرلەمان وەکو دام و دەزگاکانی حزبی (بعس)ە ، ناوێری قسە بکەێت ئەگینا ئەندامەکانی پارتی شکایەت لێ دەکەن ئینجا زۆر ممنوونیت ئەگەر لای خۆیانەوە قسەی زیاد نکرێت لەسەر شکایەتەکە ، هەموو پۆستی سەرۆکایەتی بەشەکان و پۆستە گرنگەکان بۆ (پارتی) ، ئەگەر (پارتی) نەبیت تۆ زۆر مغدور دەبیت .
ئینجا ئەگەر هەر فەرمانبەرێک دەیەوی بەرز بکرێتەوە لە پەرلەمانی کوردستان بە داخەوە دەڵێم دەبێ نزیک بێت لە (سەرۆکی عێابە) یان (بەڕێوەبەر) یان (پارتی) بێت یان ئەگەر حزبێکی تر بێت خۆی بگۆری و هەڵسوری ببێ بە (پارتی) یان (گ...ی) بکات .
باسی دزی پارە لەم پەرلەمانە چۆن دەکرێت ، پەرلەمان بە رەسمی شوێنەکەی دەگوڕدرێت و دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی تر ئینجا ئەو شوێنەی کە دەگوازرێتەوە (تعمیر)ی ناوێت بەڵام هەموو رۆژی دەردەچن بە شتێکی نوێ ئێستا عەرزی ناو نهۆمەکان دەیکەن بە داری (ساج) ئەگەر ئیشەکە (40000)$ چل هەزار دۆلاری تێچی بەڵام (120000)$ سەد و بیست هەزار دۆلاری بۆ تەرخان دەکەن...درێژه‌ی هه‌یه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە