کلتووری شاخ بوو به‌ ده‌وامی ڕه‌سمی شار

Monday, 19/12/2011, 12:00

1623 بینراوە






ئێستاش شاخ شه‌ڕی شار ده‌کات شاریش به‌ عه‌قڵی شاخ شاروێران ده‌کات . کلتووری شار بریتیه‌ له‌ پێکه‌وه‌ ژیان وبه‌به‌هاکردنی مرۆڤه‌کان له‌سه‌ر ئاستی دوونیا بینین که‌ پڕ ده‌بێت له‌پرۆسه‌یه‌کی معریفای سه‌رده‌میانه‌ به‌ گژداچوونه‌وه‌ی دواکه‌ووتوه‌کانی میراتی شاخ‌ و هه‌موو ئه‌ودواکه‌وتووه‌کانه‌ که‌ مرۆڤ هه‌ستی پێده‌کاتو ده‌یه‌وێت خۆی لێ دابماڵێت وسنووری ئازادی فراوان بکات .چوونه‌ ناوه‌ی حیزب بۆ ناو زانکۆ ده‌ردێکی کوشوونده‌ی حیزبیه‌ وه‌ك ئایدزی ئایدیای حیزبی که‌ ناتوانی بێلایه‌نی خۆی ڕابگه‌ێنێت ده‌ست ده‌خاته‌ حه‌ره‌می زانکۆ .‌زانکۆش به‌شێکێ گه‌وره‌ی شارتستانیه‌ که‌برتیه‌ له‌داهێناو زانست و مه‌عریفیه‌ که‌خاوه‌ن فه‌لسه‌فه‌یکی سیاسیی تایبه‌تی خۆیه‌تی به‌شێك ده‌بێت له‌ستانداردی ئه‌کادیمی جیهانی‌ . ‌ کلتووری شاخیش له‌ده‌ره‌وه‌ جیهان بینیه‌ دابرانه‌ له‌ ژیانی حه‌قیقی له‌ سه‌ر ئاستی نا عه‌قڵانی بوون وه‌ دابه‌زاندنی فۆڕمێکی کۆن و‌ کارکردن له‌سه‌ر مرۆڤی به‌رز بۆ ئاستێکی نزم .که‌ عه‌قڵی شاخ ‌ ده‌یه‌وێت خۆی فه‌رزبکات درزێك درووست بکات و ببێته‌ به‌شێك له‌ ژیانی شار .کلتووری شاخ ئیستاش له‌ شار بوو به‌ده‌وامی ڕۆژانه‌ی ڕه‌سمی شار که‌ که‌دیمه‌نی شاریان ناشیرن کرد ‌ دووره‌ له‌شارستانیه‌تی که‌ شاریش ئێستا هاوفرۆڕمی شاخه‌ عه‌قڵێ شاخ بۆته‌ میرات گری ده‌سه‌ڵات به‌واتای لێسه‌ندنه‌وه‌ی هۆشیاری کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و ناهۆشیاری بوون .هه‌ر ئه‌و چه‌مکه‌ سیاسه‌ بووه‌ که‌ واقعی سیاسی کوردی له‌ جیهان ناشیرین کرد که‌ مێژووی خۆیان خسته‌ ژێر پرسیارێکی قورس که‌ نه‌بوون به‌و مرۆڤه‌ شۆڕش گێرانه‌ که‌ جێگه‌ی شانازی نیشتمان و ره‌مزی سه‌رکه‌ووتن بن بۆ کۆمه‌ڵگا .کاتێك خۆ پێشاندانێك که‌ ڕێك ده‌خرێت له‌ کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه‌ بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافه‌کان وئازادی بێ قه‌‌یدوو شه‌رت . ئه‌وا له‌ دوایدا لۆژیکی سیاسه‌ت هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وناڕه‌زایه‌ ناشیرین بکات و تێکی بشکێنی و هه‌زار ناوو ناتۆره‌ی بێ بنه‌مای بۆ درووست بکات له‌ چه‌مه‌که‌ جوانیه‌که‌ی خۆی دای ببڕێت .سیاسه‌تی شاخ و چه‌واشه‌ کاری وه‌ك ئه‌و تابلۆیه‌ وایه‌ که‌ ده‌ینه‌خشێنێ که‌ره‌نگی تابلۆیه‌که‌ به‌ ره‌نگێکی ناومۆ ڕه‌نگ بکاته‌وه‌ که‌ ناشێ بۆ ئه‌و تابلۆیه‌ که‌ له‌ته‌واو بونیدا ره‌نگێکی تیکه‌ڵی ئه‌و تابلۆیه‌ بکه‌ی که‌ نه‌توانی چۆن ئه‌و تابلۆیه‌ وه‌ك خۆی بنرخێنی و پێناسه‌ی واقعی خۆی بۆ بکه‌ی که‌ چ واتایه‌ك ده‌به‌خشێت له‌و تابلۆیه‌ دا.که‌ واقعی سیاسی ڕاستی چه‌مکی سیاسه‌تی کوردی زۆر کات له‌خۆێدا جێی ناکاته‌وه‌ هه‌ر وه‌ك ئه‌و تابلۆیه‌ وایه‌ که‌ خوێندنه‌وه‌ی هێنده‌ ئاسن وساده‌ نیه‌ بۆ پێناسه‌ کردنی تابلۆیه‌که‌.بوونی‌ سیاسه‌ت له‌ کوردستان هه‌میشه‌ دیوه‌ شاراوه‌و چه‌واشه‌که‌ی سیاسه‌ته‌ بووه‌ نه‌ك دیوه‌ شه‌فافه‌که‌ی ئه‌وه‌ی ده‌خرێته‌ به‌رده‌می کۆمه‌ڵگا وه‌ك سیاسه‌ت باسی لێوه‌ ده‌کرێت ئه‌وه‌ سیاسه‌ت نیه‌ به‌ڵکوو شاردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته‌کانی سیاسه‌ته‌ له‌ ناو سیاسه‌تی کوردیدا بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجی خۆیان لێی بپێکن کۆمه‌ڵگای پێ گێل بکه‌ن له‌ خشته‌ی سیاسی به‌رن .هه‌ر ئه‌و هۆکاره‌ش بووه‌ که‌ خۆمان به‌شێك بووین له‌ شانۆیه‌ که‌ خۆمان کرده‌ قوربانی دواکه‌وتنه‌کانی ئه‌وان ئه‌و شانۆیه‌ سیاسیه‌ که‌ ئه‌وان وه‌ك ده‌رهێنه‌ره‌کان کاریان له‌سه‌ر ئه‌و شانۆیه‌ کرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان تیادا سه‌ر بکه‌و‌ن ‌ که‌ له‌دوایدا پێمان بڵێن خۆتان ئه‌و ئه‌کته‌ره‌ باشه‌ نه‌بوون که‌ ئێمه‌ی ده‌ر هینه‌ر خۆمانتان پێوه‌ ماندوو بکه‌ین. به‌م شێوه‌یه‌ چه‌مکی سیاسه‌ت له‌ کوردستان توانای وه‌رگرتنی به‌ر پرسیاریه‌تی فکری ئه‌و واقعه‌ی نیه‌ بۆ سیاسه‌ت که‌ ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی کارووباری ته‌وای کۆمه‌ڵگا بێت له‌ ڕووی پێکه‌وه‌ ژیان که‌ ئێستاش ژیانمان له‌گه‌ڵ مه‌رگ گۆریه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پیاوانی شاخ به‌ ئاسووده‌ی بژین .سیاسه‌تی پیاوانی شاخ وه‌ك و دامه‌زراوێکی جیا له‌پاڵ ئه‌ودا ده‌وه‌ستێتت یان وه‌ك دیوێکی ئه‌فسانه‌ی کۆمه‌ڵگا له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێت .به‌وواتایه‌ی که‌هاووڵاتیان له‌ کوردستان بکه‌ری سیاسه‌ت نین به‌ڵکوو بابه‌تی سیاسه‌تن که‌ ئێمه‌ ده‌بێت ته‌نها بۆ پرسی سیاسی بین .له‌ ناو سیاسه‌تی ئه‌مڕۆی کوردستان سیاسه‌تی له‌ ده‌ره‌وه‌ی به‌ ئیداره‌کردنی کۆمه‌ڵگا کاریکاری کردوه‌ ئه‌و سیفه‌ته‌ جوانه‌ی هه‌ی بووه‌ وه‌ك پێکه‌وه‌ ژیان . ئه‌وا عه‌قڵی شاخ له‌به‌ر یه‌كی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ که‌ کۆمه‌ڵگا وا لێده‌کات سه‌ر پشك نه‌بێت‌ له‌وه‌ی که‌خۆی چی ده‌وێت به‌ڵکوو سه‌ربشکه‌ که‌ چی لێێ دواده‌کرێت که‌ ئه‌وه‌ش وه‌ك زیندانێکی سیاسی گه‌وره‌ وایه‌ که‌ ئازاد‌ بوونی تێدا به‌رته‌سک کراوه‌ته‌وه‌ ‌ له‌ ناو ئه‌وچه‌مکه‌ سیاسیه‌ نا واقعه‌ که‌ به‌زۆر سه‌پێنراوه‌ کراوه‌ به‌واقیع .


