باڵادەستی کەناڵی روداو!

Sunday, 22/09/2013, 12:00

2068 بینراوە





باڵادەستی کەناڵی روداو، روونە لە هەوڵی ئەوەدایە ئەو کەنالە بکا بە باشترینو سەرکوتوترین کەناڵ وە بیگەینێ بە ئاستێکی بەرز لەسەرئاستی کوردستانو ناوچەکەو لە ئایندەشدا ئاستی جیهانی بۆ نمونە وەکو کەناڵی "الجزیر"ی عەرەبی. بۆ ئەو مەبەستە ئەوەی دەبینرێو هەستی پێدەکرێ لە روی تەکنیکی و کاری هونەری و دامەزراندنی ستافێکی زۆر لەسەر ئاستی کوردستان. بونی پەیامنێری زۆر لە زۆربەی وڵاتەکانی دونیاو پەخشی بەردەوامی بی کێشەی تەلەفزیۆنەکەیان، ئەمانە هەموی ئاوێنەیەکە بە ئاسانی ئەوەی تیادا دەببیندرێ کە ئەو کەناڵە دەرامەتێکی زۆر خەیاڵی بۆتەرخانکراوە و دەسەڵاتێکی مادیو مەعنەوی لە پشتەوەیە.
مەبەستو ئامانجی بەرێوەبەری باڵا دەستی ئەو کەناڵە بە رونی دەبیندرێ کە دەیەوێ گرنگی بە هەندێ کەسایەتی تایبەتی بدا لە نێوان ستافەکانی وە بیان کا بە ئەستێرەی ئاسمانی میدیای کوردی، لە هەوڵی ئەوەدایە کەسایەتی میدیای بەهێزیان لێدروست بکاو خۆشەویستیان بکا لە نێو کۆمەڵگای کوردی لە هەر چوارپارچەی کوردستان وە بە تایبەتی لە باشوری وڵات، ئەمەش بۆ ئەوەیە کە بتوانن رەنگدانەوەیان هەبێ لەسەر بیروکردنەوەو بریارە سیاسیەکانی تاکەکانی ناو کۆمەگا. بۆ ئەو مەبەستەش سودی لە هەندێ کەسایەتی میدیای وەرگرتوەو کە پێشوەخت خاوەن بنکەیەکی جەماوەری بونە یان لە کەوادیرە زویربوەکانی کەناڵەکانی تری میدیای کوردین کە ئیمرۆ بونیان هەیە لە مەیدانی میدیای باشوری وڵات و خاوەنی بینەرو بیسەری خۆیانن .
ئەو جۆرە ئاراستەیە بێگومان تا رادەیەک ئامنجەکەی پێکاوە بە تایبەتی لە نێوان زۆرینەی سادە لە ناو میلەتەکەمان.کەناڵی روداو توانیویەتی سەرەنجی بینەرو بیسەرەکی زۆررابکێشێ لە نیو کۆمەلگای کوردی لە دەرەوەو ناوەوەی وڵات، ئەم سەرکەوتنەشی بەوە بوە لە بەرنامەکانی هەوڵدەدا هەمو نوێنەرو قسەکەری لایەنە کانو پارتە سیاسیەکانو ئاراستە جیاکانی ناو کۆمەڵگا بانگێشدبکا بۆ کەناڵەکەیان بە تاک تاکو گروپو روبەرو کردنەوەی نوینەری لایەنەکان وە کەم یان زۆر هەریکە توانیویەتی باس لە بیرو بۆچۆنی خۆی بکا. هەر لە سەرەتای دەست پێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن هەستا بە بانگێشکردنی هەمو کاندیدەکانو سەرۆکی لیستەکانی بەرەی دەسەڵاتو ئۆپۆزسیۆن و لیستە سەربەخۆکان وە هەمو ئەو کەسانەی کە ئامادەیان تیا هەبوە بۆ ىەشداری کردن لە رکابەریەکان بۆ بەدەست هێنانی کورسی پەرلەمانی داهاتو لە هەرێمو ئەو کەسانەی کە لە میدیای جیاجیا کاردەکەن، ئەم جۆرە هەنگاوەو بەرنامانە بۆ ئەوەیە کە زیاتر متمانەی خەڵک بۆ لای خۆیان رابکێشن لە بێلایەن بونی خۆیان بەرامبەر کێشەو گرفتو ناکۆکیەکانی نێوان هێزە سیاسیە کوردیەکانی وڵات بە تایبەتی هێزە سیاسیەکانی باشور.
لایەنی ئۆپزسیۆنو بێلایەنو نوێنەری میدیای ئەهلیو سەربەخۆی وڵات، بەگەرمو گوریەکی زۆرەوە بەدم بانگ‌هێشتکردنی کەناڵی رووداوە چونە، وە هەمویان ئامادەیان هەبوە لە بەرنامەکانیان سەرەرای خستنە ژێر پرسیاری بێلایەنبونی ئەوکەناڵە لەلایەن زۆربەیانەوە هەر چۆن لە میدیا کوردیەکان بە ئاشکرا ئاماژەی پێدەدەن! ئەم جۆرە هەڵوێستو مامەڵەکردنە لەگەڵ ئەو کەناڵە زیاتر بەبەرژەوەندی کەناڵی روداو شکاوەتەوە ئەمە خۆی لە خۆیدا مسداقیەتدانە بەو کەناڵە لەلایەن هێزی ئۆپۆزسیۆنو بێلایەنو، نوێنەرانی میدیای سەربەخۆ، بەبێشک ئەمە کاردانەوەی دەبێ لەسەر بینەرو بیسەری کەناڵەکانی تری کە لە رکابەریدان لەگەڵ روداو لە ئەنجامدا ئەم جۆرە مامەڵەکردنە دەبێتە جێگەی سەرنجراکێشانیان بۆ ئەو کەناڵەو بون بە جەماوەری، لەلایەکی کەش ئەمە کاردانەوەی دەبێ لەسەرجۆری تێروانینی زۆرینەی سادەی ناو کۆمەڵگا بۆ ئەو کەناڵە.
لە یەکەم چرکە ساتەکانی دەستپێکردنی دەنگدان بۆ پەرلەمانی هەرێـمی کوردستان لە دوێنێوە، روداو وەکو کەناڵیکی کوردی هەوڵدەدا لە رێگای نوینەرەکانیوە کەڤەری جۆری دەنگدانو پێشێلکارەکانو گرفتەکانی دەنگدان بکا لەزۆربەی بنکەی دەنگدانەکان لە شارەکانی کوردستان. بەڵام زۆر بە ئاشکرا تێبینی ئەوە دەکرێ کە سیاسەتە شاراوەکەی کەناڵی روداو دەیەوێ مەسەلەکان بە چ لایەکدا بیشکێنتەوە، ئەوەی جێگەی سەرنجە لە کاتی راپۆرتدان لەسەر پێشێلکاریەکانی جۆری دەنگدان کە هەر لایەنێک پەنجەی بۆ دریژ دەکا و میدیای کوردی دەیخاتە رو، ئەو کەناڵە زۆرزو بە پەلە و شێنەیی هەوڵدەدا لە سەنگی ئەو پێشێلکاریا کەم بکاتەوە بە ناردنی کامیرا بۆ شوێنی پێشێلکراو ئەنجامدانی چاوپیکەوتن لەگەڵ خەلکو لیپرسراوەکان و پەخشکردنی ژیاوی دەقاو دەق بۆ ئەوەی بە بینەرو بیسەری کەناڵەکە بڵێ وانیە پیشێلکاریەکان لەو رادەیە نیە کە کێشە و گرفت دروست بکا لەبەردەم هێزی پێشمەرگە بۆ ساغ کردنەوەی دەنگەکانیان وە پرۆسەی دەنگدانەکە زۆربە پاکیو رێکوپێکیو نەزاکەتەوە بەرێوە دەجێ! کە ئەمە خۆی لە خۆیدا رێگا خۆشکردنە بۆ پاڵپشتکردنی هێزی دەسەڵاتدار لە هەرێم.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە