• Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

ئاشتی برایم ئەفەندی: تەڵەی سیخوری و کورد زنجیرەی (٥)

گەورەترین مەترسی لەسەر ژیانی سیخور، ئەو دەزگە هەواڵگریەیە کە دایدەمەزرێنیت و پارەی دەداتێ، وەک چەقۆی شوانە بۆ مێگەلەکەی.  دەزگەی هەواڵگری ئەرکی سەرشانی ئەوەیە، کە لە هەموو ئاستەکاندا سیخور تا ئەو ڕادەیە بەکاربهێنیت کە پێویستی پێیە، هەر کاتێک سیخور یاخی بوو لە گوێڕایەڵی یان بوو بە هەڕەشە لەسەر ئاشکرا بوونی نهێنیەکی دیاری کراو، مەرج نییە ئەو نهێنیە سیاسی بێت یان سەربازی، بەڵکو تەنیا پەیوەست بێت بەوەی کە ناوبانگی کەسایەتیەک کە لە لووتکەی دەسەڵاتدایە یان لە لووتکەی دەسەڵاتدا بووە بزڕێنێ، ئەوا بۆ...

ئاشتی برایم ئەفەندی: تەڵەی سیخوری و کورد، زنجیرەی ( ٤ ژنی کورد)

مێژوو پێمان دەڵێت، کە تا هەنووکە دەزگەی هەواڵگری و سیخوری لەلایەن پیاوەوە کۆنتڕۆڵ کراوە و هەژموونی ئەوی بەسەردا زاڵە، بەڵام ئەوەشمان پێ دەڵێت کە، ژنیش بێبەری نەبووە لە کاری سیخوری، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئەوەندەی گرنگی بە ناو و ڕۆڵی پیاوی سیخور دراوە، ئەوەندە گرنگی نەدراوە بە ڕۆڵ و ناوی ژنە سیخور، بۆ...

ئاشتی برایم ئەفەندی: تەڵەی سیخوری و کورد زنجیرەی (٣)

تەڵەی سیخوری و گوێڕایەڵی دەزگەی هەواڵگری لەسەر ئاستی سەرکردایەتی میللەتێک زۆر ماڵوێرانکەرترە لە سیخوری لەسەر ئاستی شەقام و تاکە کەسدا. سەرانی شۆڕشی میللەتان یان سەڕۆکی وڵاتان کە بوون بە بەکرێگیراو و بەگوێرەی ئەجێندای دەزگەی هەواڵگری زلهێزێکی ناوچەیی یان دنیا مامەڵەیان لەگەڵ پرسی نیشتمانی و نەتەوەیی کرد،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: کورد و تەڵەی سیخوریی (٢)

(کتێبی جەنگی سی ئای ئەی لە کوردستان)  یەکێک لە زەقترین دیاردە کە دەرکیی پێ دەکریت،  کەسێکە دەستی لەگەڵ دەزگەی سیخوری تێکەڵاو کردوە، ئەوەیە کە دەوڵەمەند بوونێکی کتوپڕی لە ڕادە بەدەرە. لە باشووری کوردستاندا، جگە لە بنەماڵەی بارزانی و خێزانی تاڵەبانی، کە ڕاستەوخۆ دەستیان دەگاتە بیرە نەوتەکان،...

ئاشتی برایم ئەفەندی: کورد و تەڵەی سیخوریی زنجیرەی (١)

سەردێر:دەزگەی هەواڵگری لە دنیادا بەتایبەتی لە وڵاتانی زلهێز، لە کاتی ئاسایی و هێمنیدا، لە کاتی جەنگی سارد و گەرمدا و لە جەنگی نەرمدا، گرنگی تایبەتی پێ دەدرێت، بودجەی زەبەلاحی بۆ تەرخان دەکرێت. خەڵکی متمانە پێکراوی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە بەفەرمی و بە ئاشکرا هەڵدەبژێردرێن بۆ بەڕێوەبردنی ئەو دەزگە پڕ هەستیارە. ...

ئاشتی برایم ئەفەندی: کوردستانپۆست و هەڵوێست

میدیا ئامرازێکی کارێگەری دەستی پارتە سیاسی و دەسەڵاتدارەکانە، وەک تورکیا، ئیران، عیراق و ئیسرائیل، کە لە باشووری کوردستان هەموویان بۆ سەپاندنی هەژموون و گەیشتنیان بە زۆرترین تاکەکانی نێو کۆمەڵگە، بودجەیەکی ئێجگار زەبەلاحیان بۆ دەزگەی میدیای کوردیی، بەتایبەتی کەناڵی تەلەفزیۆن، تۆڕی کۆمەڵایەتی، ئیستگرام...

ئاشتی برایم ئەفەندی: کورد و شانۆی لەیەکچووی ململانیی زلهێزەکان لە دنیادا. زنجیرەی (٦)

زنجیرەی شەشەم،  گەڵاڵەی باس:  ئەزموونی وڵاتانی باشووری ئاسیا و کوردلە مێژووی نوێدا، ئەزموونی وڵاتانی باشووری ئاسیا دوای جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی دەیسلمێنێت، کاتێک کە دەستکاری جیوگرۆفیای سیاسی کرا، چارەنووسی میللەت و نەتەوەکانی تێیدا دیاری کرا، تەنیا میللەتی کورد تووشی دابەش بوون و نەهامەتی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: شانۆی لەیەکچووی ململانیی زلهێزەکان لە دنیادا، زنجیرەی (٥)

پێنجەم: وڵاتانی باشووری ئاسیا:  ئەفغانستانلە باشووری ئاسیادا، ئەفغانستان یەکێکە لەو وڵاتانە، کە لە ناوچەکەدا خاوەن مێژوویەکی پڕ خوێناوی و پڕ لە نەهامەتیە. ئەفغانستان جگە لەبوونی ناتەبایی و جەنگی مەدەنی نێوخۆی، بەدرێژایی مێژوو بۆتە جێگە نیشانەی تیری چاوتیژی دەسەڵاتدار و ئیمپراتۆریەتەکانی ناوچەکە...

ئاشتی برایم ئەفەندی: چەمکی نەتەوەیی و ئاینی، عەبدولقادر خان و جاشمەلای کورد!

لە مێژوو و دنیای ئەمڕۆدا، کارێگەری هەستی نەتەوەیی و بڕوای ئاینی، بۆ پەیداکردنی بنکەی جەماوەریی، ئامرازێکی بەهێز بووە، بۆ گەیشتن بە دەسەڵاتی حوکمڕانی و سیاسیی. هەردووک چەمک بۆ خەڵک مانا و مەغزای خۆی هەبووە و هەیە، لەبەرئەوەی بەشێوەیەکی گشتی، تا هەنووکە تاک پێویستی بە هەردوو ناسنامە هەبووە و هەیە، بۆیە...

ئاشتی برایم ئەفەندی: شانۆی لەیەکچووی ململانێکانی زلهێزەکان لە دنیادا، زنجیرەی (٤)

چوارەم: وڵاتانی باشووری ئاسیا: مالدیڤیس، ئەفغانستان و نیپاڵزلهێزەکانی دنیا بە زەڕەبین لەسەر گۆی زەوی دەگەڕێن، بۆ ئەوەی بچووکترین خاڵ بدۆزنەوە کە سەرچاوەیەکی ئابووریی هەبێت، تا هەژموونی خۆیانی تێیدا بسەپێنن، جا چی بە زەبری هێزی سەربازیی بێت، چی بەبەکارهێنانی هێزی نەرم بێت. نیپاڵ شوێنی جوگرافی گرنگی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: شانۆی لەیەکچووی ململانێکانی زلهێزەکان لە دنیادا، زنجیرەی (٣)

سێیەم: وڵاتانی باشووری ئاسیا: بەنگلادیش، مالدیڤیس، ئەفغانستان، سیرلانکا، نیپال، بهولتانلە باشووری ئاسیادا زلهێزەکان، تەنیا گرنگی بە هیند و پاکستان نادەن، ئەڵبەتە وڵاتانی دیکەی ئەو ناوچەیەش لە ستراتیژیەت و سیاسەتی کۆنتڕۆڵ کردنی دنیادا، لەلایەن زلهێزەکانەوە دەرنەکراون، هەریەکە بەگوێرەی شوێنی جوگرافی، پێگەی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: جاشمەلاکان، ئیسرائیل، حەماس، ڕۆژئاوا و کەمپی مەخمور!

میدیای دنیا و ناوچیەکان، خەریکی ڕووماڵە کردنی ڕووداوە خوێناویەکانی غەزەن، بەشێک لایەنگری ئیسرائیل دەکەن، بەشەکەی دی لایەنگری حەماس دەکەن. واتە میدیای دنیا و ناوچەکەش هەریەکەیان خۆیان لەبەرەی یەکێک لە زلهێزەکان و هاوپەیمان و هاورێکانیان لە ناوچەکدا ساغ کردۆتەوە و تورەگەیان گرتۆتەوە بۆ پارە. لە کاتێکدا...

ئاشتی برایم ئەفەندی: شانۆی لەیەکچووی ململانێکانی زلهێزەکان لە دنیادا، زنجیرەی (٢)

دووەم: وڵاتانی باشووری ئاسیا، هیند، بەنگلادیش، پاکستان، مالدیڤیس، ئەفغانستان، سیرلانکا، نیپال، بهولتانهەوڵدان  و ستراتیژیەتی گەیشتن بە دەسەڵاتی کۆنتڕۆڵ کردنی گۆی زەوی  لەلایەنزلهێزەکانەوە، ئاگرێکە لە چوار مشقی دنیادا داگیرساوە و بەربۆتە نێو ماڵی زۆرینەی سادە و خەڵکی هەژاری جیهان.  وڵاتانی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: شانۆی لەیەکچووی ململانێی زلهێزەکان لە دنیادا، زنجیرەی (١)

سەردێر:ئەو ناسەقامگیریەی کە  ئەمڕۆ لە ئیسرائیل، یۆکرانیا، سوریا، عیراق، کوردستان، لیبیا، سودان و تایوان شوێنی دیکە دەگوزەرێت، ڕەگێکی مێژووی قوڵی هەیە، ناکۆکییە لەسەر بەهێزکردنی باری ئابووریی و سەپاندنی شکۆ و دەسەڵاتداریەتی، نەک لەپێناو سەرکەوتنی فڵانە ئاین و فیسارکە بیروباوەڕ.کلیلی بەهێز بوون، کۆنتڕۆڵکردنی...

ئاشتی برایم ئەفەندی: هاکان فیدان، هەرێم و یەکگرتووی ئیسلامی!

کۆمەڵێک فاکتەر لەیەک کاتدا کۆبوونەوە کە ئاماژەی  باشیان پێوە دیار نییە وەک، لە ٢/٨/ ٢٠٢٣دا مەتیو میللەر وتەبێژی وزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفراسێکی ڕۆژنامەوانیدا، لە وەڵامی پرسیارێکدا، کە ئایا ئەو ناوچانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان کە تورکیا داگیری کردووە و پاکتاوی نەژادی ئەنجام دەدات، ئەوان چۆنی دەبینن؟ ...