ڕووداوه‌ نه‌ریته‌ سیاسه‌کانی حیزب له‌کوردستان

ڕووداوه‌کان له‌ کوردستان که‌ ڕووده‌ده‌ن هێنده‌ نامۆن نین تا پێیان نامۆ بین ئه‌وه‌ی ڕووده‌دات مێژوویه‌که‌یکی زۆر قولێ هه‌یه‌ که‌ له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناویه‌ته‌وه‌ شاروو بۆته‌ نه‌ریتی سیاسی حیزب وه‌ك بابه‌تێکی تازه‌ ئێتسا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێت به‌ڵام خۆی ئه‌و بابه‌ته‌ بابه‌تێکی کۆنه‌ به‌ڵام له‌سه‌ر سفره‌یه‌کی تازه‌ به‌ خواردنێکی کۆن ده‌رخواردی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ده‌نه‌وه‌ .‌ ئێستاش وایان لێکردووین که‌ قه‌سه‌ له‌ هه‌موو ڕووداوانه‌ بکه‌ین به‌ڵام بۆمان نه‌بێت باسی گۆڕانکاری بکه‌ین. ته‌نها بۆ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ببین به‌ خاوه‌نی قه‌یرانه‌کان وه‌ك بابه‌تێکی سیاسی بۆ ڕایه‌کی لاوازی میدیای جیهانی که‌ بڵێن دیموکراسیه‌ت هه‌یه‌ له‌و هه‌رێمه‌ و خه‌ڵک قسه‌ی خۆی ده‌کات .به‌ڵام ئیش کردن له‌سه‌ر ئه‌و جۆره‌ سیاسیه‌ ئه‌وانه‌ نابنه‌ ‌ قه‌یران بۆ ئێمه‌ به‌ڵکوو قه‌یران بۆ سه‌ر لایه‌نه‌ سیاسه‌کان درووست ده‌کات که‌ به‌ قه‌یررانی ده‌زانن له‌ سه‌ر ئاینده‌ی خۆیان که‌ تووشی شکشت و ئیفلیجی گه‌وره‌ بن و پێی لاواز بن .شه‌ڕی ناو خۆ کۆتای هات که‌ وه‌ك قه‌یران سه‌یر نه‌کرا. چوونکه‌ زۆر زوو تێیان په‌ڕاندوو له‌ بیری خه‌ڵکیان برده‌وه‌ .له‌ شه‌ڕی ناوو خۆدا حیزب وه‌ك باڵا ده‌ست مرۆڤه‌کانی وه‌ك ڕۆبۆت به‌گژی یه‌کترداده‌دات بێ ئه‌وه‌ی ڕوانینمان هه‌بێت بۆ ده‌بێت ئه‌وه‌ ببێت که‌به‌دیلی شه‌ڕی ناخۆش له‌ دوایدا کۆمه‌ڵه‌ك کۆمپانیا جێگه‌ی گرته‌وه‌ که‌ هه‌ر ئێمه‌ش بووینه‌وه‌ .

.قوربانی کۆمپانیایه‌کانی ئه‌وان ئێمه‌ی پێ هه‌ژار کراین وئه‌وانی پێ ده‌وڵه‌مند کرا.ئێستاش ئه‌و دووحیز به‌ بیرێکی تازه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌که‌ن به‌ڵام ده‌ستیان هه‌ڵنه‌گرتوه‌ له‌ عه‌قڵی شاخیش به‌مانه‌ جه‌هله‌که‌ی که‌ هێچ ئه‌ده‌بیات و قورسیایه‌کی سیاسی بۆ کۆمه‌ڵگا نه‌هێشتۆته‌وه‌ ته‌نها قسه‌ له‌سه‌ر مێژووی خۆیان ده‌که‌ن هیچیان پێ نیه‌ بۆ داهاتوو میژووی ئه‌وانیش پڕه‌ له‌شه‌رمه‌زاری که‌ مێژووکه‌ له‌ شه‌ڕی شاخه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌کات تا ده‌گاته‌ شه‌ڕی شاروو تا ئه‌مڕۆ که‌ پڕه‌ له‌ناو بڕی خیانه‌ت ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنی هه‌موو جوانیه‌کانی شار . که‌ نایه‌نه‌وێت ئه‌و جیهانه‌ بۆ ئێمه‌ درووست بکه‌ن که‌ مۆدێلێك بێت که‌جێگه‌ی هه‌موومانی تێدا بێته‌وه که‌ هه‌ست به‌بوونی خۆمان بکه‌ین که‌وه‌ك هاووڵاتی ئه‌و هه‌ڕێمه‌ بیر بکه‌ینه‌وه‌ خۆمان خاوه‌نی خۆمان بین ‌. که‌ده‌سه‌ڵاتی ئێستا پاشه‌کشه‌یه‌ له‌ ئیداره‌کردنی کۆمه‌ڵگا چوونکه‌ کارخانه‌ی ئه‌خلاقی سیاسیان له‌ ده‌ست داوه‌ به‌نمایش کردنی میلیشاکانی ده‌سه‌ڵات بۆته‌ فۆپیایه‌ك به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا که‌ چه‌ك وه‌ك ئایدیا لای ئه‌وان تا ئێستاش کۆتای نه‌هاتووه‌ شه‌ڕ له‌ پێش ئارگۆمێنته‌کان ده‌بێته‌ ته‌وه‌ری سه‌ره‌کی بۆ ترس و تۆقاندنی کۆمه‌ڵگا.به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌وان وه‌ك به‌ر پرس ته‌نها هه‌ڵگری ناوه‌که‌یه‌‌ بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی بۆشایه ‌که‌ئه‌و بۆشایه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی کوردی به خه‌ڵکێکی بۆش ئه‌و بۆشایه‌ی پڕی کردۆته‌وه‌ که‌ خاڵیه‌ له‌ به‌رپرسیاریه‌تی و معریفه‌ .
به‌رپرسانی ئێمه‌ نازانێ لێپرسینه‌وه‌ بکات ومانای به‌ر پرسیاریه‌تی نازانێ ‌ له‌بری ئایفۆنی چوار ده‌مانچه‌یه‌کی کۆنی ژه‌نگاوی به‌ قه‌ده‌وه‌ به‌ستووه‌ که‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ بیرکردنه‌وه‌کانی خۆیاندا جیاوازی نیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌مانچه‌ ژه‌نگاویه‌ که‌ به‌قه‌دی خۆیه‌وه‌ به‌ستوویه‌تی .ته‌نها ئه‌وه‌ ده‌زانێ کۆمه‌ڵه‌ك سه‌یاره‌ به‌دواوه‌ی بێت هه‌ست به‌ شانازی و گه‌وره‌ی خۆیبکات و هه‌ست به‌ که‌م و کوڕی ده‌ورووپشتی خۆی ناکات که‌ هه‌یه‌.کۆمه‌ڵگاش به‌و شێوه‌یه‌ پێناسه‌ی پیاوانی ده‌سه‌ڵات وحیزب ده‌کات که‌‌{ ئه‌وه‌ی نه‌یان کرد کردیان، ئه‌وه‌ی نه‌یان برد بردیان ،ئه‌وه‌ نه‌یان کوشت کوشتیان، ئه‌وی نه‌یان دزی ئه‌مڕۆ دزیان،ئه‌وه‌ی ناوی درۆیه‌ کردیان ،.ئه‌وه‌ی دراوی نه‌بینراوه‌ بینیان، ،ئه‌وه‌ی ئه‌ده‌به‌ بێ ئه‌ده‌بیان کرد، ئه‌وه‌ی هیوای هه‌بوو بوو بێ هیوایان کرد ،ئه‌وه‌ی جوانه‌ ناشیریان کرد.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە