سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


سەرنووسەری گۆڤارە فەرەنسییەكە چی لەسەر كورد نووسیوە؟

Wednesday, 07/01/2015, 12:00

1693 بینراوە


پارل شارب، سەرنووسەری گۆڤاری "شارلی ئەبدوو"ی کۆمێدی فەرەنسی، كە ئەمڕۆ لەلایەن چەند چەكدارێكەوە هێرشكرایە سەر گۆڤارەكە و بەهۆیەوە 12 كەس كوژران و 10ی دیكەش برینداربوون، كە شارب خۆیشی لەنێو كوژراواندا بوو، 22ی ئۆكتۆبەری 2014 وتارێكی لەسەر كورد نوسیوە.

دەقی وتارەكەی پارل چارب:
من کورد نیم و تەنانەت یەک وشە کوردی نازانم، تەنانەت توانای ئەوەم نییە ئاماژە بۆ ناو و کولتووری کوردیش بکەم، ئەو شتانە بە تەواوەتی بۆ من نامۆن، بەڵام وەک ئەوەی ئیلهامێکم بۆ بێت لە ناکاوەوە شتێک روودەدات، بەڵێ روویدا ئەوە منم بە کوردی دەخۆم و بە کوردی بیر دەکەمەوە و قسەی پێ دەکەم، بە کوردی گۆرانی دەڵێم، بە کوردی دەگریم، بەڵێ ئەمڕۆ من کوردم.
کوردانی سووریا بەهەموو شێوەیەک گەمارۆدراون، ئەوان شەڕی تاریکی دەکەن، بەرگری لە خاک و نیشتمان و خێزان و ژیانی خۆیان دەکەن، ئەگەر ناحەزان پێیان خۆشبێت یان نا، ئەوان تاکە هێزن رووبەڕووی چەکدارانی داعش بوونەتەوە، ئەوان بەرگری لە ئێمە دەکەن، نەک دژی ئیسلام، بەڵکو دژی گەورەترین و دڕندەترین گرووپ دەجەنگن.
چۆن دەتوانن باوەڕ بە ئێمە بهێنن کە ئەو هاوپەیمانێتییەی دژی داعش دروستکراوە راستە، بۆیە لەبەر چەند هۆکارێک، ژمارەیەك ئەندامی ئەو هاوپەیمانێتییە نێودەوڵەتییە تا هەنووکە لەگەڵ داعش لە پەیوەندیدان تەنانەت (پەیوەندی ئابووری و سیاسی و ستراتیژیان) لەگەڵ داعش هەیە، دژی گاڵتەجاری و کوشتن لە ناوچەکە، بەڵام سەرباری هەموو ئەمانەش کورد هەر لەسەر پێی خۆی وەستاوە و ماوە.

سەرچاوە:
http://www.humanite.fr/charb-les-kurdes-nous-defendent-tous-555350

بیوگرافی نووسەر:
http://de.wikipedia.org/wiki/St%C3%A9phane_Charbonnier

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە