مرۆڤ ده‌توانێت له ڕێگای ئه‌م دوو کڵێشه‌یه‌ی سه‌ره‌وه هه‌وڵێک بۆ تێگه‌یشتن له کێشه‌یه‌ک و له هیچ شتێکیش بدات. ئه‌و فاکتۆرانه چین، که بۆشایی و ئاگر له‌سه‌ر ده‌ره‌وه‌ی خۆیان دروستی ده‌که‌ن و هه‌مانکاتیش ئه‌و فاکتۆرانه چین، که له ده‌ره‌وه کار له‌سه‌ر بوونی ئه‌وان ده‌که‌ن؟! خوێنه‌ری هۆشیار هه‌میشه خوێنه‌رێکه، که لۆگیکانه ده‌خوێنێته‌وه، خوێنه‌ری گووماندار، خوێنه‌رێکی وردبینه، ئه‌گه‌ر له زۆر شت به گوومان بێت، ئه‌وا له‌وه به گوومان نییه، که گوومان ده‌خاته سه‌ر ده‌قێک، ڕسته‌یه‌ک، دهربڕیینێک.
پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌نها کاڵایه‌ک نییه به ده‌ستی سیاسییه‌کانه‌وه بۆ بردنه‌وه‌ی ئێسکسووکیی کۆمه‌ڵ بۆ خۆیان، به‌ڵکوو بازاڕێکه بۆ ساغکردنه‌وه‌ی گه‌وره‌تریین ڕووی نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی نیشتیمانێک. له هه‌موو گۆڕانێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی، سیاسیی، فه‌رهه‌نگییدا چ سیاسییه‌کان و چ توێژی ڕۆشنبیرانیش، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی، که تێیدا هه‌ست به مه‌ترسییه‌ک بۆسه‌ر "ناو"ی خۆیان بکه‌ن، هه‌وڵی پیاده‌کردنی ڕه‌وشه‌که به قازانجی خۆیان ده‌ده‌ن. مه‌خابن له وڵاتی ئێمه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سه‌ڵات شوێنی له‌سه‌ر نووسه‌ران و ڕۆشنبیره‌کانی داناوه، به‌پێچه‌وانه‌وه نه‌کراوه. ئه‌مه‌ش وه‌هایکردووه، که نووسه‌ران و ڕۆشنبیرانی ئێمه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ به‌شێک بن له‌و ده‌سه‌ڵاته. چه‌مک و ناو له زۆرینه‌ی ڕسته‌کانی وتاری ڕۆشنبیرانی ئیمڕۆی ئێمه‌دا، نه واتا و هه‌ستی چه‌مکه‌که وه‌ک چه‌مک ده‌رده‌که‌وێت، نه ناوه‌کان واتا و هه‌ستی ناوی شمه‌که‌کان ده‌رده‌که‌ون، نه واتا و هه‌ستی بیرکردنه‌وه له ڕسته‌که‌دا نرخیان وه‌ک "ڕاستیی" هه‌یه.