به‌یاننامه
Friday, 22/10/2010, 12:00
3034 بینراوە
سۆزانییه‌ك
ئاره‌قه‌ی خۆی بسڕێته‌وه به کا‌غه‌زێك
به‌ڕێزتره له‌و به‌یانه‌ی
که کۆنگره‌ی رێکخراو‌ه‌کان
ده‌ریده‌که‌ن بۆ میلله‌تێك
سۆزانییه‌ك
تاکه پێڵاوێك هه‌ڵبڕێت
به‌نرختره له‌و ره‌خنانه‌ی
تانجییه‌کی حیزب یان ده‌سه‌ڵات
له په‌ڕله‌ماندا ده‌یگرێت
سۆزانییه‌ك
دڵی خۆیمان بۆ هه‌ڵڕێژێت
به کوڵتره له‌و شیعرانه‌ی
شێرکۆ بێکه‌س به خۆبادان
بۆ چاوی خه‌ڵکی هه‌ڵده‌که‌نێت
سۆزانییه‌ك
به‌سه‌رهاتی خۆی بنوسێت
به‌سه‌نگتره له ژیانی پێشمه‌رگه‌یه‌ك
که مێژووی خۆی گۆڕییه‌وه
به حیمایه‌و سه‌یاره‌یه‌ك
سۆزانییه‌ك
تفێك له دوای هه‌ر کڕیارێك فڕێبدات
خاوێنتره له رۆژنامه‌ی رۆشنبیران
که وه‌ك ئه‌سپه‌که‌ی ته‌رواده
پڕن له ناپاکیی و پلان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست