دەوڵەتی داعهوود، یان دەوڵەتی تۆقاندن

Saturday, 14/02/2015, 12:00

1840 بینراوە


ئەمە ووشەیەکی نوێ نییە، بەڵام ناوی دەوڵەتێكی نوێی یە ،کە بێ گوێ دانە رای گشتی جیهانی و مرۆڤایەتی وەك نوێترین دەوڵەتی ئەم هەسارەیە خۆی ناساند ، پێكهاتەی ناوەکەی وەك هەموو پرۆژیەکتێك کە نوێ دۆزرابێتەوە و چەند کەسێ بەشداریان تیاکردبێ ، لە لێکدانی دوو وشە پێك دێت یان زیاتر ،بەڵام ئەم دەوڵەتە لە پێكهاتنی دوو ووشە پێك هاتووە، داعش لەگەڵ هۆلیوود. دەوڵەتی داعهوود ، پرۆژەیەکی نوێی ئەمێریکی یە ودەیان شارەزای هۆلیوود و بواری سینەما و سی ئای ئەیو پسپۆری دەروون ناسی وسیاسەت مەدار لەدروسست بونیدا بەشداربوونە وهەمان دەوری فلیمێکی سینەمایی دەبینێ کە کاریگەری بەسەر زهنی بینەر و بەشدار بوو جێدەهێڵێ ودرندارەترین و وەحشیانەترین دیمەن دەردەهێنن و پیشاند دەدەن .
، رەنگە هەندێ قورس بێ بە بێ سەرچاوەی و بەڵگە لەسەر هیچ شتێ قسە بکرێ ، بەڵام ئەو باگرەوەندەی کە ئەم گروپە هەیەتی دەلالەتی ئەوە ئەدات کە زیاتر یاریکردنێکی شعوری یە و کارکردنەکەی لە سەر ئەکشن وسەرکێشی سینەمایی یە و هەوڵی تەواوی بۆ نە هێشتنەوەی ووێنەیەکی دیاری کراوە لە نەستدا و لەگەڵ ئەوەی وویستویەتی بارگرانێیەکی تەواو بکاتە سەر هزری ئینسانییەت ..ئەم ئایدیایە ، تەواوەن رێچکەیەکی هۆلیوودیە و لە پەنجاکان وشەستەکانی سەدەی رابردوەوە سینەمای ئەمەریکی خۆی بۆ ئامادە کردوە و ئێستا سەدان پسپۆر وشارەزای لەو بوارەدا ئامادە کردوە ،، هولیوود وەك دەزگایەکی گەورە بۆ پاڵپشتی تەواوی سیاسەت ودنیابینی ئەمەریکی خۆی ئامادەکردوەو خزمەتێکی زۆری بنیاتنەرە نوێکانی جیهانی نوێ ی کردوەو لەوەتی ، ئەو رەوتە فکری یە دامەزراوە و کار بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی جیهان دەکات ، پلانی زۆربەی شەر و ئاژاوەو موقەدەراتی جیهانی لە ئەستۆ گرتووە و هەردەم وویستویەتی ئامادەیی هەبێ لەو شوێنانەی کە گرژی وئاڵۆزی وبواری لێكترازانی کۆمەڵایەتی و هەستیاری تیا دەبینرێت بۆ ئەوەی سود بە پلانەکانییان بگەیەنێ وخزمەتی ئامانجی کۆتاییان بکات .
ئەوەی تا ئێستا دەرکەووتوە لە کارەکانی ئەم گرووپەی کە دەوڵەتی داعهوودی پێكهێناوە ،، درندایەتی بێکۆتا و ئەکشنێكی رادەبەدەرە بۆ بینەر و دڵتەزێنییەکی رادەبەدەر و کارەساتێکی مرۆیی گەورەشە بۆ قوربانییەکان . وەلێ کاتێ دەبینە بینەری ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لە کاتی ئەنجامدانی کارەکانیان دەیگرن ، شتێكی ترمان بۆ دەردەکەوێ بێجگە لەوەی کە کەسانێكی درندە دەبینین ،جۆرە نواندنێكیش دەبینین کە دەرهێنانێکی بلیمەتانەی بۆکراوە و کاتی زۆری بۆ تەرخان کراوە . هەر لە ئامادەکردنی قوربانیەکە بە جلێكی بەندیەکی رەسمی یان هەمان جلی بەندیەکانی سزادراو بە مردن یان هەمان جلی بەندیەکانی گۆنتانامۆ و هتد ، وئەوی تریش جلی سزادەر و جەلاد وهاوەڵيکانیشی هەموو یەك جلی ئامادەکراویان لەبەردایە . وەك ئەوەی فلیمێکی سینەمای دەرهێنن کە لە راستیدا ،بۆ خۆی وەك دەرهێنانی فلیمێکە بۆ ئەوان و بەلکو لە فلیمانەی کە بماوەیەکی دوروو رێژ لە یەکەمی تۆپ فلیمەکانی رۆژگاردا دەمێنێتەوەو زیاتر لە هەر فلیمێکی تریش پارەو پولیان بۆ دەستەبەردەکات . لە کاتێكدا بۆ سەربرینی رۆڵەیەکی کوردیش هوجام سورچی نە ئامادەیی کرا و نە دەرهێنان ونە هیچ لە ناوراستی بازارێکدا ئەنجامیانداو سەریان بری و جەلادەکانیش جلی رەسمیان نەپۆشی بوو..بە پێچەوانەی سوتانی فرۆکەوانە ئوردنییەکە کە دیمەنەکانی زیاتر لە فلیمێکی هۆلیودی ئەچوو ، گەر بۆ تەنها تۆزێكیش هەر کەسێ شارەزایی هەبێ ئەزانێ بۆ دەیان سەعات خەریکی دەرهێنانی ئەو فلیمانە بوونە . ئەم دەوڵەتە چی تر کاری تیرۆرستی ناکات بەڵکو پێش هەموو شتێ کاری وەك دەوڵەتێك رائەپەرێنێ لە تۆقاندنی خەڵکی و فرۆشتنی نەوت و کارگێری کردنی شارەکانی ژێر دەستی ، بێگومان بە پالپشتی ئەمەریکا ولەسەر و ئەویشەوە بنیاتنەرانی جیهانی ،کە چارەنوسی دنیایان لە دەستایە .
نەهرۆ ئیبراهیم
ef 52 / ژمارەی ناسنامە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە