ئاگادرییه‌ک له‌" شانۆی شاره"‌ وه‌...

Saturday, 04/12/2010, 12:00

1820 بینراوە


میران کامه‌لا شانۆی شار له‌ یۆتۆبۆری به‌بایه‌خه‌وه‌ له‌ وه‌رگێڕانی ڕاسته‌وخۆی نمایشه‌کانیان بۆ زمانی تر ده‌ڕاونێت، هه‌ر بۆیه‌ بڕیاردرا وه‌ک ده‌ستپێک بۆ ئه‌م کاره‌ به‌ نمایشی (دوا سه‌ما) ئه‌م خزمه‌ته‌ به‌ بینه‌ری کورد بکات بۆ ده‌رفه‌تی بینینی نمایشه‌که‌ به‌ وه‌رگێڕانی ڕاسته‌وخۆ بۆ زمانی کوردی و فارسی و ئینگلیزی.

له‌سه‌ر داخوازی بینه‌ران وا بۆ جاری سێهه‌م شانۆگه‌ری دوا سه‌مای کارین مانهێیمه‌ر ده‌گه‌ڕیته‌وه‌، ڕۆژی 16/12/2010 نامایشی یه‌که‌می خولی سێهه‌مه‌.
دواسه‌ما تاکو ئێستا زیاتر له‌ 57000 بینه‌ری هه‌بووه‌ و له‌هه‌ر 102 و نمایشه‌که‌دا هۆله‌که‌ پڕبووه‌ له‌ بینه‌ر و به‌ سه‌رکه‌وتووترین نمایش ده‌ژمێردرێت له‌ ساڵی 2000 وه‌ تاکو ئێستا.

به‌رواری 7/1/2011 نمایشه‌که‌ ڕاسه‌وخۆ وه‌رده‌گێڕدرێت بۆ زمانی کوردی.

هیوامان وایه‌ که‌ بینه‌ری کورد سود له‌م خزمه‌ته‌ ببینن که‌ بۆیان ڕه‌خساوه‌، به‌و مه‌به‌سته‌ی که‌ ئیتر بتوانین ئه‌م خزمه‌ته‌ پێشکه‌شی بینه‌ری کورد بکه‌ین له‌ داهاتوودا.
شانۆ گه‌ری دوا سه‌ما نمایشێکه که گرنگی هه‌یه‌ بۆ تۆ سه‌ره‌ڕای جیاوازی ته‌مه‌ن یان ڕه‌گه‌ز، بابه‌تێکه‌ که‌ هه‌مووان ده‌گرێته‌وه‌.‌ ‌
لینکی نمایشه‌که‌ به‌ زمانی کوردی:

http://www.stadsteatern.goteborg.se/Pa-scen/Sista-dansen/Tolkas-pa-kurdiska/

بۆوه‌ڵامی پرسیار و سه‌رنجه‌کانتان ده‌توانن به‌ ژماره‌کانی خوره‌وه‌ یان ئیمه‌یله‌که‌م ده‌توانن په‌یوه‌ندیم پێوه‌بگرن.


له‌گه‌ڵ ڕێزی بێ پایان

میران کامه‌لا
به‌رپرسی پڕۆژه‌ی وه‌رگێڕانی نمایشه‌کان
شانۆی شار له‌ یۆتۆبۆری.

Gteborgs Stadsteater
tel. +46 (0) 31-7087087
mob. +46 (0)768-434087
epost: [email protected]
www.stadsteatern.goteborg.se

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە